کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشتی خوازان و ئازادیخوازان له‌ تۆرنتۆ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ر‌بڕی دژ به‌ بۆمباران و تۆپبارانی تورکیا و ئێران بۆسه‌ر خه‌ڵکی بێ تاوانی

Monday, 05/09/2011, 12:00





ڕۆژی 5شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 1ی سپتامبه‌ری 2011 بۆ ماوه‌ی 2 کاتژمێر خه‌ڵکی ئاشتی خوازو ئازادیخوازی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ هاملتۆن و تۆرنتۆ و کۆمه‌ڵیک ڕێکخوراو وحیزب خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست دژ به‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌کان و تۆپباران کردنه‌کان و سنووربه‌زاندنه‌کانی سوپای هه‌ریه‌ک له‌ تورکیا و ئێران بۆ سه‌ر خاکی کوردستانی عیراق و خه‌ڵکی بێتاوانی کوردستان ،که‌ تاوه‌کو ئێسته‌ بوه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ست دان و بریدنار بوون ئاواره‌ بوونی سه‌دان که‌س له‌ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ژن و منداڵ و په‌ککه‌وته‌.
ئه‌و ڕۆژه‌ سه‌ره‌ڕای باراناوی که‌ش وهه‌وا ، خه‌ڵكی ئازادی خواز به‌رده‌رکی قونسولگه‌ری تورکیایان له‌ تۆرنتۆ کرده‌ شوێنی نمایشکردنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ و ووتنه‌وه‌ی شیعار دژ به‌و تاوانه‌ فاشست ودژ ی ئینسانیه‌ که‌ به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کوردستان ده‌ستیان داوه‌تێ.
شایانی باسه‌ نزیکه‌ی 200که‌س به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان کرد و به‌ ووتنه‌وه‌ی ئه‌م شیعارانه‌ گه‌رم وگوڕیان دابوه‌ خۆپیشاندانه‌که‌(هیچ بیانوویه‌ک شه‌رعیه‌ت نادات به‌ کوشتنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کوردستان،ئێران ،تورکیا، ئه‌ردۆگان ،ده‌ست هه‌ڵگرن له‌ کوردستان...).

ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ هاملتۆن و تۆرنتۆ
1ی سپته‌مبه‌ری 2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە