بۆ زەردەشتى جوانە مەرگ
Tuesday, 11/05/2010, 12:00
بۆ زەردەشتى جوانە مەرگ
دیدار نانـــەكەلى
هەولێر
بڕواناكەم خەونەكانت لە ژێر گڵ بێ
حەز و ئومێدى چەندین ساڵەت تیرۆركرابێ
وات لێ بكەن دڵڕەقەكـــــان
هیوات بۆ ژین پاش ماڵئاوایش لا نەمابێ
*
تۆ بەتەنیا و هەناسە سارد نەڕۆیشتى
ئاگرت لە ویــــــژدان بەردا
كوانێ بەزەیى دونیـــــــــا
بۆ ئەو زوڵـمە ملكـــەچ كـــا *
تەنیا خۆت نەبەخشیووە
تۆ زۆرەملێیت ســـــــوتاند
ئەشقتیان لــێ ستانــدەووە
پەیمانى خۆت هەر نەشكاند
*
بۆ جوانى یان بۆ ژێر گڵ
پەیمانێك بـــوو لەسەر دڵَ
هەگیز قەبوڵت نەكــــــرد
بووەرێنن پەڕەى گـــــوڵ
خۆتۆ بەتەنیا نەبـــــووى
بەر لەخۆت ئێمەت ناساند
تۆ ئازاتر لە هەمــووان
تابلۆى نەمریت خوڵقانـد
*
...................................................................................
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست