کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەست لەکار کێشانەوەی خۆتان ڕاگەیەنن!

Friday, 21/02/2014, 12:00

1823 بینراوە






 دەست لەکار کێشانەوەی خۆتان ڕاگەیەنن!
 
 فەرەیدون کونجرینی
 
  بۆ سەرکردایەتی یەکێتی و ئۆرگانەکان ی! چیدی هەوڵی دروست بونەوەی یەکێتییەکەی جاران مەدەن ، هـــــەوڵی دامەزراندنی ڕێکخراوێکی ترو پارتێکی تر باشترە لــەوەی  خۆتان بەم مل ملانێیانەوە سەرقاڵ کردووە و بونەتە باسە لاوازەکانی نێو هاوڵاتیان ، چی دی بەرەو هەڵدێر مەڕۆن
 
  هەڵ وەشاندنەوەی یەکێتی دەبێتە پارێزگاری کردن و مانەوەی ئەو خەباتە بێ وێنەیەیی کە لەڕابودوی شاخدا کردوتانە   لەپێناو خاك و خەڵکدا  ، بەهۆی مل ملانێکانتانەوە توانیوتانە سەرجەم ئەرکەکانی ڕابوردوتان بـــکەنە   قوربانی لەپێناو خراپ بەکار هێنانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان،  دەست بەرداری یەکێتی بن و لە ڕەگەوە هەڵیی بووەشێننەوە، لەداهاتودا دەبێت بەم شێوەیە بیربکەنەوەو دەست لەکار کێشانەوەی خۆتان ڕابگەیەنن.
 
 تا ڕوکــــــارەکان لە ڕەگەوە نەگۆڕدرێ ، کۆنگرەو کۆگردی ناوسەرکردایەتی یەکێتی و بەرپرسانی ئۆرگانەکان هاوڕا بونیان نیەو نـــــابێت، وە دەست لەکار کێشانەوەی هەر بەر پرسێک، خۆ نەجات دانە لەو قیرانە سیاسیەیی ئێستا ئەو حزبەی تێ کەوتووە.
 بەهێنانی کۆمەڵێك لاو بۆ ناو ڕیزەکانی سەرکردایەتی هیچ لە ڕابوردوی ململانێ کانی ئەم پارتە ناگۆڕێ ، بـــــــە لابردنی سێبەری بەرپرسەکان یەکێتی زیاتر بەرەو هەڵدێر دەبات چــــــــون ناکرێت ئەو ئەندامە نوێیانە لەناو یەکێتیدا دەست بەکار دەبن بە فەرمانی سەرکردە دەست لەکارکشاوەکان کاربکەن، ئەمبەرو ئەوبەری حیزب ڕوخانی زیاتر بە دوای خۆیدا دێنێت.
 
 دوای ئەوەی چارەکە سەدەیەك خەباتمان کردو چارەکەسەدەیەك حوکمڕانیمان کرد ، لەهەردوو لادا پانتاییەکی هێندە فراوانمان گرتوە، گەورەترین زەنگین بۆ نیشتمان، لەماوەی چارەکەسەدەی یەکەمدا و یەکەم زەنگی خەباتمان گەڵاو خۆڵی شاخمان دەخوارد نانە ڕەقەی ناوگیرفانمان برسیەتی دەشکاندین و هێزی دەداینێ بۆخەباتی پێشمەرگایەتیمان کە تێکۆشان بوو لە پێناو ئامانجە نیشتمانیەکان.
 بـــــن بەردەکان ، شاخە سەختەکان ، ئەشکەوت و کونە گورگینەکان جێگای حەوانەوەی شەوو ڕۆژمان بوو هەرهەنگاوێکی ئەوکاتمان هەناسەیەکمان بوو بۆ ڕزگاری نیشتمان که‌ڕۆژێك بێت کورد به‌ئاوات و ئامانجی خۆی بگات ، ڕۆژێك بێت و به‌سه‌ر به‌رزی بێ ترس بتوانین به‌سه‌رشه‌قامه‌کانی شاردا و له‌خاکی پیرۆزی کوردستاندا به‌ ئازادانه‌ باس له‌ خه‌باتمان بکه‌ین بۆ نه‌وه‌ی نوێ.
 من هه مان ئەوکەسەم که دەستم دەکرد بە گیرفانمداو نانە ڕەقەم دەردە هێناو به دووقوم ئاوی زەمزمیه کەمەوە یان لەگەڵ هاوڕێکانم له سه ر کانیه ك لامان دەداو بەیەکەوە ده مان خوارد لەسەرچاوەی ڕۆحی نیشتمان ەوە خۆزگەی ئەمڕۆمان دەگوت و ئازادیمان لەژێر باڵی خۆماندا دەویست ، هه رله به رئه وەشه که خۆم وەك هاوڕێی شاخ دەناسێنم بێ شك بیرت ده خاتەوه من کێم. ئەوەی ده مه وێ بیڵێم ،ئەوەیە که جیاوازیه کەی جاران و ئێستا وەك دوو وەرز دەبینم هەریەکەو بەجۆرێك پانتایی داگیر کردووە لە خەباتی خۆبەخشی و خەباتی گەندەڵیدا
 ئەوگەندەڵیەی زۆرینەمانی کردووە بە گورگی وڵات و لەپێستی مەڕدا خۆمان شاراوەکردوە ، هەرچەندە ئەمە لە بنەما شۆڕشگێڕیەکانی شاخ کەمدەکاتەوە و دژ بە یاسا نیشتمانیەکانە.
 ئەندامانی پەرلەمان جێگرەکانی حکومەت و فەرماندەی هێزی پێشمەرگەو لێپرسراوانی دامو دەزگاکانی هەرێم ، ئەودەمەی پێکەوەبوین سەدان جار هاوڕابوین لەوەی لەداهاتودا هاوشێوەی شاخ پێکەوە بژین، زۆرجار سوێندی خۆم دەدا بەگیانی مەرگی هاوڕێکەم بەس کوردستان ڕزگاربێت وازلەچەکداری دەهێنم.
 بــــــەڵام سوێندی مەرگی هاوڕێکەم و برسیەتیەکەی شاخ و >خرمە،خرمی< نانەڕەقە و خواردنەوی ئاوی گۆماوەکان هەمویم لەبیرچووەبەهۆی بێ ئاگایی لە هاوڵاتیان و بازرگانی کردن بە نیشتمان و خەڵکەکەیەوە ، ئەوەی لەبیری بردمەوە گومرکەکەی ئیبرایم خەلیل و سەرجەم ماشێنەکانی ئیشغال و ئاودیوکردنی سەدان شۆفڵ و لۆری حکومی و دارو دەرگای فەرمانگەکان و نەوتەکەی شیواشۆك و لێدانی دەیان چاڵەنەوت و بەقاچاخ فرۆشتنی بۆ وڵاتانی هاوسێ کە ساڵاهای ساڵە ژێردەستی ئەوانین هەمیشە لەهەوڵ و پلاندابون بۆ نەمانی کوردو داگیرکردنی کولتورو نازنامەی نەتەوایەتیمان کەزمان و خاکمانە، بەبیانوی باری ئابوری کردنەوەی دەیان مەرز بۆ ئاودیوکردنی سەروەتوسامانی کوردستان بۆ نزیكترین وڵات ترکیاو ئیران ، وامان دەزانی ئیران و ترکیا لەم شتانەیان نیە بۆیە لێمان دەکڕن و دەماندانەوە بە تاڵان، کەخۆمان دەبوو بۆ ئاوەدان کردنەوەی گوندەکان و قەرەبوی هاوڵاتیان بەکارمان بهێنانایە، دەیان وەچەی داهاتوم سودبەخش دەبێت لەوسەروەتوسامانەی لەڕابوردوی چارەکەسەدەی دووەمی ژیانمدا بەدەستم هێناوە کە بەهی خۆمی نازانم سەرچاوەی یەکەمی ئەوەی بەرقەراربووە لە ئێستای نیشتماندا هاوڵاتیانە ، بەهەرحاڵ هەر دەست لەکاریش دەکێشمەوە.
 دەمەوێ هەر تێکۆشەری چارەکە سەدەی یەکەم بم و چیدی بەرەو هەڵدێر نەڕۆم
 
 
 
 


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)