کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مسعود بارزانی یان حەزرەتی ئەیوب

Monday, 12/11/2012, 12:00






ئەلێن سەبرو ئارام گرتنی ایوب پێغەمبەر كەمەكەی حەوتا سال بوە پاشاكەی سەری ڕەش [مسعودبارزانی ] دیارە نەوەی ئەو حەزرەتی ئەیوبەیەو ماوەی سەبرو وئا رام گرتنیشی سەدو چل سالە نەك حەوتا سال . جەنابی سەرۆك تێر دەخواو تێر ئەنوێ و ناوەناوە سەفەرێكی دوردرێژی دەرەوە ی ولات دەكات و چەند بەرمیل نەوت بە هەدیە دەدات و چەند كرێبەستیك واژو دەكات هەرچی داوالێبكەن بە مەمنونیەوە دەیكات و واژۆی دەكات ودەلێ بەلێ تەنها بۆ ئەوەی پالپشتێك بۆ مانەوەی خۆی لە سەر حوكم مسۆگەر بكات كە دەكەڕێتەوەش دوای حەسانەوە و وردبینەك لە مساتەحەكان و پا رەی نەوتی دزراوو فرۆشراو وەرگرتنی و زانیاری لە سەر كارو كاسبیە كانی ووەرگرتنی دەنگ وباسی ئۆپۆزسیۆن و یەكیتی و مالیكی دیسان نا ڕەحەت دەبیت و دەم وچاوی تێك دەچێت لەكەنالی ك . ت . ڤ . ی وە زاكروس زۆر بەتوڕەی دەردەكەوێت چاوی زەق دەكاتەوە هەندێ هەڕەشەو فشەفش دەكات بێئەوەی بیر لەوە بكاتەوە ڕۆژانە فرۆكەكانی تورك كوردستان بۆردمان دەكەن و هەرجا رەی چەند كەسێك شەهید دەكان لەجوتبارو گوند نشین و خەلكی بەدبەختی ئەم كوردستانە لای رۆژهەلاتەوەش تۆبە دور هاوێژەكانی ایران كوێرانە كوردستان تۆببا ران دەكەن لە خوارەوەش ناوچە دابراوەكان لەسایەی سیاسەتی جەنابیان خەرێكە لەدەست دەچێت و عبدالامیر زەیدی و قواتی دجلە ڕۆژانە بەرەو پێش دێن زۆر بە كارامیی نازانم ئەم نەوەی حەزرەتی ئەیوبە تا كەی سەبر دەگرێت ئەم هەموو لیوای تایبەت و زێرەفان و سی هەزار بارزانیەكەی فازل میرانی بۆ كەیەبەخێو دەكاتب بەپارەی خەلكی كوردستان بەو بودجە زلەی سالانە بۆیان تەرخان دەكات ئەو هەموو چەكانەی لە رَوخانی ڕژیّمی سەدام گلی داوەو بردی بۆ ناوچەی بارزان كەی بە كا ریدێنی ئایا بۆ كوردكوشتن دیسانەوە بە كا ریان دێنی یا بۆ پارێزگاری كردن لەم هەرێمە
دەبی ئێمە بزانین لە سیاسەتدا قۆستنەن وەی هەل زۆر گرنگە و هەل دوبارە نابێتەوە دەبی تالەبانی وبارزانی و هەموو كورد چاك بزانن ئەوەی لەڕوخانی ڕژێم لە 2003 دەكراو دەست دەكەوت ئەمرۆ ممكین نابی و بەدەستنایەت ئەوەی ئەمرۆ دەكرێت ڕەنگە بەیانی نەكریت بۆیە بەڕای من هەرچی زوە گەلی كورد بكەویتەخۆی ئەكەر دوێنی لە سەردەمی رژێم كورد تەنها سوننە زولمی لێدەكر شیعەش هاودەردو هاو خەمی كورد بوو ئەوا ئەمرۆ هەردوولایان سەرباری هەمووناكۆكیەكانی نێوانبان بەرامبەربە كورد هاوراو هاوكارن
كورد دەلێ [ پێش ئەو تات بێتێ خۆت داپۆشە]
عەربیش دەلێت [اتغدا بیك قبل ما تتعشى بی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە