دیاردەی کەلتووری دواکەوتوانەی" خۆهەڵنانەوە" لەبانگەشەی هەڵبژاردنی کوردستان
Thursday, 12/09/2013, 12:00
1757 بینراوە
لەکۆمەڵگای دەرەبەگایەتی(فیئۆداڵی) دا بەتایبەت، بەپێی پێگەی بەهێزی کۆمەڵایەتی وکەسایەتیەکان وشێوەی پەیوەندیەکان بەجۆرێک بوون, کەدەورو کاریگەری کەسایەتیەکان لەبنەماڵەیەک و عەشیرەت و تیرە و ناوچەیەک ...تاد. بەجۆرێکی زۆر ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەری هەبوو.
بەمانایەک، کاتێ لەبنەماڵەیەک یا ناوچەیەکی دیاری کراو بیت کاریگەری ئەو پەیوەندیانە، کەسەکان کەم تازۆر لەزۆرێک کار وکردەوە وهەڵسوکەوت سڵیان دەکردەوە. لەئەنجامدانی کارێکی باش یا خراپ، ئەو بنەماڵەیە بەرپرسی بوولێی. هەربۆیە خۆ هەڵنانەوە بەبنەماڵە یا ناوچەیەک، ئاسانکاری زۆری دەبوو بۆ ژیانی ڕۆژانە.
ئەگەر بەدواچونێک بکەین لەپڕوپاگەندەکانی هەڵبژاردنی کوردستان لەلایەن حزبەکان وکاندیدەکانیانەوە، ئەم دیاردەیە دەبینین. بۆیە دەڵێین دیاردەیەکی دواکەوتوە، چونکە سەرچاوەکەی لەقۆناغی کۆمەڵایەتی ئابووری دەرەبەگایەتی پێش سەرمایەداری بنەمای گرتوە. ئەوسەردەمە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان زۆر لەیەک نزیکتر وتێک ئاڵاوتر بوون. بەڵام ئەم قۆناغەی ئێستای کۆمەڵایەتی کەهەیە بەپێی کارکرد وشێوەی بەرهەمهێنانەکەی، شێوەیەکی تری پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەوجوود هێناوە، ئەویش خۆی لەسوود وقازانجدا دەبینێتەوە. کەس وبنەماڵە وناوچە ومیللەت ومەزهەب... کارکردی ئەوتۆیان بەسەر کەسایەتیەکانەوە نیە (واتە سڵەمینەوە لەهەرکار وهەڵسوکەوتێک وگەڕانەوە بۆ پەیوەندیەکان زۆرکەمە). بەڵام ئەحزابەکانی ناسیۆنالیستی کوردی بەتایبەت(یهکێتی وپارتی دیموکراتی کوردستان) ولەبەر پێنەبوونی بەرنامەیەکی هەنووکەیی وداڕێژراو بۆدواڕۆژ، وبیرنەکردنەوە لەبنیاتنانی کۆمەڵگایەکی مۆدێرن و وەستاو لەسەر هاووڵاتی بوون. هەروەها نوقمیان لەگەندەڵی 23ساڵەی مێژووی دەسەڵاتیان. ناچارن دەستبەرن بۆ مێژووی ڕابردوویان (کەئەویش پڕیەتی لەگەندەڵی وچەواشەکاری وخیانەت و فهرههنگی دواکهوتوانه...تاد). بەڵام لەگشتدا ئەوانی گەیاندۆتە دەسەڵاتێک کەئەمڕۆ دەیانەوێ بەلایەنە ئیجابیەکەی بیفرۆشنەوە بەخەڵک. لەوانە دروستکردنی سونبولی بنەماڵەیی نەتەوەیی ومقهدەساتی وەک پێشمەرگایەتی وشههیدو بنهماڵهو...تاد.
سهیری بانگهوازی یهکێتی بکەن، سەری زاروبنی زاریان بریتیە لەڕووباری خوێنی شەهیدان ومام جەلال. پارتیش قوتابخانەیەکیان دروستکردوە بەناوی قوتابخانە وڕێبازی بارزانی و... بۆیە کاندیدەکانیش لەحزبەکانیانەوە، کەبەرنامەیەکیان پێنەبوە وپێنیە کەخەڵکی پێ قەناعەت پێ بێنن. ناچارن کاتێک لەکۆڕ کۆبوونەوە وچاوپێکەوتن ودیبەیتەکاندا خۆیان دەناسێنن. ناچارن بڵێین نەوەی فڵانە کەسایەتی یا شەهید یا ناوچەیەکە، بەپێچەوانەی ئەوەی کەبێت و قسە وپێناسەی هەبێت بۆ ئەوبەرنامە کارەی دایناوە، کەڕەنگدانەوەی پێداویستی وچارەسەرکردنی کێشە وتەگەرە وکەم وکوڕیەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە بێت کەبڕیارە ببێتە نوێنەری.
بۆنموونە؛ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەتەلەفزیۆنی کوردساتدا، 6 کاندیدیان هێنابوو بۆ دیبەیت کردن. یەکێکیان کوڕی ئاغایەکی ناوچەیەک بوو، یەکی کەیان کوڕی شەهیدێک بوو، دانەیەکی کەش گوایە لەحزبێکی بەناو سۆشیال دیموکراتە وخۆی هەڵدەنایەوە کەلەخانەوادەیەکی ئایینیە (دیارە ئەویش بانگەشە لەسەر ئەوبنەمایە دەکات)، و خاوەنی چەندان شەهیدە ولەخانەوادەی پێشمەرگەیە و.... لەکاتێکدا هەرپرسیارێکیان ئاراستە دەکرا کەگوایە جەنابیان لێی پسپۆرن، نەک هەر وەڵامەکەی لەپسپۆریە (ساختەکەی) دوور بوو، تەنانەت یەک ڕستەشی نەبوو لەبەرنامەکەی کەبۆ بواری ئەوپسپۆریەی کەگوایە هەیەتی بیخاتە ڕوو، بەڵکوو هەردەگەڕایەوە سەر خۆهەڵنانەوە بەشتە عەشایەر ودواکەوتوانەکەی.
بۆیە زۆر بەسادەیی حزب وکاندیدەکانیان، پێمان دەڵێن کەئێمە نوێنەرایەتی ئێوە ناکەین! بەڵکو نوێنەرایەتی بەرژەوەندی حزب وکەسایەتی و بنهماڵهو تایفی خۆمانین. هەر بۆیە ههندێ لهئەندامانی پەرلەمانی پێشووتر، پەرلەمانیان ناونابوو (دیوەخان)، نەوەک پەرلەمان. پێناسەی ئەودوانەش دیارە؛ کەیەکەمیان تەنها قسەی تێدا دەکرێت وشەو وڕۆژی تێدا بەسەردەبەن. قسەش هەرقسەی ئاغا وخاوەن دیوەخانەکان دەبێت. دوەمیشیان لەباشترین حاڵەتدا نوێنەری قازانج وقسەکەری خاوەن سەرمایە ودەسەڵاداران دەبێ بۆ هەرچی زیاتر مانەوەیان لە دەسەڵات.
تا به ئۆپۆزسیۆن و بهتایبهت گۆڕان دهگهڕێتهوه، که ئاو لهسهرچاوهکانی یهکێتی و پارتی دهخواتهوه، پاش تهجروبهی چهند ساڵ و فهشهل و بێئومێدی لهکاری پهرلهمان، و ناوبهناو تۆرانیان، وجێهێشتنی پەرلەمان.تا بەوە گەیشتن کەناتوانن لهپهرلهمانهوه شتێک بکهن، هیچیان بۆ نهماوهتهوه، جگەلە بڵاوکردنەوەی تهبلیغاتی وهعدهو بهلێندان، وئهگهر ئهوان دهنگ بهێنن چهنده شتی باش بۆ خهڵک دهکهن.
رێگای جەماوەری خەڵکی کوردستان، و بەتایبەت کرێکاران وزەحمەتکێشان وئەوانەی لەدەرەوەی بەرژەوەندی بازنەی ئەوحزبانەدان. بایکۆتی هەڵبژاردن کردنە، و هەڵبژاردن بکەن بەبۆنەیەک بۆ هەرچی ڕیسواکردنی زیاتری مێژووی زیاتر لە20 ساڵی حوکمڕانیان. هەروەها ههڵبژاردن بکەنە مەیدانێک بۆ درێژهدان بهنارهزایهتی و هەرچی زیاتر کۆبوونەوە لە دەوری بەرژەوەندیەکانی خۆیان و خۆڕێکخستن لهدهوری رێکخراوهو هێزی رادیکال و ئینسانی کهنوێنهرایهتی بهرژهندیهکانیان بکات. ئەویش لهرێگای دامەزراندنی شوراکانە، لە شوێنی ژیان و کاریانهوه دهتوانن ههڵبژاردنی پاکو بێگهرد ئهنجام بدهن و نوێنهرانی خۆیان ههڵبژێرن.