هەڵبژاردن وژمارە ١٣
Sunday, 01/09/2013, 12:00
1564 بینراوە
زۆر کەس هەیە لە ژمارە ١٣ دەترسێت وبەژمارەیەکی شووم ونەحسی دادەنێت بۆیە هەر کارێکی بەدەستەوە بێت وەکوو ژن خوازین وئاهەنگ وشتیتر لەم جۆرە بابەتانە هەوڵدەدەن لەو ڕۆژەدا ئەنجام نەدرێت ودەیخەنە ڕۆژێکیتر.
پارتی وبنەماڵە لەو کەسانەن کە لەم ژمارەیە دادەچەڵەکێن وپێی پەست وغەمباردەبن چونکە ژمارە ٣١یان دەخاتە بیر کە ژمارەیەکە خیانەت وخۆفرۆشیان دەخاتە بیر، خۆیشیان هەست بەشەرمەزارییەکی گەورە دەکەن ونازانن کەی وچۆن بەسەریانا دەرباز دەبێت، بێجگە لەوەی هەموو میللەت نەفرەت ونەعلەت وتفبارانیان دەکات.
لەم ڕۆژانە بەبۆنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بنەماڵە وسەرکردەکانی پارتی زۆر شڵەژاون وتووشی ترس وبێئارامی بوون نەک تەنها لەبەر ئەوەی حەزیان لە هەڵبژاردن ودیموکراسی نییە چونکە کڵتوورێکی ڕۆژئاوایە ولەگەڵ دەسەڵاتی دەرەبەگایەتی دواکەوتوویی وبنەماڵەییدا ناگونجێت، چونکە دژی قۆرخکردنی دەسەڵاتە، چونکە ترسی شکست ودۆڕان لە ناخیاندا چەکەرە ونەش ونما دەکات وڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە، وتووشی سەرە ئێشە دەبن، ىەڵکوو بەبۆنەی ژمارە ١٣وە.
کاندیدی ژمارە ١٣ی گۆڕان عەلی حەمەساڵح کە ناسراوە بە حاسبەکەی گۆڕان و دەستێکی باڵای هەیە لەڕسوا کردن وئابرووبردنی دەسەڵات وهەموو فێڵ ودزی وزیادەڕۆکانیان ئاشکرادەکات زیاتر، بەهەدردانی موڵک وماڵی میللەت وپلانە قێزەون وپرۆژە وەهمێکانیان ئاشکرادەکات،دەسەڵات دەست و دەم بەستراو لە بەرانبەریدا نقە وجقەی لێ نایەت ولەئاستیدا ڵاڵ دەبێت، دەسەڵاتە گەندەڵەکەی تووشی شۆک وشڵەژان کردووە ولەئێستاوە حساب بۆ پەرلەمانێکی کارا وچالاک وئاگرین، بۆئایندە وداهاتوویەکی ڕەش وتارێک دەکەن.
ژمارەی ٣١ و١٣ کە لەیەک دەچن دوو ژمارەی کاریگەری شەرمەزاری وشکستن بۆ پارتی ومژدەی گۆڕینی سستەمی حوکم وسەرکەوتنی گەل ودۆڕانی بنەماڵەمان پێدەبەخشێت.