کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچوونێکم بۆ خوێنەرانی كوردستانپۆستی خۆشەویست سەبارەت بە ئێستای لیستی گۆڕان

Saturday, 20/06/2009, 12:00


بزووتنەوەی گۆڕان ئەو باس خواستەیە كە ماوەیەكە لێرەو لەوێ لەسەر زاری هاوڵاتیانی كوردستان دەبیسترێت و دەوترێتەوە . دیارە بزوتنەی گۆڕانیش لە ئان و ساتی پێویست وەك ئەوەی ئێستا لەكوردستان دەبینرێت, شتێكی سەردەمیانەو دڵخۆشكەرە. گرنگ نییە ئەو گۆڕانە لە ناو خودی پارتەكان خۆیانە یان لەدەرەوەی بازنەی بیرو ڕای ئەوانە. گرنگ ئەوەیە تا چی ئاستێك ئەو گۆڕانە بە ئاڕاستەی خواستەكانی هاوڵاتیانی كوردستانەو تا چەند ئەتوانێت نیگەرانی ڕابووردوی هاوڵاتیان بڕەوێنێتەوە. تا چی ئاستێك قەناعەت بەو نوخبە چاوكراوەیەی ئێستای كوردستان دەكات كە ئەمان " جیاوازن "
دروست بوون و سەرهەڵدانی بزووتنەی گۆڕان لەسەر دەستی " كاك نەوشیروان " هەناسەیەكی نوێ بوو بۆ جەستەی ماندووی هاوڵاتیانی كوردستان لە دەست ئەو كەم و كوڕیانەی حكومەتی هەریًم بەرامبەر بە هاوڵاتیان. هەروەها سەرتایەكیش بوو بۆ دبە فیعلی دەركەوتنی دیموكراسییەت لە كوردستاندا. زۆربەمان " بەخۆمەوە " بە چاوی پڕ ئومێد و هیواوە ڕوانیمانە ئەم بزووتنەوەیە لە سەرتاكانی دروست بوونیدا. بەڵام ووردە ووردە ئەو هیوایە خەریكە نامێنێت و كاڵ دەبێتەوە بە تایبەت دوای خۆمەڵاسدانی هەندێك لەبەرپرسانی نامەسئولی یەكێتی و هەندێك لە كەسانی دیاری ناو ئەو پارتە كە لەناو لیستی گۆڕاندا كە هەمیشە لە ڕابوردووی خۆیان پەشیمانن و بە ئاوازی هەموو گۆرانییەك هەڵدەپەڕن. ئەمەنانە تا دوێنێ بوو گەندەڵییەكانی ناو ئەم پارتەیان دەكردوو یەكێتیان دەپەرست, ئێستا بە تەواوی پشتیان لێكردووە و تف لە یەكێتی و ڕابوردوو و بیروڕای دوێنێیان دەكەن.
دیارە ناوهێنان ناوزڕاندنی شەخس شتێكی جوان نییە تا ڕاددەیەك دوورە لە ئەتەكێتی نوسین و ڕۆژنامەوانییەوە, بەڵام هەندێك جاریش پێویستە بەتایبەت كە ئیتر زمان ناتوانێت لەوە زیاتر بوەستێت . قەڵم ناتوانێت چی تر بێدەنگ بێت. یەكێك لە دیارترین ئەو كەسانەی كە ئێستا بانگەشە بۆ لیست گۆڕان دەكات " فەرهاد سەنگاوی " بێژەری ڕادیۆیە كە ساڵانێك دەنگی ئەو وەك مۆسیقاو گۆرانییەكانی مامۆستا " مەزهەر , عەلی مەردان و . . . " لە گوێماندا دەزرنگایەوە . من لێرەدا نامەوێت بەهیچ جۆرێك نادادپەروەرییانە لەسەر ئەم كەسە بدوێم . چونكە من ناتوانم ڕابوردووی خۆم وەك كوردێك و , ڕابوردووی ئەویش وەك پێژمەرگەیەك و خەباتگێڕێك لەبیر بكەم . بەڵام تەنها یەك پرسیاری لێدەكەم ئایا ئەگەر تۆ لە خەباتی ڕابوردوی خۆت و لە بانگەشەو هاندانی هەڵبژاردنەكانی پێشووت پەشیمانی . ئەی بۆ لە وەرگرتنی ئەو پارچە زەوییەی بەرامبەر مەحكەمەی سلێمانی پەشیمان نیت, كە لەبەرامبەر بانگەشەكردن بۆ هەڵبژاردن وەرت گرت و ئێستا بازاڕێكی گەورەیە بەناوی كوڕەكەتەوە و كاسبكارانی هەژاری ئەو ناوە لەبەر خاتری جەنابت لە دوكانەكانیان دەركران . من دەپرسم وەرگرتنی زەوییەكی وەك ئەو زەوییە گەورەیەو لە ناوجەرگەی بازاردا بۆ جەنابت ئەمەگەندەڵی نییە ؟ ئەگەر دەڵێیت گەندەڵییە ئەوا وازی لێبێنەو تەسلیمی حكومەتی گەندەڵی بكەرەوە , ئەگەر یش دەڵێیت گەندەڵییە ئەوا واز لە گۆڕان بهێنە چونكە ئەوان بۆ لەناوبردنی گەندەڵی كار دەكەن و جێی گەندەڵ نابێتەوە .
هەر لێرەوە ڕووی دەمم دەكەمە " كاك نەوشیروانی بەڕێز " دەڵێم هەمووان دڵخۆشین بەگۆڕان ڕەنگە لە ئێستا دا تاكە بەدیل بێت بۆ هەموو دەستەڵات و پارتەكان . تكایە تكایە تكایە . . . خەڵكی ڕۆشنبیرو زیرەك و نەتەوەیی ڕابوردوو پاك و بێلایەن زۆر تكایە با ئەوان بێنە پێشەوە نەك كۆنە گەندەڵ بێ بیروڕا كە خۆشیان لە ڕابوردووەوە تا ئێستا نەیانزانیوە خەریكی چین. ڕەنگە لە داهاتووش دا ئەمانە تف لە گۆڕان و ئەمرۆِ و ئێستایان بكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە