شه‌ڕێكی نوێی ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، خەریکە زێره‌ڤانی دەكاته دووبه‌ره!
Tuesday, 31/01/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ههولێرسهرچاوهيهك له ليوا دلَشاد و عه‌ميد ئازاد حه‌وێزی له فه‌رمانده‌يی زێره‌ڤانی پارتی يه‌وه، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌نسوور بارزانی كوڕه هه‌ڵهاتووه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌مه‌ريكا و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ری ڕه‌ش ، دواين سه‌ردانی بۆ فه‌رمانده‌يی زيره‌ڤانی له هه‌ولێر و ئه‌و هه‌واڵه بلاو بۆيه‌وه، كه مه‌سعود بارزانی به نيازه عه‌زيز وه‌يسی له فه‌رمانده‌يی زيره‌ڤانی لابدات و له شوێنه‌كه‌ی مه‌نسوور بارزانی كوڕی دابنێت، له‌لايه‌كی ديكه‌شه‌وه نێچيره‌ڤان بارزانی له هه‌وڵی دانانی ڕه‌وه‌ند بارزانی برايه‌تی بۆ شوێنه‌كه‌ی عه‌زيز وه‌يسی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌يی زێره‌ڤانی.
به پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له خودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه ماوه‌ی ٦ رۆژه كيشه و هه‌رايه‌كی زۆر كه‌وتۆته نێوان مام و برزا و ئامۆزاكانی بارزانیيه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه به هۆی هه‌ل و مه‌رج و گرژيه‌كانی ئه‌مرۆی كوردستانه‌وه بنه‌ماله‌ی بارزانی نايه‌نه‌وێت له شكرێكی نزيكه‌ی ٤٥٠٠٠ هه‌زار زێره‌ڤانی له ده‌ست عه‌زيز وه‌يسيه‌كی كۆنه په‌كه‌كه دابێت، كه ٣ جار له‌ماوه‌ی په‌كه‌كه‌یيدا له‌لايه‌ن سوپای هه‌ولێره‌وه به‌ديل گراوه و دواتر به‌هۆی حه‌مايل خانی دايكی مه‌سعوده‌وه ئازاد كراوه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه نه‌كا عه‌زيز وه‌يسی وه‌ك له شكره‌كانی سوريا و ميسر و يه‌مه‌ن خۆی بداته پاڵ ئۆپۆزيسۆن و خه‌ڵكی شه‌قام!
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه، كه ئێستا هه‌ريه‌كه له مه‌نسور بارزانی و ڕه‌وه‌ند بارزانی خۆيان داناوه بچنه شوێنه‌كه‌ی عه‌زيزوه‌يسی، ئه‌مه‌ش وه‌های كردووه كه فه‌رمانده‌يی زيره‌ڤانی ببێته دووله‌ت و به‌شێكی پشتيوانی مه‌نسور بارزانی و به‌شه‌كه‌ی ديكه‌شی پشتويانی ڕه‌وه‌ند بارزانی ده‌كەن، ئه‌وه‌ش زانراوه كه خودی عه‌زيز وه‌يسی زياتر بۆ ڕه‌وه‌ند بارزانی ئاماده‌يه ئه‌و شوينه چۆل بكات و په‌يوه‌ندیيه‌كانی زياتر به نێچيره‌ڤان بارزانیيه‌وه توند و تۆڵتره
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست