کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ به‌ڵگه‌وه‌ گه‌نده‌ڵیيه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح و بايز تاڵه‌بانی بخوێنه‌ره‌وه‌

Friday, 27/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٣ هه‌ولێر
بانگيشه‌كانی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی شكست خواردووی كابينه‌ی شه‌شه‌م و بايز تاڵه‌بانی بخوێننه‌وه‌ كه‌ چۆن به‌ هه‌مان شێوازی رابردوو له‌ مولك و سامان و بودجه‌يی گشتيان بۆ حزب و رێكخراو ده‌زگا حزبيه‌كانی خه‌رج كردووه‌.
له‌كاتيكدا دكتۆر به‌رهه‌م هه‌ميشه‌ ئه‌وه‌ی دووپات ده‌كرده‌وه‌ هه‌وڵی داوه‌ گه‌نده‌ڵی كه‌مبكاته‌وه‌، به‌لام هه‌ر به‌ واژووی خۆيی و پاشانيش بايز تاڵه‌بانی زۆرترين گه‌نده‌ليان كردووه‌، ماوه‌يك له‌مه‌و به‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ به‌لگه‌وه‌ بلاو كرايه‌وه‌ كه‌ به‌رهه‌م سالح مانگی يه‌ك مليار ديناری بۆ سكرتاريه‌تی تاله‌بانی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی ميلله‌ت به‌ ساخته‌و گه‌نده‌ڵی خه‌رج كردووه‌و ئه‌مرۆش ئه‌و به‌ڵگه‌يه‌ ئاشكرابوو كه‌ بايز تاله‌بانی سه‌دان ملێۆن ديناری بۆ ده‌يان ده‌زگای حزبی و مليشايی و ڕێكخراوه‌كانی يه‌كێتی خه‌رج كردووه‌.
هه‌ر بۆزانينی خوينه‌ران دكتۆر به‌رهه‌م له‌ماوه‌ی دوو ساڵ زياتر حكومه‌تداريدا، ٩٠٠ ملیۆن ديناری بۆ رێكخراوه‌كه‌ی رووناكی دايكی خه‌رج كردووه‌، جگه‌له‌وه‌ش به‌ نهێنی هاوكاری ده‌يان ئۆرگانی وه‌ك ده‌زگای خه‌ندان و گۆڤاره‌كانی سێبه‌ری يه‌كێتی كردووه‌ .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە