8ى مارس ، رۆژى جیهانى ئافره‌تان
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
هه‌موومان ده‌زانین كه‌رۆژى 8ى مارسى هه‌مووساڵێَك جه‌ژنى ئافره‌تانه له‌هه‌مووجیهان ، هه‌رله‌ورۆژه‌شدا ده‌بینین چه‌ندین ئاهه‌نگ سازده‌كرێت، له‌شارشارۆچكه‌كانى كوردستانیش ده‌یان ئاهه‌نگ به‌وبۆنه‌یه‌وه سازده‌كرێت و وێنه‌یه‌كى ئاوا پێشانى خه‌ڵكى ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان ده‌كرێت كه‌ئافره‌تانى كوردستان له‌وپه‌رى خۆشی‌دا ده‌ژین و هیچ گرفتێكیان نیه !!! زۆریش به‌داخه‌وه كه‌له‌كوردستان سه‌دان رێكخراوى پاشكۆى حیزبى به‌ناوى رێكخراوه‌كانى مافى ژنان بودجه له‌حیزب و حكومه‌ت وه‌رده‌گرن به‌ناوى خزمه‌تكردنى ژنان كه‌چى ئه‌وهه‌موو پاره و بودجه‌ى ئه‌م رێكخراوانه ده‌چێته گیرفانى چه‌ند به‌رپرسێك له‌ورێكخراوانه ، چه‌ندین ساڵه ئه‌و رێكخراوانه دامه‌زراون به‌لاَم تائێستا نه‌یانتوانیوه هیچ شتێك بۆئافره‌تانى كوردستان بكه‌ن ، هه‌موومان ده‌زانین ئافره‌تانى كوردستان له‌هه‌موو ئافره‌تێكى سه‌ر رِووى ئه‌م جیهانه زیاتر شه‌كه‌ت و ماندوون و زۆرترین ئازاریان به‌ركه‌وتووه هه‌ر له‌سه‌رده‌مانى شاخ و لادێ و له‌سه‌رده‌مى مۆدێرنى ئێستاش له‌شاروشارۆچكه‌كان ، رۆژانى هه‌ینى سه‌دان ئافره‌تى بێ‌ناز له‌ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان ده‌بینین خه‌ریكى سواڵكردنن جا چ بۆدابینكردنى كرێى خان‌و یان دابینكردنى پاروێك نان بۆمنداڵه‌كانى یان بۆچاره‌سه‌ركردنى یه‌كێك له‌نه‌خۆشه‌كانى خانه‌واده‌كه‌ى ، ئه‌گه‌ر گوزه‌رێكیش به‌ناو شاردا بكه‌ین له‌وێش هه‌روایه ده‌یانى ئافره‌تى بێ‌ناز ده‌بینین خه‌ریكى سواڵكردن و ژیانى ئه‌مرۆیان ده‌فرۆشن بۆكرینى نانى سبه‌ى ، بۆكه‌سێك ناپرسێ ئه‌م رێكخراوانه‌ى به‌ناوى ئافره‌تانه‌وه خه‌ریكى هه‌ڵ ڵوشینى پاره‌ى ئه‌م حكومه‌ته‌ن له‌كوێن ؟ بۆنایه‌ن ئاورێك له‌ژیانى ئه‌و ئافره‌ته بێخانه‌و لانانه بده‌نه‌وه و ژیانێكى باشتریان بۆبره‌خسێنن ؟ ئافره‌تان دایك و خوشكى ئێمه‌ن جێگاى فه‌خرو شانازى ئێمه‌ن ، كام رێكخراوى ئافره‌تان رۆژێك سه‌ردانى گوندێكى ئه‌م كوردستانه‌ى كردووه و له‌ژیان و گوزه‌رانى ئه‌م هه‌موو ئافره‌ته بێنازانه‌ى ئه‌م گوند‌و لادێیانه‌ى بكۆڵنه‌وه‌و كۆمه‌ك و یارمه‌تیان پێشكه‌ش بكه‌ن ؟ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌رزارى ئافره‌تانه بۆئاورێكى جددى له‌ئافره‌تانى كوردستان ناداته‌وه ؟ پێویسته بۆدابینكردنى بیمه بۆئافره‌تانى ماڵه‌وه لیژنه‌ى ئافره‌تان و ژنان له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌بودجه‌ى ئه‌مساڵ پێداگرى بكات بۆچاككردن و باشتركردنى ره‌وشى ژیانى ژنانى كوردستان و هه‌وڵبده‌ن له‌هه‌موو مه‌ینه‌تیه‌كانى رابردوویان كه‌مبكه‌نه‌وه ، ئافره‌تانى ئێمه بۆده‌بێت كاته‌كانیان له‌به‌ر ده‌رگا به‌سه‌رببه‌ن و كارێكى جددى نه‌كرێت بۆسوود وه‌رگرتن له‌هێزو بازویان و سه‌رچاوه‌ى داهاتیان بۆدابین بكرێت ؟ پێویسته له‌مرۆ به‌دواوه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پلانێكى ستراتیژى بۆژیانى ژنان و ئافره‌تانى كوردستان دابرێژێت و كۆتایى به‌مه‌ینه‌تیه‌كانى ژیانیان بهێنرێت .
سه‌میر شێخ مه‌موندى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست