کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئیسلامی سیاسی به‌کورتی وبه‌کوردی ،کردارو ده‌سته‌لاتیان!

Tuesday, 27/11/2012, 12:00








کوشتنی هه‌ر ئینسانێک له‌سه‌ر بیرووڕای جیاواز ،نیشانه‌ی زه‌لیلی وئیفلیجی فکری بکه‌ره‌که‌یه‌، به‌بێ جیاوازی دینی و فکری ،له‌ئه‌نجامی بنبه‌ستی بیروورایانه‌ که‌ زه‌لیل ده‌بن به‌رانبه‌ر جوابدانه‌وه‌یان بۆ به‌رانبه‌ره‌که‌یان ،ئیسلامی سیاسی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک فکری به‌رانبه‌ری پێ قه‌بووڵ نییه‌ ته‌نها جاره‌یه‌ک بۆڕزگاربوونیان له‌قه‌یرانی فکری وسیاسیان کووشتنی به‌رانبه‌ره‌که‌یانه‌ ،په‌یامی ئیسلامی سیاسی به‌ هه‌مووگرووپو حیزب وڕێکخراویانه‌وه‌ به‌میانڕه‌وو تووندڕه‌ویانه‌وه‌ له‌ و ڕه‌فتاره‌ زیاتر هیچی زیاتریان پێ نییه‌ .
به کوورترین ماوه‌ی ده‌سته‌ڵات وه‌رگرتنیان له‌ میسر ،ده‌نگێکی زۆر نارازی ڕژایه‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی میسر ،ئه‌مه‌ بۆخۆی ده‌لیلی ئه‌وه‌یه‌ سیسته‌م وفرمانره‌واییان له‌هه‌ر کونوقوژبنێک هه‌بن بنبه‌سته‌ ،ناتوانیت جوابده‌ره‌وه‌بێت بۆ ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ،له‌میانه‌ی پرۆسه‌ی کێشمه‌کێشی سیاسیاندا هه‌ووڵ ده‌ده‌ن خۆیان بسازێنن له‌گه‌ڵ دیموکراسیدا ،به‌لام که‌دێته‌ ئه‌مری واقیع وه‌ ده‌سته‌ڵاته‌ واقیعیه‌که‌ی خۆیان موماره‌سه‌ ده‌که‌ن ،بێجگه‌ له‌سه‌رکووتو له‌ناوبردنی نه‌یارانیان هیچی تر به‌دی ناکرێت ،ئه‌مه‌ ئه‌وه‌لین کارعه‌مه‌لی ئیسلامیه‌کانه‌له‌وه‌رگرتنی ده‌سته‌لاتدا،من له‌لایه‌که‌وه‌ پێم خۆشه‌ ده‌سته‌لاتی سیاسی وه‌ر بگرن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرێک له‌خه‌ڵک بزانن ئه‌مه‌ یه‌ په‌یامی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی خوا له‌سه‌ر زه‌وی ،له‌لایه‌کی تره‌وه‌ زه‌مه‌نێک کۆمه‌ڵگا له‌ ڕه‌وتی به‌ره‌و پێش چوونیدا ده‌وه‌ستێنن له‌ئه‌نجامی ده‌سته‌لات وه‌رگرتنیان ،به‌لام بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ئیتر بۆخۆی خه‌ڵک لێیان ڕاده‌په‌ڕێتو ده‌یان خاته‌وه‌ ناو قوژبنی مزگه‌وته‌کانیانه‌وه‌...!!!!



حه‌مید هه‌ورامی
27.11.2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە