مامە و مەکتە بی سیاسی یەکێتی هەر ئەم کڵاوە ماوە لە سەر خەڵکی کوردستانی بنێن؟
Thursday, 19/02/2009, 12:00
1711 بینراوە
دوای ئەوەی خەڵکی کوردستان لە تەواوی سەرانی دزی ئەم دو بنەماڵەی مافیایەی کوردستان تەواو بێهیوا بون و متمانە یان نە بە پارتی ماوە نە بە یەکێتی و نە بە هیچ حیزبێک . جونکە هەر کام لە و حیزبانە دەسەڵاتی ڕەهای گرتە دەست جگە لە کوێرە وەری و دزی بە تاڵان بردنی سامانی کوردستان تەنها بۆ بۆ بنەماڵە و خزمو کەس و کارو ماستاو چی و جەقۆ کێشەکانی دەورو بەریان. چ؟ خێڕێکیان بۆ خەڵکی کوردستان نەبوە و هەرگیزیش نابێت . لە گەرمەی نزیك بونەوە لە هەڵبژاردن ئەم دو بنەماڵەیە کە دەزانن مناڵێکیش متمانەی پێێان نەماوە . ئەوجا دەکەونە خۆیان بۆ جەولەیەکی تری لە خشتە بردنی خەڵکی زوڵم لێکراوو ستەم دیدەی کوردستان . ئەویش بە نمایش کردنی سینارێۆی جۆراو جۆر. وەك ئەم سینارێۆ بۆگەنەی چەند ڕۆژێكە سەرانی ئەم دو بنەماڵەیە دەهۆڵە دڕاوەکانیانی بۆ دەکوتن . چونکە سور دەزانن خەڵکی هەتا سەر ئێسقان لێێان پڕە و نەك دەنگیان پێدە دا بەڵکو تف و نەحلە تیشیان دەکات . ئەگینا بۆ ئە و چوار ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی تا لە هەڵبژاردن نزیك نە بوبونەوە داوای دەست لە کار کێشانەوەیان نەدە کرد ؟کەچی لەم ڕۆژانە هەر خێرا بە هەڵە داوان چوار ئەندام مەکتەبی سیاسی لە سینارێۆیەکی نەخشە بۆ کێشراودا داوای دەست لە کار کێشانەوە دەکەن؟ وەك ئەوەی کۆسرەت ڕەسوڵ و عوسمانی حاجی مەحمودو کێ و کێ لەم هەمو دزی و تاڵانی یەی لە کوردستان و خەڵکە کەی دەکرێت بەشدار نەبون . فریشتەی خودابن .. جەلال تاڵابانی چەند تاوانبارە کۆسرەت و ئەندامانی سیاسی و ئەوانی تریش وەك ئە و تاوان بارن . خەڵکی کوردستان ئەگەر دڵی بەمانە خۆش بێت . چاكسازیان بۆ بکەن و شیرازەی هەڵوەشاوی ئەم کوردستانە ڕێك بخەنەوە زۆر بە هەڵەداچون . چونکە ئەمانە (هەمیشە وەك گون و گوێی کە ر جوتن) هەژاری شاعیر... هەتا دەسەڵاتیان هەبێت جگە لە دزین و بە تاڵان بردنی داهات و سامانی ئەم کوردستانە و داگیر کردن و دەست بەسەراگرتنی هەرچی ئارەزویان بچێتە سەر بە کەڵە گایەتی و ڕینگۆیانە و حساب نەکردن بۆ یاساو پێشێل کردنی هەمو مافێکی ئینسانی مرۆڤ گوێ بەهیچ نادەن ئەوەی ئارەزویان لێبێت بێ سێ و دو داگیری دەکەن ئەگەر ئەو ئارەزوەیان ناموسی خەڵکیش بێت . وەك هەمیشەش ئەوە کاریان بوە. ئەوە دەسەڵاتی مافیای ئەمانە بوە 19 ساڵ ڕۆژێك لە ڕۆژان لە داگیر کردنو بەاڵام نردنی داهاتی ئەم کوردستانە و دابەش کردنی بە شە بودجە کە بە هەق خەڵکی کوردستان خاوە نیەتی و ئەم دو بنەماڵە یە دەیدزن و وەك برا دابەشی دەکەن وخەڵکیش بە تایبەت خانەوادەی شەهیدان و ئەنفال و کیمیا باران و پێشمەرگە و هتد لە ئەو پەڕی مە رگە ساتدان و سەرەڕای ئەوەش ڕۆژ نی یە سوکایەتیان پێنەکرێت هیرش نەکرێتە سەر شەرەف و ناموسیان وەك ئەوەی ڕۆژانە دەیبیستین و دەیبینین . ئەرێ خۆ ئەم کۆسرەت و مۆسرەتە هەر لێرە بون ئەی بۆ یەکێکیان نقەی لێوە نەهات؟ ؟ ئەدی ئێستا بۆ لە جیات کۆسرەتێك چەندین کۆسرەت دەنگیان بە رز کردۆتەوە داوای بە ر قەرار بونی یاساو بنبڕکردنی دزی و فەسادی و داوێن پیسی ئەدەن؟؟ بە ڕاست ئەم ماستە بێ مو نی یە بەڵکو گوریسێکی بە قەدەر ئە و گوریسەی بە ئاشکرا تیا دیارە کە کاتی خۆی سەدامیان پێ لە دار دا . ئەم چوار ئەندامەی مەکتەبی بە نا و سیاسی خۆیان جگە لە دزی و فەسادی هیچی تر کاریان نی یە . کە چی لە ناکاوێکا بونە فریشتە و بە حساب دەیانەوێ یەکێتی و خەڵکی ناڕازی ڕزگار بکەن لە و چەوسانەوەی لە نۆزدە سا ڵە جەلال تاڵانی و بنەماڵەکەی بە زۆری زۆرداری لە گەڵ تەپلە سورەکانی بنەماڵەی بارزانیدا بە سەر خەڵکی کوردستانیان هێناوە . بە بێ ئەوەی ئاماژە بدن بە سزادانی ئە و هەمو بەر پرسە دز و داوێن پیسەی ناو ئەم دو بنە ماڵە خاینەی جەلال و مەسعود . هە ر سوك و باریك دروشم بەم لاو لادا بڵاو دەکەنەوە . واتە جەنابتان وا دەزانن خەڵکی کوردستان داوای دۆلارتان لێدەکات داوای ڤێلاو سەیارەی مۆنیکاو زەوی هەزار مەتریتان لێدەکات ؟ نە خێر شینی 19 ساڵەی خەڵی کوردستان بە مادە نی یە بە ڵکو خەڵکی کوردستان داوا دەکات چیتر نیشتمان مە فرۆشن چیتر دزی مەکەن چیتر مە بنە کەڵە گا بە سەر یاساوە چیتر داوێن پیسی مەکەن چیتر جاش و خۆفرۆشان لە ڕیزەکانتان جێ مەکە نە وە چیتر یاری بە شەرەف و کەرامەتی پێشمەرگە و خێزانی شەهیدو خەڵکی کوردستان مەکەن بەڵکو ئەوانەی کە تاوانبار و دزو داوێن پیسن بدرێنەر دادگا و چیان دزیوە لێێان بسەنرێتەوە سزای یاسایی بدرێ ئە و کە سە ئەگەر کوڕی مام جەلال یان مە سعودیش بێت بە پێی یاسا دەبێت سزا بدرێت بە بار تەقای تاوانەکەی یان دزیەکەی یان داوێن پیسیەکەی . جا کە سێك هەیە لە ناو ئەم دو بنەماڵەیە پاك وبێ تاوان دەرچێت ؟؟؟ نە خێر هەرگیز بەڵکو هە ر لە مسعودو جەلالەوە بگرە ئەندامانی هەردو مەکتەبی سیاسیتان و مەڵبەندو لق وکۆمیتەو ناوچەکانتان ئەوەی تەنها تۆزێك دەسەڵاتی هەبێت لە دزی و داوێن پیسیدا بەشدارە و تاوانبارە دەبێت سزا بدرێت . تا دەگار بە سەرۆکی حوکمەت و جێگرەکەی تەواوی وەزیرەکانیش بە سەرۆک و ئەندامانی پەڕلە مانە کارتۆنیەکەشتانەوەکە ئەوانیش دزیکی کارامەن . ئیتر کوا کامەتان پاك و بێگەردە با بێت بۆمان شەرح بکات. سەرۆکی هەرێمێك یان سەرۆک حوکمەتێك تا ئیستا لە ماوەی ئەوەندە ساڵەی دەسەڵاتتان ئە و هەمو دزی فزی یە دەکرێت کوا بینیمان کەسێك لە سەر دزی و داوێن پیسی سزا بدات ؟ یان بینیتان بەرپرسێك بێننە سەر شاشە تە لە فیزۆن و ڕیسوایی بکەن تا بەرپرسی تر دەرس وەربگرێ و بیر لە دزی و داوێن پیسی نەکاتەوە؟ چۆن دەسەڵاتێك بە سدەرۆکی هەرێم و بە سەرۆکی حیزب و بە سەرۆکی حوکمەتەوە خۆی دز بێت دز سزا دەدات هەر گیز شتی وا نابێت . هەرگی دز بە هاوەڵە دزەکەی ناڵێت دز . ئیتر چاك سازی چی و تەرەماشێ چی.؟ لە ڕاستیدا کێچ چۆتە کە وڵتان و لە هەوڵی ئەوەدان بە هۆی ئەم دەهۆڵ کوتینەوە کە ناوتان لێ ناوە دەست لە کار کێشانەوەو چاك سازی بۆ چەند ساڵی تر کڵاو بنێنە وە سەر خەڵکئی کوردستان . ئێوە تازە داشۆراون ماهیەتی بێ ئانڕویتان بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرا بوە ؟ هە ر کە س دەنگتان لە ژیر هەر پەردە و بیانویەکدا دەنگتان پێ بدات یان ماستاو چی و خۆفرۆشە یان وەك ئێوە بێ ئابڕوە وەك ئێوە دزە ئەگینا ئەگەر بە موعجیزە . موعجیزەی پەنجەرە پاكکردنەوە ناڵێم ببنە فریشتەی ئاسمانیش کە هەرگیزیش حەدی ئەوەتان نی یە . ئەوەی دەنگ بە جەلالی 66 مەسعودی 31 ئاب و ئاشبەتاڵ یەکگرتوەکانی ببورن خوا گرتوەکانی کوردستان بدات جاش و خۆفرۆشە و نیشتمان فرۆشە و زەڕەیەك شەرەفی نی یە.