کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچ گومان لەتیرۆری شەهید سەردەشت لەسەر پارتی چر بۆتەوە !؟

Thursday, 20/05/2010, 12:00


ئه‌وه‌ی له‌دۆسیه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت ده‌یبینین ، راگه‌یاندنی پارتی هێشتالە که‌لتوری شه‌ری ناوە خۆ ڕزگاری نه‌بووه‌ ،که‌ماندو ده‌بێت ، وەک دێوێکی بریندار پڕدەداتە خەلک ، سوپایه‌ قه‌له‌م ویژدان فرۆشه‌ ئاشکراو نهێنیەکانی ، ده‌خاته‌ سه‌ر میدیا به‌رفراوانه‌کانی ، سڵ له‌هیچ وشه‌یه‌کی سواو بێ ئه‌ده‌بی سیاسی ناکاته‌وه ، ،به‌حه‌قیقه‌ت ئه‌مه‌ کاره‌ساتێکی تری ئه‌م نیشتمانه‌یه‌ که‌حزبی ده‌سه‌لات ، خاوه‌ن ئه‌و جۆره‌ ره‌فتاره‌ رۆژنامه‌گه‌ری وململانێیە سیاسیە بێت ؟
یه‌کێک له‌و خالانه‌ی پارتی هات و هاوارێتی ، " بێ به‌لگه‌ تۆمه‌تی دراوەتە پاڵ " ، به‌مه‌ش له‌و ده‌رگایه‌ ، ئیرهابی سیاسی و نوسینی خۆی به‌کار هێنا و له‌حاله‌تێکی بێده‌نگی و پاراستن بەرەو حاله‌تی هێرش بردن هەول دەدات ؟
به‌هێمنی گفتۆگۆیەک لەگەڵ " راگه‌یاندنی دێوه‌ زه‌رده‌ برینداره‌" دەکەم ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی بە زمانێکی مه‌ده‌نیانه‌ دریژه‌ به‌و ململانێیه‌ بدات ،نەوەک چاوسورکردنەوە . ئەگەر لەچاوی ئیمە تاوانبارن ، هاوکات مافی خۆیانه‌ داکۆکی له‌ خۆیان بکه‌ن ؟
سەرنجەکان لەو خالانەدا چر دەکەمەوە
1. ئەمنیه‌تی پایتەخت له‌ژێر ده‌سه‌لاتی پارتی وپاراستن دایه‌ ، نه‌وه‌ک حکومه‌ت و دام و ده‌زگا سیاسیه‌کان . به‌هه‌مان شیوه‌ له‌دێگه‌له‌ به‌دواوه‌ له‌ژێرده‌سه‌لاتی یه‌کێتی دایه‌ . دام وده‌زگای حکومه‌ت و ئاسایش له‌چاو ده‌زگای حزبی و پاراستن و زانیاری پلە دوون . بۆیه‌ هه‌ر تاوانێک ، له‌دوای دێگه‌له‌ وبه‌ر له‌دێگه‌ لە کەروبدات ئێوە ویەکێتی تیای بەرپرسن ،ئەگەر تاوانباران ئاشکرا نەکەن .
2. ١٩ سالەی دەسەلاتی ئێوه‌ و یه‌کێتی ، لەشاخ و شار ، خاوه‌ن مێژویه‌کی ده‌وله‌مه‌ندن له‌تیرۆری دەنگە نەخێرە سیاسیەکانتان ، ئه‌گه‌ر به‌کورتی ئاماژه‌ به‌تیرۆره‌کانی دهۆک لەسالی ٩٣ (ره‌ئوف کامیل ، ئه‌بو نه‌سیر ، یوسف تۆما شابۆ ، نه‌زیر عومه‌ر ، ڕێناس ...... په‌نجه‌ی تاوان لەسەر ئێوەیە . له‌هه‌ولێر (نوری نانه‌که‌لی ، سلاح هه‌ورامی ، د. نازدار ، محه‌مه‌د باجه‌لان . نافیع ئاکره‌یی ، مزه‌فه‌ری ئه‌ندامێکی کۆمه‌له‌ی خوێندکران بوو .شه‌هید شاپۆرو قابیل ، سەربەست مەحمود.... له‌گه‌مه‌ سیاسیه‌کانی ئیوه‌ و به‌عس و یه‌کێتی و ئیسلامیه‌کان گوماناویە .
لە سلێمانی به‌کر عه‌لی ، عه‌لی بۆسکانی ، حه‌مه‌ حه‌لاق و 9 هاوڕیی ، مامۆستا ئه‌مین و ٥ کادیری حزبی کۆمنست ........له‌گه‌رده‌نی یه‌کێتی دایه‌ که‌ له‌تیرۆری حه‌مه‌ حه‌لاق و مامۆستا ئه‌مین و ٥ کادیری کۆمنست یه‌کێتی و شه‌هید ڕیناسیش له‌ زاخۆ ئێوه‌ به‌رۆژی روناک به‌به‌رچاوی سه‌دان خه‌لک ئەنجامتان دا . پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئامانجی هه‌موو ئه‌و تیرۆرانه‌ سه‌رکوتی ئازادی نه‌بوو ؟ ئه‌ی لەساڵی ٩٣ بەدواوە کوا بکوژ و دۆسیه‌کانیان ؟ کام تاوانبار له‌زیندانه‌ ؟ که‌ی کۆتایتان بەدیاردەی تیرۆر هێناوە بۆ چاوترساندنی خەلک ؟ بۆیە پێک هێنانی هەر لیژنەو لێکۆلینەوەیەک لەژێر ڕیبەرایەتی ئێوە ،بەتەنیا ، نامان گەیەنێتە راستی روداوەکە ، چونکە حزب و بەرپرس لەو کەیسانە بریارری دادگایە ، نەوەک راستیەکان؟
3. که‌ سه‌یری بابه‌ته‌کانی شه‌هید سه‌رده‌شت ده‌که‌ین ، ره‌خنه‌کان لەناو نیشتمانەوە ، چۆته‌ سه‌ر بڤه‌ سیاسیەکان ، قسه‌کردن له‌ سه‌ر ژیانی بنه‌ماله‌ی سەرۆکی هەرێم ، بەداخەوە زۆر که‌س به‌هەڵە یان بە چەواشە ئەو نوسینە هەلدەسەنگێنێ. چونکە ، به‌یه‌ک وشه‌ش ناوزراندنی تیا نیه‌ ، بەڵکو به‌راوردکردنی نوسەرە ، له‌نیوان داخرانی و های لایف ژیانی بنه‌ماله‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ، به‌بنه‌ماله‌یه‌کی هه‌ژاری وه‌ک خۆی . که‌لێره‌دا ناکرێت له‌و لێکدانه‌وه‌ سه‌قه‌ته‌ی مه‌لابه‌ختیار توشی شۆک نه‌بین ، کاتێک له‌دواین بابه‌تی ده‌لێت چۆته‌ سه‌ر ژیانی خێزانی و محه‌ره‌ماتی ژیانی خەلک ، کەلەئەورپاش شتی وا قابیلی قبول نیە ؟ ئاخر ئه‌مه‌ کاره‌سات نیه‌ مه‌لا به‌و هه‌موو قسه‌ زله‌ی له‌سه‌ر دیموکراسی و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بابه‌تێکی وا هەبێت؟ .
پێچه‌وانه‌ی مه‌لا به‌ختیار که‌ده‌لێت له‌ولاتانی ئه‌ورپاش حاله‌تی وا مه‌قبول نیه‌ قسە لەسەر بنەمالەی بەرپرسان بکەیت ؟ ئه‌وه‌ی لەسوێد لەو ماوانە زۆرترین مانشیت و بابه‌تی رۆژنامەگەری چربۆتەوە ، ته‌لاقدان و خیانه‌تی هاوسەری مادلین و لەتەک بەدەستگیرانکردنی ڤیکتۆریا ی هەردوکچەکەی مەلیکی سوێدە ، که‌لە ‌بابه‌تێکی ڕۆژنامەی بەناو بانگی سوێدی نوسرابوو ، دلخۆشین به‌ته‌لاقدانی مادلین ، بۆ ئه‌وه‌ی کورانی تری سوێدیش بتوانن له‌گه‌لی بژین
لێره‌دا دەبێت بچینە سەر ئەو خالەش . ناکرێت ئاسمان و ڕیسمان جیاوازی لەنێوان ژیانی ئەو دوبەرەیە هەبێت و سەرۆکی هەرێمیش ، وەک سەرۆکی ولاتێکی مەدەنی ، دەبێت دەرگای کرانەوە بەسەر ئەو داخرانەخێزانیەی کۆتایی پێ بێنێت . ئاخر مەنتقە نەزانین خانمی یەکەمی کوردستان ناوی چیە !؟
.
دواتر هه‌ره‌شه‌ لێکردنی له‌مالپه‌ری کوردستان نێت به‌ناوی ئه‌ڤین ناوێکەوە له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ و بلاو کردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ناوی راسته‌قینه‌که‌ی و هۆکاری ترن ، که‌لێره‌دا ده‌لێین ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و خاله‌ بێت ئه‌واله‌ بابه‌تێکی سه‌رده‌شته‌وه‌ (داخرانی بنه‌ماله‌ی سه‌رۆک بوه‌ بابه‌تی ڕۆژنامه‌ وناوه‌نده‌ جیهانیه‌کان).
4. هه‌ره‌شه‌ لێکردنی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ و په‌یوه‌ندی کردنی به‌به‌ڕیوبه‌ری پۆلیس و گالته‌ پێ کردن پێی (به‌شداری براشی دوپاتی ده‌کاته‌وه‌) دواتر بردنی له‌به‌رده‌م ده‌رگای زانکۆ و بێده‌نگی پاسه‌وانه‌کان و تێپه‌راندنی به‌و هه‌موو بازگانه‌ (پارتی ده‌لێت ئه‌ی ئه‌مه‌ریکی و عیراقیه‌کان چۆن ڕیگایان داوه‌ که‌ئه‌مه‌ زۆر لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت) گوله‌دان له‌ده‌می و نوسینه‌کانی ....هه‌موو ئه‌مانه‌ نیشان ده‌دات تیرۆری سیاسی و خه‌م ساردی ده‌زگا ئه‌منیه‌کان له‌لوتکه‌یه‌ .
5. کاتێک سه‌رده‌شت ده‌رفێنن ، هاوڕیکانی ئاگاداری ، ده‌زگا به‌رپرسه‌کان ده‌که‌ن ، به‌لام نه‌زانکۆ نه‌پۆلیس به‌دواچون ناکات !؟ . پرسیار له‌پارتی ئه‌وه‌یه‌ ، ئایا هۆی چیه‌ پارتی بازگه‌کانی ئاگادار نه‌کردۆته‌وه‌ ؟ خۆ له‌ماوه‌ی 10 ده‌قیقه‌دا دەتوانرا ڕێگای جونە دەرەوە بگیرێت ؟ دواتر هه‌والی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ برایه‌کی شه‌هید سه‌رده‌شت خۆی کارمه‌نده‌ له‌بازگه‌کان ، که‌تائێستا نه‌یوتوه‌ ئاگادر کراوینه‌ته‌وه‌؟ .ئەگەر لەناو هەولێریش تیرۆر بکریە پارتی لەبێ تاوانی نزیک دەبۆوە ؟ ؟
6 . خه‌م ساردی به‌رپرسان و وه‌لام نه‌دانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌کان و له‌سه‌ر ئه‌م تیرۆره‌ بێده‌نگی پارتی 3 ڕۆژی یه‌که‌م (تاته‌نگی پێ هه‌لنه‌چێنرا نه‌هاته‌ ده‌نگ) هه‌وال و ئه‌رشیفی رۆژنامه‌ ئاشکراو نهینیه‌کانی لەم بارەوە ماوه‌.
7. پارتی ئه‌گه‌ر بێ باکه‌ و بێ منه‌ته ، بۆچ وه‌ک پره‌نسیبێکی دیموکراسی ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تێپه‌رینه‌ به‌ناو پاراستنی ئه‌منیه‌تی خه‌لک (به‌رۆژی روناک ، له‌به‌رده‌م زانکۆ و هاوڕیکانی ، 15 بازگه‌ ده‌بردرێت ، روداوی له‌م شیوه‌ نه‌بوه‌ ، قاعیده‌ به‌هه‌مو توانای نه‌یتوانیوه‌ ..... کەچی زۆر توره‌ و هه‌لچوو ، کاتێک داوا کرا وه‌زیری ناوخۆ و به‌رێوبه‌ری پۆلیس بێته‌ په‌رله‌مان وپرسیاریان لێ بکرێت ؟ ئایا که‌بارزانی ده‌لێت که‌س له‌سه‌روی یاسا نیه‌ ، ئەوانە له‌سه‌روی یاسان ؟ ئه‌گه‌ر" پارتیش ئه‌و تیرۆره‌ی نه‌کردبێت،" بۆکپکردنه‌وه‌ و خه‌م ساردی ده‌زگا ئه‌منیه‌کان پێویسته‌ پۆلێ به‌رپرس ده‌ست پێ بکێشێنته‌وه‌ ؟ یان شیخ زانا و تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شت هه‌ولێر و کوردستان ده‌هه‌ژێت و به‌رپرسانی ئه‌منیش هه‌میشه‌ وه‌زیر ده‌بن ؟
8 له‌هه‌موی کاره‌ساتر ، ئه‌و هاژو وهیستریایه‌ی پارتی و زمانه‌که‌یتی ، که‌گومان له‌سه‌ر خۆی دروست ده‌کات ، هاوکات ئاشکرا نه‌کردنی ده‌یان تاوانی تیرۆری تر له‌سه‌ره‌وه‌ ناومان نوسیوە و ئیرهابی جه‌سته‌یی وئازاردانی به‌رده‌وامی ڕۆژنامه‌نوسان .....پێک هێنانی چه‌ندین لێژنه‌ تەنیا بۆکپکردنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌لک . هه‌مو ئه‌مانه‌ ده‌مان گه‌یه‌نێته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ی که‌ده‌سه‌لات که‌پارتی کۆنترۆلی ئه‌منی له‌ژێر ده‌سته‌ په‌نجه‌ی تاوانی بۆ درێژ بکه‌ین . به‌و هات و هاوه‌ڕه‌شی هیچ قازانجیک ناکات ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی خه‌لک هه‌ست بکات خه‌لک تاکوێی لێی بزاره‌ ، هاوکێسە دەرەکی و پشتگیری ناوەندە جیهانیەکان بۆ ڕۆژنامەنوس و سه‌رده‌می 70کان به‌سه‌رچوو ، درێژه‌دان به‌و که‌لتوره‌ شی ، لەکۆتایی تەمەنی دەسەلاتی و باره‌گا گرتنی نزیک ده‌کاته‌وه‌ نه‌وه‌ک حوکمڕانی پلەیەکی دەسەڵات . چونکە رەورەوەی مێژوو بۆ ئازادی بەهیچ هێزێک نەوەستاوە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە