کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەپەڕووباڵکردنی جلال .. مسعود لەشەقەی باڵ ئەکەوێ

Friday, 21/01/2011, 12:00




زۆر جار گوێ بیستی مسعودی کوڕی مەلا ئەبین کەهێرشی ناڕەوا لەلایەن ڕاگەیندنەکانەوە ئەکرێتە سەری و غەدری لێ ئەکەن بێ ئەوەی ڕاستیەکان بزانن،دیارە مسعودی مەلا بێ بەش نیە لەو نەهامەتیانەی بەسەرماندا دێ وبەشداریشە لەو پلانانەی کەڕۆژ بەڕۆژ تادێت مەودای ئازادیەکان بەر تەسک ئەکرێتەوە لەڕێگەی ئەوپرۆژە یاسایانەی پێش کەش بەپەرلەمان ئەکرێ چونکە تێپەڕاندنیان بەحوکمی زۆرینەی دەسەڵات مسۆگەرە،مسعودی مەلا لەبردنی سامانی میللەت پلەی یەکەمی لەلیستی گەورە دزەکانی جیهانە،لەتەسفیەکردنی نەیارەکانیشی پەروەردەی مۆسادی ئیسرائیلە،لەپەنابردنیشی بۆ لەشکری داگیرکەران ژمارەی پێوانەیی شکاندووە

جلال ئەوکەسەیە کەپشکی شێری بەردەکەوێ لەم هەلومەرجەی هاتۆتە کایەوەو ئەوەشی دادێ جوونکە ئەو لەپیلان گێڕاندا دەستی باڵای هەیە لەسیاسەتیدا ئەخلاق وجودی نیە،هەموومان شاهیدی ئەوەین مسعودی مەلا خەونی بەبینینی ڕزگاری کوردستانەوە ئەدی بۆیە لەکەرەج کونجی قەناعەتی گرتبوولەجاوەڕوانی فریاد رەسێکدا،ڕاپەڕین زادەی هەلوومەرجی جیهانی وناوچەیی وبەرهەمی گەل بوو،نەجلال نەمسعود دەوریان نەبوو تیایدا هەموو ئەوسینارێۆیانەی باسی نەخشەی ڕاپەڕین ئەکەن ئەوان بەشداری نوسینەوەیان نەکردووە،دواجار گەر میللەت نەبوایە جلال لەهەندەران ومسعودی مەلاش لەکەرەج درێژەیان بەژیانی کولەمەرگیان یەدا،بەهاتنەوەیان بۆ کوردساتان وئاشکرابوونی ڕووی ڕاستەقینەیان ودواتر ئەوماڵ وێرانکاریانەی بەسەر میللەتیاندا هێنا تاڕۆژی ئەمڕۆمان میللەت نەفرەت لەوڕۆژەئەکات کەجلال ومسعود پێیان خستەوە کوردستان

جلال نەخشەی کەڵەگایی بۆنەچوە سەروو کەلەگایەکی تری بەدەستی خۆی بۆ خۆی دروستکرد کەمسعودی مەلابوو ،پیلانی جلال بۆ یەکلاییکردنەوەی دەسەڵات بەدروستکردنی شەڕ بۆی نەچوە سەروو دەستەوەستان مایەوە،تا دواجار پیلانی ڕێککەوتنی ستراتیژی کەجلال نەخشە داڕیژەرێتی هاتە کایەوە

جلال لەبەرامبەر بەنیوەکردنی بردنی سامانی خەڵکی وپۆستە دەوڵەمەندەکەی بەغدای خەونی دەسەڵاتی کوردستانی گۆڕی بۆ گیرفان پڕکردن،لەبەرامبەر ئەم دەستکەوتانەش مسعودی کردە کەڵەگای کوردستان وحیزبەکەشی تەسلیم بەپارتی کرد،پەشیمان بونەوەو پیاهەڵدانی مەلای باوک ومسعودی کوڕ مەرجی قبوڵکردنی بنەماڵەبوو بەوڕێککەوتنە

جلال ئێستا بۆتە پیلان دانەروونەخشەکێشی سیاسەتی پارتی لەکوردستان،ڕێنیشاندەری ڕێگاکانی زیاترچەسپاندنی دەسەڵات لەڕیگەی یاساییەوە چونکە هەموومان ئەزانین جلال جیالەوەی سیاسیەکی بەدە پارێزەریشە،ئەمڕۆ جلال بۆتە ئەوباڵە بەهێزەی مسعود بۆ هەرکوێ ی بووێ بەئازادی لەشەقەی باڵ ئەدا،لەبەرامبەر ئەم خزمەتانەش مسعود پەیمانی پاراستنی جلال وبنەماڵەکەی پێداوە،بۆیەدەبیت بزووتنەوەی گٶڕان ،ئازادیخوازان،دڵسۆزانی میللەتەکەمان وحیزبەکانی تری ئۆپۆزسیۆن بۆکۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی ڕەشی بنەماڵەی هەردووبنەماڵەی خائین سەرەتا پەڕووباڵی جلال بکەن چونکە بەنەمانی جلال مسعودیش لەشەقەی باڵ ئەکەوێت وخستنە ناو قەفەزی ئاسان دەبێت .
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە