کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مریکا چوونه‌که‌ی مه‌سعود به‌رزانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

Monday, 03/02/2014, 12:00






بڕیاربوو چاوه‌ڕوانده‌کرا له‌م ڕۆژانه‌ مه‌سعودبه‌رزانی له‌ گه‌ڵ مه‌سروری کوڕی وسه‌رۆکی دیوان ووه‌فدێکی پارتی سه‌ردانی ئه‌مریکا بکات . له‌ پڕێکا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و چوونه‌ بڵاوکرایه‌وه‌ ، ئێستا له‌ پڕ قسه‌که‌ر به‌ناوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که‌ مه‌سعود چوونه‌که‌ی بۆ ئه‌مریکا هه‌ڵوه‌شانۆته‌وه‌ ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی هۆی ئه‌وه‌مان بۆ ئاشکرا بکات .

ئه‌وه‌ی ڕاست بێت ئه‌مریکا خۆی ئه‌و چوونه‌ی مه‌سعودی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ وئۆباما ووجێگره‌که‌ی نایانه‌وێت مه‌سعود ببینن . ئه‌مه‌ش ، ده‌نگوباسی ئه‌م هه‌ڵوه‌شانه‌ له‌ دوای ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنه‌ی نێوان جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا جۆبایدن ومه‌سعودبه‌رزانی بڵاو بوویه‌وه‌ پێش چه‌ند ڕۆژێک وسه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئه‌مرۆ دانیپێدا نا . بایدن نه‌ک ته‌نها نیگه‌رانی به‌ڵکوو تووڕه‌بوونی ئۆباما وئه‌مریکای له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ به‌ به‌رزانی ڕاگه‌یاندبوو له‌سه‌ر ئاژاوه‌ دروستکردن بۆ مالیکی ونه‌وت به‌هه‌رزان فرۆشتن به‌ تورکیا . به‌ڕاشکاوانه‌ش ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندبوو که‌ بۆی نییه‌ ئێستا بێته‌ ئه‌مریکا وبه‌رپرسانی ئه‌مریکا هیچ کاتێکیان نییه‌ له‌ گه‌ڵیا به‌ فیڕۆی بده‌ن . چه‌ند جارێکی تریش ئه‌مریکا نیگه‌رانی خۆی له‌ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رزان به‌ تورکیا باسکردووه‌ وئاشکرا کردووه‌ ، به‌رپرسانی ئه‌مریکا چه‌ند جارێک وتوویانه‌ ئێمه‌ عیراقمان ڕزگار کرد ونه‌وتی هه‌رزان ده‌فرۆشرێته‌ تورکیا ، به‌ڵام دیاره‌ به‌رزانی وسه‌رکرده‌کانی پارتی نامه‌که‌ی ئه‌مریکایان به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه‌ وپشتگوێ خستووه‌ یان تێی نه‌گه‌یشتوون ، هه‌ر وه‌ک چۆن داوا کانی میلله‌تی کورد بێبایه‌خ ده‌که‌ن . ئه‌مه‌ش حیکمه‌تی به‌رزانیمان پێشانده‌دات .

به‌رپرسان وڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی وده‌هۆڵژه‌نه‌کانیان ده‌یانه‌وێت ئه‌م شکست وشه‌رمه‌زارییه‌ بکه‌ن به‌ده‌ستکه‌وت وسه‌رکه‌وتن وخه‌ریکن ئه‌وه‌مان پێ بڵێن که‌ به‌رزانی خۆی ئه‌و چوونه‌ی ئه‌مریکای هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ چونکه‌ کاتی که‌مه‌ کاتی له‌زێڕ گرانتره‌ یان غه‌می ئه‌و خێزانانه‌ ده‌خوات که‌ له‌و بارانه‌ی دوایی گیانیان له‌ ده‌ست دابوو ، وچونکه‌ له‌ سیاسه‌ته‌کانی ئۆباما وڕێزنه‌گرتن له‌ مافی مرۆڤ له‌ ناوه‌وه‌ وده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا زۆر نیگه‌رانه‌ وبۆیه‌ بایکوتی ئه‌و چوونه‌ ده‌کات . به‌ بۆ چوونی ئیعلامی پارتیش ئه‌مه‌ به‌ باشترین هه‌ڵوێست له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت . تۆ بڵێی به‌رزانی له‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ ئه‌مریکا تووڕه‌ بووه‌ ؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە