گه‌لۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری دژایه‌تیکردنه‌ له‌گه‌ڵ خه‌باتی مه‌ده‌نی؟

Wednesday, 16/09/2009, 12:00


دوابه‌دوای شه‌هیدبوونی 11 تێکۆشه‌ری ڕێگای ڕزگاریی کوردستان له‌ چه‌ند ڕووداوی جیاجیادا له‌ ڕۆژهه‌ڵات، هه‌را و زه‌نایه‌کی بێبناغه‌ سه‌ری هه‌ڵدا؛ گوایه‌ حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بڕیاری ده‌سپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کدارییان داوه‌! درێژه‌ی ئه‌و باسوخواسانه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ وه‌ڕێخستنی که‌مپه‌ین و کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا به‌ مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زارکردنی لایه‌نگرانی ده‌سپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری. تا کاتی نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ ژماره‌ی پشتیوانانی ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ 140 که‌سه‌ و له‌ نێویاندا جۆره‌ها که‌سایه‌تیی به‌رچاو ده‌که‌وێت. ئه‌وه‌ که‌ ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ کێن و چکاره‌ن په‌یوه‌ندیی به‌ مه‌به‌سته‌کانی ئه‌م نووسراوه‌یه‌وه‌ نییه‌؛ و ئه‌وان هه‌رکه‌س هه‌ن ئازادن له‌ ده‌ربڕینی بیر و بۆچوونی خۆیان؛ و گه‌ره‌که‌ ڕێز له‌و بۆچوونه‌یان بگیرێت. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و لێوردبوونه‌وه‌یه‌ مه‌به‌سته‌کانی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ و ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌یه‌ که‌ به‌ دوای سه‌رکه‌وتووبوونیدا ئه‌گه‌ری ده‌رکه‌وتنیان ده‌بێت. به‌ر له‌ هه‌موو شت ئه‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی ده‌بێته‌ پرسیار ئایا به‌ڕاستی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ستیان کردووه‌ته‌وه‌ به‌ خه‌باتی چه‌کداری یا نا؟ ئایا خه‌باتی چه‌کداری به‌ تیمێکی سێ چوار که‌سی ده‌چێته‌ پێش له‌ کاتێکدا سه‌دان و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له‌ باشووری کوردستان هه‌یه‌؟ کاتێک که‌ حیزبه‌کان ئه‌وه‌ ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌ وه‌ها بڕیارێکیان دابێت، که‌مپه‌ینی نا بۆ خه‌باتی چه‌کداری چی ده‌گه‌ینێت و له‌گه‌ڵ کێ ڕووبه‌ڕوو ده‌بێت؟ ئه‌سڵه‌ن ڕه‌نگه‌ بۆ زۆر که‌سیش ئه‌وه‌ پرسیار بێت ئایا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌باتی چه‌کداری شکستی هێناوه‌ یا حیزبه‌کان له‌ بێبه‌رنامه‌یی و سه‌رلێشێواویدا تووشی سستی و پووکانه‌وه‌ هاتوون. ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌ یاد نه‌چێت که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵات ته‌نیا ده‌یه‌ی هه‌شتا به‌ گشتی وو که‌متر له‌ نیوه‌ی ده‌یه‌ی نه‌وه‌د ده‌رگیری خه‌باتی چه‌کداری بوو نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ زۆر که‌س باس له‌ سی ساڵ خه‌باتی چه‌کداری ده‌که‌ن.



کاتێک که‌ باسی خه‌باتی چه‌کداری دێته‌ گۆڕێ به‌ر له‌ هه‌ر شت پێویسته‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ بدرێته‌وه‌ ئایا کێ ده‌سپێشخه‌ر بوو له‌ به‌رپابوونی جه‌نگ له‌ نێوان کورد و کۆماری ئیسلامی دا؟ ئایا کورد به‌ ویست و ئاره‌زووی خۆی جه‌نگی وه‌ک ڕێبژارێک بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌کانی هه‌ڵبژارد، یا ئه‌وه‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی ئێران واته‌ خودی خومه‌ینی بوو که‌ "جه‌نگی پیرۆز" واته‌ جیهادی له‌ دژی کورد ڕاگه‌یاند؟ ئه‌و بڕیار و فه‌توایه‌ی خومه‌ینی نه‌ ته‌نیا پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه‌ په‌سه‌ندکراوه‌ جیهانییه‌کان و به‌نده‌کانی جاڕی گه‌ردوونی بوو، ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی ئه‌و ئیسلامه‌یش[I] بوو که‌ به‌ وته‌ی خۆی باوه‌ڕی پێی بوو؛ و ستوونه‌‌کانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر ڕۆنابوو.



ئه‌و فه‌توایه‌ی که‌ خومه‌ینی له‌ دژی کورد ده‌ریکرد و خوێنی گه‌وره‌ و بچووک و ژن و پیاوی کورد و کاولکردنی کوردستانی پێ حه‌ڵاڵ کرد، هه‌تا ئێستایش هه‌ر له‌ جێی خۆیه‌تی و که‌مترین گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌. واته‌ ئه‌وه‌ لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتن که‌ یه‌کلایه‌نه‌ شه‌ڕیان ڕاگرتووه‌ و پێشی کوشتاریان گرتووه‌ نه‌ک کۆماری ئیسلامی. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیش دڵخوازانه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵکوو هۆکاره‌ سیاسییه‌ هه‌رێمیه‌کان و لاوازیی لێکدانه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌یان بۆ ڕووداو و پێشهاته‌کان، له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی هه‌نووکه‌ ده‌سته‌ویه‌خه‌ی کردوون. به‌ ده‌ربڕینێکی تر، گوشاری پارتی و یه‌کێتی وه‌ک دوو ده‌مڕاستی باشووری کوردستان که‌ له‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه‌ ده‌رفه‌تێکیان ده‌سکه‌وت بۆ پراکتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌رێمیی سنووردار له‌ ناوچه‌که‌دا کاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر نه‌ک ڕۆژهه‌ڵات به‌ڵکوو باکووری کوردستانیش هه‌بوو وه‌ک دیتمان پارتی کرێکارانی کوردستانیش چۆن کێشرایه‌ نێو ئاڵۆزییه‌کانه‌وه‌ و سه‌دان که‌س له‌ نێوان پارتی و پ.ک.ک له‌لایه‌ک و پ.ک.ک و ده‌سه‌ڵاتی باشوور له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ بوونه‌ قوربانی.........................

.............................................................

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌

www.khandarash.net
Abdulwahid Khandarash
Hamilton, New Zealand

Phone: 006478496986
Fax: 001 509 753 1958
Mobile Phone: 0064211195022

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە