بۆچی لە هەولێر ئاڵای تورکیا نەسوتا ؟
Wednesday, 24/08/2011, 12:00
پەیامنێری کوردستانپۆست - هەولێر
ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانێك له‌شاری هه‌ولێر دژ به هێرشه‌كانی توركیا‌و ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سنورێکانی ووڵات رێگه‌نه‌درا ئاڵای توركیا بسوتێنرێت ، بەڵکو لەناو خۆپیشاندەراندا دەیان ئاسایش و پاراستن دەبینرا بەبەرگی مەدەنییه‌وە ..
خۆپیشاندانه‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌یه‌وه رێكخرابوو پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ سه‌ردانی مه‌سعود بارزانیان کرد بوو، مەسعود ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه ، بەڵام دیارە مەرجی هەبووە بۆ خۆپیشاندانەکە ، من وەک کوردستانپۆست لە زۆرکەسی ئامادەبووم پرسی کە ئامانج چییە لەم خۆپیشاندانە؟ ئەوان بڕوایان بوو ئەمە سەرەتایە بۆ قبوڵکردنی خۆپیشاندان بۆ داوای گەورەتر و هەواڵی ئەوەشیان لابوو کە لەشاری سلێمانی ، ئاڵای تورکیا سوتاوە و ، پشگیری لە گەریلاکان کراوە و ئاپۆشیان بەسەرۆکی نەتەوەیی ناساندووە، کە ئەمە بۆ مەسعود و بنەماڵەکەی قابیلی قبوڵ نییە ..
کاتێکیش خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی هوتاف چوونه به‌رده‌م قونسوڵخانه‌ی توركیا و له لایه‌ن هیچ به‌رپرسێكی قونسوڵخانه‌كه‌وه پێشوازیان لێنه‌كراو په‌یامه‌كانیشیان وه‌رنه‌گیرا ..
یەکێک له چالاكوانه به‌شداربووه‌كانی خۆپیشاندانه‌كه ویستی به ناوی (هەژار) به کوردستانپۆست خۆی بناسێنێت، وتی زۆرینه‌ی به‌شداربوان به راسپارده‌ی حیزب هاتبوون و دوێنێش مه‌سعود بارزانیان بینیبوە .
هەژار ل ەدرێژەی قسەکانیا بۆ کوردستانپۆست وتی گروپێك هه‌بوو ویستبووی خۆپیشاندان بكات و ئاڵای توركیا بسوتێنی به‌ڵام بۆ رێگرتن له‌و گروپه كه‌سانی حیزبی و نزیك له حیزب ده‌ستیان به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كه‌دا گرتبوو نه‌یانهێشت ئاڵای توركیا بسوتێنن و جگە لەهه‌ڕەشە ،ووتویانە ئەوەی کاری وا‌بکات خۆمان دەیدەینە دەست تورکان . کوردستانپۆست چەند وێنەیەکی گرتبوو بەڵام ئاسایشێک کە خۆی ناسادبوو میمۆری کامێراکەی دەر هێنابوو ووتبووی دەبێ وێنە نەگیرێ چونکە دەیخەنە فەیس بووکەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست