ئه‌و نهێنییانه‌ی، که ئه‌م کتێبه بۆمان ده‌درکێنێت
Monday, 18/10/2010, 12:00
"ئه‌م بابه‌ته که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڵاومان کرده‌ووه ، به پێویستمان زانی جارێکی تر بیخه‌ینه‌وه به‌رده‌می خۆێنه‌ری کورد به‌وه‌ی له ئێستادا به‌هۆی گیروگرفتی نێوان به‌غداد و هه‌ولێره‌وه ئه‌وه زیاتر ئاشکرا بووه که دوو بنه‌ماڵه له کوردستانی باشووردا ئامانجه‌کانی حکومه‌ت و بانکه‌کان و کومپانیا نه‌وته‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا جێبه‌جێ ده‌که‌ن و کوردستانی باشووریان کردۆته تاقیگایه‌ک و جێگیهکی گرنگ بۆ تاڵان‌کردنی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌کانی تر ودروستکردنی چه‌نده‌ها پرۆژه‌ی نابهرههمهێنان ، به‌ڵکو ئه‌و پرۆژانه‌ی ئه‌م وکومپانیاو بانکانه‌ی ڕۆژئاوا جێ به‌جێی ده‌که‌ن ته‌نها خۆی له بیناسازی وئوتێل ومۆڵ و فڕگه و ڕێگاوباندا ده‌بینێته‌وه ، نه‌ک که‌رتی کشتوکاڵی و پیشه‌سازی.
ئه‌مانه‌ش پێکه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمپانیا لۆکاڵه‌کانی هه‌ر دووبنه‌ماڵه و لێپرسراوه به‌رزه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمدا خه‌ریکی ئه‌و پڕۆژانه‌ن و زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیش بوونه‌ته قوربانی ئه‌و کومپانیا و بانکانه‌ی ڕۆژئاوا‌و ده‌سته‌ڵاتی کوردی."
پسپۆڕه قات له‌به‌ره تاڵانچییه‌کان: خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ کتێبی
Confessions of an Economic hit Man(دوو رێگا ھەیە بۆ داگیركردن و به‌کۆیله‌کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک: یەكەمیان له ڕێگای شمشێره‌وه و دووەمیان لە ڕێگای قەرزاركردنەوە) John Adams 1715-1820.*************************************************
ئه‌م بابه‌ته ڕه‌نگه بۆ به‌شێک له‌خوێنه‌رانی کورد تازه بێته به‌رچاو، به‌ڵام گرنگه خوێنه‌ری کورد به‌چاوێکی ڕه‌خنه‌گرانه بڕوانێته ئه‌و هه‌موو چالاکییه ئابوریی و په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییانه‌ی، که له‌به‌رچاوی دێن و ده‌چن، جا ئه‌م چالاکیانهچ له کوردستان بگوزه‌رێ چ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان وه‌کو یه‌کن، چونکه ئه‌م چالاکیانه هه‌موویان لینکی تۆڕی ئابوریی - سیاسیی گه‌وره‌ن، که به‌چاوپۆشین له سنووره سیاسیی و جوگرافییه‌کان له‌خزمه‌تی کارتێله ئابوریه‌کان و بهرژهوهندهییهکاندان، ته‌نها توێژێکی که‌من، که مۆنۆپۆلی ژیانی سیاسیی و ئابوریی ده‌که‌ن.
مەبەستمان له قات له‌به‌ره پسپۆڕه‌کان، ئه‌و كەسانەن، كە لە ئاستی خوێندێكی بەرزدان، بڕوانامەی بەرزیان لە ئابوریی و بەڕێوەبردنی كاروباریی دەوڵەتیی و بازرگانیدا ھەیە. هه‌ندێ جار به‌پێی بابه‌تی تایبه‌ت به سیسته‌می سیاسیی یان کێشه ئابوورییه‌کان، وه‌ک توێژێکی تێوه‌گڵاو به ته‌کنۆکراتیش تایتڵ ده‌کرێن. ئەم پسپۆرە قات لە بەرانە لەلایەن كۆمپانیا گەورەكان و بانكەكانی جیھانەوە بەكرێ دەگیرێن و ڕەوانەی ووڵاتە بە ناو دواكەوتووەكان دەكرێن. بەتایبەتی ئەو ووڵاتانەی كە پڕن لە سامانە سروشتییەكان، وەك: نەوت، ئاڵتون، ئەڵماس، ئاو وزەوی بە پیت، یان ئه‌و ووڵاتانه‌ی جیۆپۆلیتیکی گرنگیان هه‌یه.
بە كورتی كاری ئەم قات لە بەرە پسپۆرانە بریتین لە:- لێكۆڵینەوە و دیراسەكردنی ئەو ووڵاتانە و گفتوگۆكردن لەگەڵ لێپرسراو سەركردەكانی ئەو ووڵاتانە. پلانی گشتی بۆ فۆرمێک له گەشەی ئابوریی و ژێرخانی ئەو ووڵاتانەیان بۆ دەكەن. له هه‌موو حاڵه‌ته‌کانیشدا وەكو راوێژكاریی كۆمپانیا، یان سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه خۆیان دەردەخەن . ڕوخساری ئه‌م خۆ ده‌رخستنانه بریتییه: له ئامادەیی نیشاندان بۆ بنیاتنانی پرۆژەی گەورە گەورە لەم وڵاتانه‌دا، له بابه‌تی تۆڕی كارەبا، دروستكردنی ڕێگەوبان، هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، خەستەخانە، بیناسازیی و دروستكردنی به‌نده‌ر و فڕۆکه‌خانه و .... هتد.
- بیری سه‌ره‌کی پڕۆژه‌کانیان، بریتیه لهپێشنیارکردنی قه‌رز بۆ ئه‌م ووڵاتانه، کۆیله‌کردن و ده‌ست به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م ووڵاتانه به پڕۆتۆکۆله‌کان و مه‌رجه‌کانی به‌خشینی ئه‌م قه‌رزه گه‌ورانه له‌لایه‌ن بانکه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه. که گرنگترین و باوترین پڕۆتۆکۆل بریتیه له نه‌هێشتنی که‌رتی گشتی و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌که‌رتی تایبه‌ت، بنه‌بڕ کردن و سفر کردنی هه‌موو ئه‌و بودجانه، که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ته‌رخان ده‌کرێن، به‌تایبه‌تی لایه‌نه خزمه‌ت گوزارییه‌کان وه‌ک دابین کردنی خوێندنی خۆڕایی، بیمه‌ی بێ‌کاری ، بیمه‌ی ته‌ندروستی Health Care.
له‌ئه‌نجامی ڕازی بوونی ئه‌م ووڵاتانه‌ش به‌مه‌رجه‌کان و وه‌رگرتنی ئەم قه‌رزانه، له‌دوایی نه‌توانینی ئه‌م ووڵاتانه بۆ فریاکه‌وتن به‌دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزانه، ناچار ده‌کرێن هه‌ر له‌ڕێگای ئه‌م پسپۆرانه‌وه، ئه و ڕێگاچارانه قبوڵ بکه‌ن کهبانکهکان و زلهێزه‌کان به‌سه‌ریان ده‌سه‌پێنن. به‌تایبه‌تی له شه‌رعیه‌تدان به‌مافی ده‌رهێنانی سامانه سروشتیه‌کانی ئه‌م ووڵاتانه له‌بڕی ئه‌و قه‌رزانه. به‌تاڵان بردنی ئه‌م سامانه سروشتیانه‌ش هه‌مووی وه‌ک ""ده‌سکه‌وتی گه‌وره" ی نیشتیمانی له‌میدیایی لۆکه‌ڵی ووڵاتی کۆیلهکراودا ساغ ده‌کرێته‌وه. واتە لەبەرامبەر جێ بەجێ كردنی پرۆژه‌ی ئابووری و رێگاوبان لەو ووڵاتانە و تۆماركردنی قەرزێكی زۆر لە بانكە گەورەكان و حكومەتی ووڵاتە ڕۆژئاواییەكان ، ھەموو مەرجەكانی خۆیان بەسەر ئەو ووڵاتانەدا جێبەجێ دەكەن، واتە دەیانكەن بە كۆیلەی خۆیان، ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئۆرگانیکیه‌ی نێوان (كۆمپانیا گەورەكان + بانكە جیھانیەكان + حكوماتی ئەمەریكاو ئەوروپا) كە John Perkins ناوی دەنێت (Corporatocracy) واتە ھاوگیری نێوان (Corporations + Banks + Governments) . ئیتر بە ھۆی كاری ئەم قات لەبەرە پسپۆرانەوە، ئەو ووڵاتانە دەكەونە ژێر قەرزێكی زۆرەوە، ناچار دەبن وەك كۆیلەیەكی ڕۆژئاواییەكان ئەم كارانەیان بۆ جێبەجێ بكەن .
ئه‌م کۆیله‌بوونه ته‌نیا ئابوری نییه. له باری سیاسیی‌دا چه‌ندین بارودۆخی تازه دهسپێنێ، بۆ نموونه:-
1- لە كاتی دەنگدان لە UN ، ئەم ووڵاتانە ناچار دەبن ھەمووكات لەگەڵ ئەمەریكاو ڕۆژئاوایەكاندا بن . دەربارەی ڕووداوە جیھانییەكان، وەك بڕیاری شەركردن و داگیركردنی ووڵاتانی تر وه‌ک (ئێراق، ئەفگانستان ، پاناما ...)
2- ئەگەر ئەمەریكا و ڕۆژئاوایەكان پێویستیان بەوەش بوو، كە خاكی ئەم ووڵاتانە لە ڕووی سەربازییەوە به‌كاربھێنن ، ناچاریان دەكەن رازی بن ئەگەر بنكەی سەربازی لە ووڵاتەكانیاندا دامەزرێنن (وەك لە توركیا، كوێت، سعودیە، ووڵاتەكانی كەنداو ، كۆڵۆمبیا و ووڵاتانی تردا، چەندەھا بنكەی سەربازی ئەمەریكا ھەیە).
** ** **
له‌باری جیهانبینی سیاسیی و کۆمه‌ڵایتییه‌وه، زمانی خیتاب و لۆژیک و كاری ئەم پسپۆرانە ئەوەیە بە كۆڵۆمبیەكان یان ئەكوادۆریەكان بڵێن: (واز لە ژینگە و دارستان و سروشتە جوانەكان بێنن، وەرن وەك ڕۆژئاواییەكان بژین. بەھۆی بوونی تۆڕی كارەبای گەورە و ڕێگەوبان، ھێڵی ئاسنین و بینای بەرزو فڕگەو به‌نده‌ری بازرگانی. ئێمە ھەموو ئەمانەتان بۆ دروست دەكەین و ژیانتان دەگۆڕین)، بەڵام ، هه‌رگیز ئەوەیان پێناڵێن كە قەرزێكی زۆریان دەدەنێ و كۆمپانیا گەورەكان دێتە ووڵاتەكانتانەوە، ژینگەو ژۆری ژیانی كۆنی باوباپیرتان لێ تێك دەدەین و ژینگەتان پیس دەكەین و ھەژارییەكی زۆر دەخەینەوە و ھەتا ھەتایە دەبنە كۆیلەی حكومەتەكانی ئێمە، سەروەتی سامانە سروشتیەكانیشتان دەردەھێنین و دەیانبەین لە بری دانەوەی قەرزەكانتان.
هه‌موو کاتێک سه‌رکه‌وتن له‌م کاره نه‌گریسه یاوه‌ری ئەم قات لەبەرە پسپۆرانە نییهلە پلانەكانیاندا .كاتێك سەفەر دەكەن بۆ ئەو ووڵاتانە، دەكەونە گفتووگۆ لەگەڵ لێپرسراو و دەسەڵاتدارانی ئەو ووڵاتانە، هه‌ندێک جار چەند دەكەن ناتوانن قەناعەتیان پێ‌بێنن ،یان بوار ناده‌ن خۆیان بخەنە ژێر قەرزێكی زۆر و شێوازی ژیانی خۆیان تێك بدەن . چونكە زۆربەی ئەو پرۆژه گەورانەی كە ئەم قات لە بەرە پسپۆرانە دەیانەوێت كۆمپانیا و بانكەكان بیكەن لەو ووڵاتانەدا، گروپێكی كەم سوودی لێ وەردەگرن، چەن گروپ و تاقمێكی ئەو ووڵاتانە پێی دەوڵەمەند دەبن، ھەروەك چۆن چەند خێزانێك لە دەسەڵاتدارانی زۆربەی ئەو ووڵاتانە دەوڵەمەندن، بەڵام زۆرینەی خەڵك لە ژێر ئاستی ھەژاریدا دەژین .نمونەی ئەو خێزانەو دەسەڵاتدارانەی كە دەوڵەمەندن و لەگەڵ ئەم قات لەبەرە پسپۆرانە ڕێك دەكەون ،وه‌ک" شێخەكانی سعودیە و كوێت و كەنداو، شای ئێرانی كۆن، خێزانی مەلیك حوسەین لە ئوردن، دەسەڵاتدارانی توركیا‌و میسر و بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە كوردستان". بۆیە كاتێك ئەم قات لە بەرە پسپۆرانە سەركەوتو نابن لە بەستنی گرێبەست لەگەڵ ھەندێك لێپرسراوانی ئەو ووڵاتانەدا ، بۆ نمونە لە ئەكوادۆر كە نەیانتوانی ھیچ ڕێككەوتنێك لەگەڵ سەرۆكی ئەو ووڵاتە (Jaime Roldos) بكەن . یان لەگەڵ سەرۆكی پەنەما(Omar Torrijos) و ھەروەھا سەرۆكی فەنزوێلە (Hugo Chavez) .
ئه‌و کاتهبانك و كۆمپانیا‌و حكومەتەكهزلهێزهکان ، پیاوكوژەكانیان دەنێرن كە بەزمانی ئەمەریكی پێیان دەوترێ (چەقەڵەكان) واتە CIA ودەزگا سیخورەكانیان بۆئەوەی ئەو لێپرسراو و سەركردانەی كە رێگرن لەبەردەم جێ بە جێ كردنی پرۆژەكانیان، تیرۆر بکه‌ن! ئیتر بە رێگەی كارەساتی ئۆتۆمۆبیل نقومبوونی بەلەم، که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكە، یان كودەتای سەربازی، تا دەگاتە دروستكردنی بزوتنەوەی چەكداری لە ووڵاتەكانیاندا، یان خۆپیشاندان و ھاندانی خەڵك بۆ ھەڵگیرانەوەی حكومەتەكانیان.
نمونەش بۆ ئه‌م شێوازه‌ش وه‌کو : _ كوشتنی سەرۆكی ئەكوادۆر(Jamie Roldos) لەلایەن CIA وە به‌ھۆی كارەساتی فڕۆكەوە، گوایە خۆی كەوتۆتە خوارەوە لە ئایاری 24 /1981.
_ كوشتنی سەرۆكی پاناما (Omar Torrijos) لەلایەن CIA وە بەكارەساتی خوارەوەی فڕۆكەكەی لە جوڵای 13/1981.
_ ھەوڵدان بۆ لە ناوبردنی سەرۆكی فەنزوێلا (Hugo Chavez) بەڵام رووداكانی ئێراق و سەدام بوونە ھۆی رزگاربوونی سەرۆكی ئەو ووڵاتە.
_ دوورخستنەوەی مەحەمەد موسەدەق لە ئێران و گەرانەوەی رەزا شا . دکتۆر موسه‌ده‌ق له‌ساڵی 1951بوو به‌سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێران. خۆماڵیکردنی نه‌وتی ئێران و ڕزگار کردنی له‌ژێر تاڵانی کۆمپانیاکانی به‌ریتانیا و ئه‌مریکا به‌تایبه‌تی کۆمپانیای British Oil ،که ئێستا ناوی BP یه، بوو به یه‌کێک له‌ئامانج و کاره‌کانی دکتۆر موسه‌ده‌ق. له‌ساڵی 1953 به‌پلانی ده‌زگا جاسوسیه‌کانی بهریتانیاوئهمریکا کوده‌تای سه‌ربازی دژ به‌دکتۆر موسه‌ده‌ق به‌رپاکراو حکومه‌ته‌که‌یان ڕووخاند. پاش ڕوخانی حکومه‌ته‌که‌ی ،دکتۆر موسه‌ده‌ق درایهدادگاو بڕیاری 3 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر سه‌پێنرا . دوای به‌ربوونی له‌زیندان خرایه‌ژێر مانه‌وه‌ی زۆره‌ملی له‌ماڵه‌که‌ی خۆی. دکتۆر موسه‌ده‌ق له‌مارسی 1967 دا له‌ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا له‌ماڵه‌که‌ی خۆی مرد.
ئه‌وه‌ی پێویسته لیره‌دا ئاماژه‌ی پێبده‌م ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر سی ئای ئه‌ی و ده‌زگا سیخوڕه‌کان له‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و نه‌یان توانی سه‌رکرده و لێپرسراوی ئه‌و وڵاتانه له‌ناو به‌رن، ئیدی هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێک نامێنێته‌وه، جگه له به‌کارهێنای سوپا و داگیرکردنی ئه‌و وڵاتانه، وه‌ک بینیمان چۆن سوپایان به‌کارهێنا له داگیرکردنی پاناما و ئه‌فغانساتان و عیراقدا.** ****** ** **********************
کاتێک زۆربەی ئەو لێپرسراو و سەركردانەی ئەو ووڵاتانەی زۆر بە ئاسانی دەكەونە ژێر كاریگەری ئەو "پسپۆرانه" ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی متمانه نییه به‌پڕۆژه‌کان، به‌ڵکو بهرژهوهندیشه، چونکه ئەمانیش بەشی خۆیان لەو پرۆژانە وەردەگرن ، دەبنە برابه‌ش و كۆمپانیای بچوك له‌هه‌مان بازنه‌دا بهھاوكاریی کۆمپانیا گەورەكان دروست دەكەن بۆ خۆیان .
چه‌نده‌ها کۆمپانیای، وه‌ک ئه‌مانه‌ی خواره‌وه، له کوردستان و عێراق که‌وتوونه‌ته‌وه بهرهێنان و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی نیشتیمانه‌که‌مان، وه‌ک :-
DNO
Heritage Oil Corp
Addax Petroleum
Royal Dutch Shell plc
BP PLC
Exxon
Total
KBR
Bechtel
Halliburton
چەندەھا كۆمپانیای تر،که كۆنتراكتیان هه‌یه لە دەرھێنانی سەروەت و سامانە سروشتیەكانیان بە تایبەتی نەوت و بەھەرزان بردنیان ،بۆ دابین کردنی پاره، که‌به‌شێکی به‌کاردێ لەبری دانەوەی خه‌رجیه‌کان وتێچوون ده‌درێن بەو كۆمپانیانه‌ی كە خەریكی دروستكردنی فڕگەو ، تۆڕی كارەباو بیناسازی ڕێگاوبان و چەندەھا پرۆژە ی ترن . كە ئەم پرۆژانە ھەمووی لەلایەن كۆمپانیاكانی سەر بە بنەماڵەكانی بارزانی و تاڵەبانیە و جەعفەری و مالیكی و سەدرو حەكیم و ئەوانی ترەوە قۆرخ كراوە بۆ خۆیان. .
لێرەدا دەردەكەوێت ئەو ووڵاتە ڕۆژئاوایانە له‌سه‌ری هه‌موویانه‌وه ئه‌مریکا و كۆمپانیاكان و بانكەكانیان لەگەڵ بنەماڵە و خێزانە سەركردەكانی ئەم ووڵاتانەی وەك كوردستانی باشوور و ئێراق وئەوانی تردا په‌یوه‌ندی و پێگەیەكی ئۆرگانیکیان بهیهکهوهھەیە لە نێوانیاندا.
ھەر ھەموویان یەك دەستن لە چەوسانەوەی زۆربەی خەڵك و سەركوتكردنیاندا به‌شدارن. بۆیە جێگەی سەرسورمان نییە، ئەم" پسپۆرانە " ھەندێكیان پێش ئەوەی كار بۆ ئەو كۆمپانیانە بكەن ، پێشووتر جێگە و رێگە و پۆستی بەرزیان ھەبوو لە حكومەتەكانیان و بانكە نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا. نموونه‌ی زیندوش بۆ ئه‌م جۆره که‌سایه‌تیانه:-
پێته‌ر گاڵبریس
(خەلیل زاد، جۆن گارنەر، پیته‌ر گاڵبریس)، به‌تایبه‌تی گالبریس که‌پاش پۆستە حكومی و ڕه‌سمیه‌کاندا، لە ساڵی 2003 بوو به ڕاوێژكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان و به‌ستنی گرێبەست بە سه‌ر کاربه‌ده‌سته گەمژەكانی حكومەتی كوردستان .ئه‌مانه ھەموویان بەشیان ھەیە لەو كۆمپانیایانەدا یان بانكەكاندا كە دێنە باشووری كوردستان بۆ وەبەرھێنان ، ئەمانەش بەشێكی باش لە پارە دەخەنە سەر حسابە بانكەكانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی ، باشووری كوردستان و خەڵكەكەشی با ھەتا ھەتایە قەرز بدەنەوە و لە ھەژاریدا بژین .
بێجگە لە پرۆژەی ئابورییەكان ، ئەم ووڵاتانەی ڕۆژئاوا (ئەمەریكا بە تایبەتی) لە رێگەی ئەم " پسپۆرانه‌وه" چەك و تفاقی سەربازیش بەقەرز دەفرۆشن بەو ووڵاتانە بۆ نموونه ئەمەریكا بە نیازە كە بای 113 بلێۆن دۆلار چەك بفرۆشێت بە ئێراق ، ھەروەھا نزیكەی 10 كۆمپانیای رووسیش ھاتونەتە ئێراق بۆ چەك فرۆشتن .
بۆیە سەیر نییە كە ووڵاتانی خاوەن سەروەت و سامانی زۆر وەك سعودیە و كوێت ، قەرزارێكی زۆری بانكە گەورەكانی ئەمریكا و ئەوروپان و لە داھاتی نەوتیان ھەر خەریكی قەرزدانەوەن . ئەم قەرزدانەوەیەش ھەڵبەتە لە سەرشانی دانیشتوانی ووڵاتەكانیانه.
حكومەتە ڕۆژئاوایەكان و لە سەرو ھەموویانەوە ئەمەریكا ، بۆ ئەوەی بەردەوامی بەو كۆنترۆڵ و قەرزانەی بانكەكان بدەن و تا سەر ئەو ووڵاتانە لە ژێر كۆنترۆڵی خۆیاندا بێت ، لە ڕێگەی دەزگا جاسوسیەكانیانەوە CIA لە پێش ھەموویانەوە ، چەندەھا سكانداڵ و كاری سێكسی نا شەرعی ئەو لێپرسراوانەی ئەو ووڵاتانە بە دەنگ و رەنگ تۆماردەكەن !
ئەگەر ھەركاتێك پێچەوانە كارێك بكەن بە دڵی ئەمەریكا و ڕۆژئاوایەكان نەبێت ، بە ترساندنیان بە بڵاوكردنەوەی ئەو سكاندەڵانەیان بیان ھێننە ژێر ركێفی خۆیان . وەك گومانی ئەوە ھەیە كە CIA چەندەھا كاری سێكسی شێخەكانی كەنداو سعودیە و كوێت و ھەندێك كەس و لێپرسراوی گرنگی تری ئەو ووڵاتانەیان تۆماركردووە و لە كاتی پێوستیدا بە بیریان دەھێننەوە.
لەمەشدا بنەماڵەی بارزانی لە كوردستانی باشوور بە دوور نییە لەو سكاندەڵا سێكسییانە وه‌ک دەركەوت CIA كارێكی لەو جۆرەی بۆ مەسعود و مەسروری كوڕی نایەوە لەگەڵ ژنێكی ھۆلیوودی ئەمەریكای، که بە رەگەز ھۆڵەندییه.هه‌موو ئه‌م تاوان و سیناریۆ خویناویانه، له‌ژێر نێوی دابین کردنی "گه‌شه‌ی ئابوری" و هێنانی "دیموکراسی" به‌ڕێوه ده‌چێت ، له‌کاتێکدا ئاماره‌کانی ده‌زگایه‌یه‌کی نێو ده‌وڵه‌تی وه‌کو UN گه‌واهی ڕاستی زۆر گه‌وره‌ن، که دابینکردنی خۆشبه‌ختیی و ئاسایشی ژیان چهندهکارێکی مومکینه.
خوێنه‌ری کورد گرنگه ئاگای له‌و ئامارانه‌بێت، تا چیتر به واده و به‌ڵینه‌کانی سیسته‌مه‌کانی حوکم و خورافهتهکانیان فریو نه‌درێ . نموونه‌ی ئه‌م ئامارانه له‌دوای شه‌ڕی ئه‌مریکا له‌عێراق ده‌ست پێده‌که‌ین :
ئەمەریكا لە شەری ئێراق دا ، نزیكەی 3 تریلۆن دۆلاری سەرف كرد ، كە بە پێی تەقدیری UN ساڵی 1998 كە 40 بلیۆنی تر كافیە لە سەرو ئەو ی كە دانراوە بۆ خەڵكی ھەموو ئەم گۆی زەویە كە ژیانێكی ئاسایی ھەبێت وەك :
_ پێوستی بە 9 بلیۆن ی تر لەسەرو ئەوەی كە دانراوە لەلایەن تەقدیری (UN)وە بۆ ھێنانی ئاوی پاك بۆ ھەموو كەسێك لە سەر ئەم زەوییە.
_پێویستی بە 12 بلیۆنی زیاتر ھەیە بۆ خزمەتگوزاری و تەندروستی بۆ ئافرەتان .
_ پێویستی بۆ 13 بلیۆن دۆلار نەك ھەر بۆ دابینكردنی خواردن بۆ ھەموو كەسێكی ئەم زەویە بەڵكو خزمەتگوزاری تەندرستیش بۆیان.
_ پێویستی بە 6 بلیۆنی تر ... بۆ دابین كردنی خوێندن بۆ ھەموو كەسێك ھەمووی پێكەوە نزیك بە 40 بلیۆنی تر بوو كە UN بیتوانیایە ئەو كارانەی سەرەوە بكات ، كەچی لە شەڕی ئێراق بە تەنھا 3 تریلۆن دۆلاری تێچووە ڕۆژ بە ڕۆژیش ئەم بڕه پاره‌یه زیاتردەبێت (کلیکی ئه‌و لینکه ترسناکه‌ی خواره‌وه بکه"
http://www.costofwar.com سه‌رچاوه‌کان :-
www. Johnperkins.org Confessions of an Economic hit Man by John Perkins http://www.youtube.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست