کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەربا و واعیزەكانى ڕۆژنامەگەرى... لە دیدارى سەرۆك!!...

Monday, 23/04/2012, 12:00






هەقم بەوەنیە كادیرە حیزبیەكانى میدیاو ڕۆژنامەگەرى لەبۆنەو بێ بۆنە كۆببنەوە .وەلێ ئەوەى جێگەى سەرنجە هەر وەك كادرێكى حیزبەكەى سەرۆك وتبوى شتێك نیە ناوى میدیاى سەربەخۆ و ئازادو ئەهلى لە كوردستاندا وجودى هەبێت!....
ئەلحەقى لە یادى ڕۆژنامەگەرى كوردیدا ، دەركەوت ئەو كادرە حیزبیە باگڕاوەندى باشى لەسەر میدیاكان هەس. پرسیار ئەوەیە گۆڤارى لڤین و سەرنوسەرەكەى ئەبێ بەقسەى ئەو برادەرە چى بن؟!.. وا بانگهێشتى ئەو كۆبونەوەیە نەكران؟!...
دڵنیام دوێ شەو (میقداد مەدحەت بەگى بەدرخان) زۆر نیگەران و توڕەبوو... ئاخر ئێوە كەوەك پۆڕى خوراوتان لێ هاتبوو، وەعزتان ئەبەخشیەوە ، نازانم ئێوەى ڕاگەیاندن كار چۆن ئەو هەقە بەخۆتان ئەبەخشن ئابەو جۆرە لە میللەتى خۆتان بڕوانن؟!... هەر ڕۆژەى بەجۆرێك بەرنامەى خۆتان پەخش دەكەن... ڕەنگى خۆتان وەك حەربا دەگۆڕن!!...
دوێ شەو زۆر لەو برادەرانە لە پارتى پارتى تر ئاخاوتن و ڕاو پێشنیاریان دەكرد!!... ڕێك ئەو تێزە بون كە پارتى دەمێكە هەوڵى بۆ دەدات!!!...
ئەزانن ئەو قسانەى لەو مەجلیسەدا هەریەك لە ئێوە دەیكرد، پیاو خەنى دەبوو پێى، بزەو گاڵتەجاڕى بە ئایندەى میللەتێك، لیاقەو فیشاڵى بازاڕى ، ئەو دەمەم وەبیرهاتەوە كە جلە پرتەقاڵیەكانتان لەبەرخۆ كردو، هاوارتا دەكرد، لەباتى دیالۆگ تێڵا قسە دەكات!!... سەرتان بەهەموو كوچەو كۆڵانێكى حیزبە دەسەڵاتدارەكاندا كرد!...
دەنگتان بەرزدەكردەوە ئازادى ڕۆژنامەگەرى نیە!!... هیچ یەكێك لە ئێوە نەیتوانى ئیقرار بە سەرۆك بكات كە بەڕاست سەرۆك لە هەگبەى سەفەرە مەكوكیەكەى چیان پێ ووت؟!... هەڵوێستەكان چۆن بوون؟!!... بۆچى بوو؟!!... سەفەرەكەى كێ و كێ بوون؟!... بەرهەم و توێشەبەرەى ئەم سەفەرانە چەنى بۆ كوردبون بوو؟!... ئەى چەندى بۆ دەوڵەتى سەربەخۆى كورد بوو؟!...
خۆ خوانەكات، یەكێكتان باس لەوە بكاو بڵێن سەرۆك نمایندەى شەهیدانى 17ى شوباتى پار ساڵ گەیشتە سویدو پەرلەمانى سوید، ئەى ئەو كەیسەو بڕیارى ژمارە (23)ى پارساڵ سەبارەت بە تەقەكەران و بكوژانى كوڕانى سلێمانى و گەرمیان و ناوچەكانى ئەم دەڤەرە بەچى گەیشت؟!... ئەى یاساى لێبوردن دەرچوە ، ئاخر سەرۆك چۆن دەبێ بڵێى نازانم ؟!... ئاگادارنیم؟!!.. ئاخر كەسێكتان نەبوو بڵێ سەرۆك سەركردەى وڵاتانى دونیا پرس و ڕاو تەوافوقات لە پرسە نیشتمانیەكاندا ناكرێ بێ ئاگاى تەبریرى واقیعى حاڵ بێ؟!... ئەى بۆ نەتانوت سەرۆك (ئێوە ئیدارە دان بەقەیران دەكەن یاخود ئیدارەى قەیران دەكەن)؟!...ئەى باشە بۆ پرسیارى تەنگەدەستى دەسەڵاتى قەڵەمڕەو لە ئاست حاڵ و ئەحواڵى ماڵى كوردى هیچتان نەوت؟!... ئەى باشە كۆنگرەى نیشتمانى لەسەر چ بنەمایەكە؟!... ئەى باشە سەرۆك ئەم هەموو لیژنانە لەسەر كەتەلۆك حازربەدەستە ، وەزعى سەروەرى یاسا بەكوێ گەیشت؟!... ئەى بۆ پرسیارى دەستاودەستكردنى دەسەڵاتتان نەكرد؟!... باشە هەرنەبا تۆزى باسى تەداخولى حیزب و میلیشاى فەوقەلعادەو بەدەر لە هەر ڕێنماییەكتان بۆ نەكرد؟!...
چاوەڕێ بووین، ئێوە سەرۆك تەنگەتاو بكەن بەوەى كەسى یەكەم و بڕیاردەرى ئەم هەرێمەیە سەبارەت بە دام ودەزگاو سەربەخۆیى كوردستانى لێ بپرسن!!...
وەلێ سەرۆك زۆر زیرەكانە خۆى كردە سەحەفى و ئەو پرسیارەى ئاراستەى ئێوەكرد، تابزانێ چیتان پێیە؟!...
مەخابن كەسێكتان بابەتیانە نەدوان...پیاهەڵدان.. جوینەوە... قسەى سواو...پێشنیارى سواوتر... بۆچونى سەقەت... بێ بەرنامەیتان هەمومانى هەراسان كردبوو!!...
دەمامكى زۆرتان لە ڕوو كەوتە خوارەوە... ئیدى تەپڵ و دەفى سەربەخۆیى و ئەهلى بون و ئازاد ، دەچینە وە سەرگوتەى كادیرەكەى پارتى و دەڵیین شتى وانیە!!...




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە