کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مانگ كە دەركەوت پێویست بەئاماژە ناكا

Sunday, 28/06/2009, 12:00


بەرون وئاشكرا دیارە لەكۆبونەوەكانى جەماوەرى ناوچە جیاجیاكانى كوردستان هەرلەدكتۆر بەرهەمەوە بگرە تادەگاتە مەلا بەختیارو د.فوئادو عیماد احمد وسودمەندەكانى ترى سەروەت وسامانى دزراوى كوردستان بەشێوەیەك قسەدەكەن كە خەڵكانێك هەیە بارودۆخى كوردستانیان شێواندوەو خەڵكى چەواشەدەكەن بەوەى كەهیچ نەكراوە بۆخەڵكى كوردستان خەڵكى باش دەزانێ مەبەستتان كێ یە خەڵكى هێندە گەمژەنیە وەك ئەوان كەنەزانن لەگەڵ كاك نەوشیروانیانە كەمانگ دەركەوت پێویست بەئاماژە ناكا خەڵك باش دەزانێ كەهیچتان بۆ نەكردوون جگە لەدزى و بردنى سامانى خەڵكى كوردستان بۆ بانكەكانى دەرەوە ئەوقسانەى ئەوان لەناو جەماوەردا بڵاوى دەكەنەوە منداڵیش ئەوقسانە ناكات باشە بۆ لەمیدیاكانتان باس لەئازادى رادەربرین دەكەن كەچى ناهێڵن كەس بیرو راى ئازادى خۆى دەربرێ سەیرە لەلایەك بانگەشە دەكەن بۆ ئازادى كەچى لەلایەكى ترەوە خۆتان چەواشەى خەڵك دەكەن كە دەنگ بەلیستى كوردستانى بدەن من لێرەدا باس لەلیستى گۆڕان دەكەم كەتائێستا كاك نەوشیروان نەچۆتە یەك شوێن و بەكەسیشى رانەگەیاندووە دەنگ بۆ ئێمە بدە ئێوەش هەرهەمووتان هەر رۆژە لەشوێنێك هەركاتە لەجێگایەك بانگەشە بۆ لیستەكەتان دەكەن وئاهەنگ دەگێڕن و خەڵك بەناوى هونەرمەندێكەوە دەنێرن بۆ شوێنەكان كەدەشچن ئەوهونەرمەندەى لێ نیەجگە لەخۆتان ئایا ئەمە خۆى لەخۆیدا رابواردن نیە بەخەڵكى ! باش بزانن لیستى گۆران بەقسەكانى ئێوە متمانەى جەماوەرەكەى لەدەست نادا بە قسەكانى ئێوەنەك هەر پاشەكشەناكەن بگرە زیاتر حەماسى لەخۆبوردویى وایان لێدەكات بەگوڕتربن بۆ بەجێ هێنانى ئەركەكانیان پاشان ئێوە بەوهەموو دەسەڵاتەوە لەلایەك لەلایەكى تر بەوهەموو پارەى كەسەرفى دەكەن كەستان پێ كۆناكرێتەوە كەچى لیستى گۆڕان پەیتا پەیتا خەڵكى هاودەنگى خۆیان بۆ ئەولیستە دەردەبرن و دێنە ناولیستەكەوە لەرۆژى 5 شەممە لەسلێمانى كەئاڵاى لیستەكەتان دەبەخشیە خەڵك بەبەلاش بۆ كەس لێی وەرنەدەگرتن لەكاتێكدا ئاڵاى لیستى گۆڕان بەهەزاردینار بووخەڵك سەرەى بۆ گرتبوو ئایا ئەمە ئەوە ناهێنێ كەخەڵكى كوردستان ئێوەى ناوێ ؟ پێویستە سنوورێك بۆ قسەكانتان دابنێن كەئەوقسانەى بەپەلار بەكاك نەوشیروانى دادەدەن چیتر باسى نەكەن چونكە جەماوەر هەر ئەوەندە قینى لێتان هەڵسا ئیتر كۆشك وتەختتان دەروخێنن بۆ هەتا هەتایە روورەشى مێژوودەبن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە