کوڕهپێنج شه‌ش ساڵیه‌که‌ی مه‌سرور بارزانی گوتی :- بابهکهرکوک هی ئێمهیهبهکهسی نه‌ده‌یت
Friday, 31/12/2010, 12:00
سه‌رنج ڕاکێشهرترین شت له‌کۆنگره‌ی 13ی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقدا بریتی بوو له‌گوته‌کانی مه‌سعود بارزانی ، که‌له‌ڕاستیدا هه‌ر گوته‌یه‌کی شایسته‌ی تێڕامانه، چونکهلهناوهڕۆکی گوته‌کانی بارزانیهوهدهگهینهئهو ڕاستیه‌ی که‌پیلانی زۆر شاراوه‌و نهێنی له‌ژێر سه‌ری ئه‌م کابرایه‌دا هه‌یه‌و هه‌ر پیلانێکیش له‌م پیلانانهئهگهری ماڵوێرانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی تێدا به‌دی ده‌کرێت له‌دواڕۆژدا .
با لێره‌دا سه‌رنج بدهینهیهکێک له‌گوته‌کانی مه‌سعود بارزانی که‌ده‌ڵێت :- { نه‌وه‌یه‌کم ههیهکوڕی مه‌سرور ، عومری پێنج شه‌ش ساڵ بوو ، وه‌ڵاهی له‌سه‌ر "درج" هاته‌سه‌ر ڕێگام گوتی بابهکهرکوک هی ئێمهیهبهکهس نه‌ده‌یت ، ها ! } (درج وشه‌یه‌کی عهرهبییهبهواتای پلیکانهدێت نووسه‌ر) .
گوێ بگرهلهم لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.youtube.com من دڵنیام له‌وه‌ی که‌منداڵێکی پێنج شه‌ش ساڵی گوته‌یه‌کی وه‌ها نابێژێت ، به‌ڵام سێ ئه‌گه‌ر له‌م گوتهسهرسوڕهێنهرهی مه‌سعود بارزانیدا ده‌رده‌که‌وێت ، به‌م شێوه‌یه:-
ئه‌گه‌ری یه‌که‌م :- کوڕی کوڕه‌که‌شم واز له‌که‌رکوک ناهێنێت .
ئه‌گه‌ری دووه‌م :- که‌رکوکمان فرۆشتووه‌و چاوه‌ڕوانیه‌کانی کوردانیش گوته‌یه‌کی منداڵانه‌یه.
ئه‌گه‌ری سێیه‌م :- فرۆشتنی کوردستان به‌میراتی بۆمان ماوه‌ته‌وه‌و کوڕی کوڕه‌که‌شم له‌سه‌ر ئه‌م پیشهیهبهردهوام ده‌بێت .
ئه‌گه‌ری یه‌که‌م زۆر دوورهلهڕاستیهوهو هه‌ر که‌سێکیش له‌م ڕوانگهیهوهبڕوانێتهگوتهکانی مه‌سعود بارزانی ئه‌وا خۆی له‌گێلێتی ده‌دات . چونکه‌وه‌کو لهبهڵگهنامهکهنی "ویکیلیکس"هوهدهرکهوت که‌مه‌سعود بارزانی واژۆی بۆ تورکیا کردووهکهکهرکوک به‌شێک نییهلهکوردستان و له‌به‌رامبه‌ریشدا تورکیا گفتی هاوکاری زیاتری به‌بارزانی داوه.
هه‌روه‌ها یه‌کێک له‌پیشه دزێوه‌کانی سه‌رانی پارتی ئهوهبووهکهلهههر جێگایه‌کدا ئه‌گه‌ر لایه‌نگریان که‌م بووبێت ئه‌وا ئه‌و جێگه‌یه‌یان به‌کوردستان نه‌زانیوه‌و زۆر به‌ئاسانیش بهداگیرکهریان بهخشیوهکهنموونهی ههرهبهرچاویشی به‌خشینی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌تێکڕایی و ناوچه‌کوردنشینه‌کانی پارێزگاکانی " دیاله‌و واست و میسان کهبریتییهلهناوچهی کورده‌فه‌یلییه‌کان " بووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ره‌کانی دووه‌م و سێیه‌م ته‌واو لهڕاستیهوهنزیکن و هیچ چه‌ند و چوونێکیشیان ناوێت ، به‌م شێوه‌یه:-
ئه‌گه‌ری دووه‌م :- که‌رکوکمان فرۆشتووه‌و چاوه‌ڕوانیه‌کانی کوردانیش گوته‌یه‌کی منداڵانه‌یه.
له‌ڕاپه‌ڕینی 1991 ی باشووری کوردستاندا هه‌لێکی هێجگار گونجاو هاتهپێشهوهبۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچهزهوتکراو و داگیرکراوه‌کانی باشووری کوردستان ، به‌ڵام سه‌رانی " به‌سواری ئوتومبێل گه‌ڕاوه‌ی " یه‌کێتی و پارتی نه‌ک هه‌ر به‌ته‌نگ ئازادکردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی باشووری داگیرکراوهوهنهبوون به‌ڵکو ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌که‌مانیان کردهههلێک بۆ چوونهئامێزی به‌عسی داگیرکه‌ر و بهماچهمێژووییهکانیان په‌یمانی وه‌فاداریان بۆ سه‌دام حسێن دووباره‌کرده‌وه‌و له‌سه‌روبه‌ندی کۆڕه‌وی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بوو که‌مه‌سعود بارزانی ده‌یگوت (ێدام حسین ، چمانە الاکراد) واته" سه‌دام حسێن هاوکار و گره‌نتی کوردانه".
له‌ساڵی 2003شدا هه‌لێکی گونجاوی دیکههاتهپێشهوهبۆ ده‌ربازبوون له‌کۆت و به‌ندی داگیرکاری به‌هۆی ڕوخانی حیزبی به‌عس و داگیرکردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، به‌ڵام سه‌رانی ساتوسهوداکهر له‌سه‌ر په‌یمانی له‌مێژینه‌ی خۆیان سوور بوون بۆ زه‌لیلکردنی کوردان و به‌داگیرکراو هێشتنه‌وه‌ی باشووری کوردستان ، بۆیهناوچهدابڕاوهکانیان کردهقومار و به‌ناوی مادده‌کانی 58 و 140 وهکوردانیان فریودا و له‌هه‌وڵی سازکردنه‌وه‌ی ماڵی داڕماوی داگیرکه‌ردا بوون .
لێره‌دا دهگهینهئهو ڕاستیه‌ی که‌مه‌سعود بارزانی هه‌موو داواکاریه‌کانی کوردان به‌گوته‌ی منداڵانهدهزانێت و ئه‌و ئاماژهیهبهنهتهوهکهمان ده‌دات که‌ئه‌وه‌ی ئێوهبیری لێدهکهنهوهوهکو گوته‌ی منداڵێکی پێنج شه‌ش ساڵانه‌یه و سه‌ری خۆشتان به‌و مهسهلهیهوهمهیهشێنن .
ئه‌گه‌ری سێیه‌م :- فرۆشتنی کوردستان به‌میراتی بۆمان ماوه‌ته‌وه‌و کوڕی کوڕه‌که‌شم له‌سه‌ر ئه‌م پیشهیهبهردهوام ده‌بێت .
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بدهینهدیرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئه‌وا زۆر به‌ئاشکرایی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌به‌رنامه‌یه‌کی ئاماده‌کراویان بۆ داڕێژراوهکهلهگهڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا و به‌خشکه‌یی کوردستان بفرۆشن به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه. ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می خوالێخۆشبوو مسته‌فا بارزانیدا به‌ناوی ئۆتۆنۆمیهوهپارێزگای نه‌ینه‌وا و شاری موسڵ کرابێتهخهڵاتی داگیرکه‌ران ، ئه‌وا له‌سه‌رده‌می مه‌سعود بارزانیدا به‌ناوی فیدراڵیهوهماڵئاوایی له‌گه‌رمیان و شاری که‌رکوک کرا ، ئه‌م پڕۆژه‌ی فرۆشتنهبهڕێگاوهیهبۆ مه‌سروری کوڕی مه‌سعود بارزانی به‌ناوی مافی چاره‌ی خۆنووسینه‌وه و له‌سه‌رده‌می نهوهپێنج شه‌ش ساڵیه‌که‌ی مه‌سعود بارزانیشدا دهگاتهخاڵی کۆتایی .
واتهئهم گوتانه‌ی مه‌سعود بارزانی ئاماژهیهکهبۆ ئه‌وه‌ی که‌ئه‌گه‌ر مه‌سرور بارزانیش پڕۆژه‌ی فرۆشتنی باشووری کوردستان به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌نێت ئه‌وا له‌سه‌رده‌می کوڕهپێنج شه‌ش ساڵیه‌که‌ی مه‌سرور بارزانیدا به‌ئه‌نجام ده‌گات و ده‌سه‌ڵاتدارێتی بنهماڵهیشمان تا فرۆشتنی دوا بستی باشووری کوردستان دێوه‌زمه‌یه‌کی ڕه‌ها ده‌بێت به‌سه‌ر کوردانه‌وه .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانهبریتییهلهچهپڵهڕێزانی ئاماده‌بووان ، چونکه‌ئه‌و چهپڵهڕێزانهجگه له‌وه‌ی ناهوشیاری و کۆیله‌بوونی ئاماده‌بووان ده‌رده‌خات ، له‌هه‌مان کاتدا سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییهشهکهئامادهبووان هیچ هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تیان تێدا به‌دی ناکرێت . بێگومان هۆکاری ئهوهشهکهبارزانی ئامێزی بۆ هه‌موو به‌کرێگیراوێک کردۆتهوهلهمستهشار و ئه‌نفالکه‌ر و سه‌رۆک جاشه‌کانی ڕابردوو و ڕۆڵی هێجگار گرنگیشیان پێ ده‌دات ، چونکهکهسانێک که‌ئاماده‌یی فرۆشتنی خودی خۆیانیان هه‌بێت ئه‌وا فرۆشتنی هه‌موو کورد و کوردستانیشیان بهلاوهئاسایی ده‌بێت و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌م کهسهبهکرێگیراوانهش کارئاسانییه‌ک ده‌بێت بۆ نهوهپێنج شه‌ش ساڵیه‌که‌ی له‌دواڕۆژدا.
تێبینی نووسه‌ر :- ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر جێگه‌یه‌کدا ناوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هاتبێت ئه‌وا ته‌نها مه‌به‌ست له‌سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقهنهک هه‌موو تیره‌ی بارزانی و هه‌موو بارزانیه‌کان ، چونکهخوشکان و برایانی تیره‌ی بارزانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ر تیره‌و تاکێکی کورده‌واری چه‌وساوه‌و زه‌لیلی ده‌ستی سه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست