ئاشكرابوونی نويترين گه‌نده‌ڵی نيچيره‌ڤان بارزانی له ئيبراهيم خه‌ليل، له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆي‌دا..
Friday, 27/04/2012, 12:00
كوردستانپۆست، په‌يامنێری دهۆكبه پێی نووسراوێكی نهينی نێچيره‌ڤان بارزانی گه‌وره‌ترين و نويترين گه‌نده‌ڵی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گرۆپی كۆمپانياكانی سه‌لاحه‌دين، كه موڵكی شه‌خسی خۆيه‌تی ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له محمه‌د عه‌لی به‌رپرسێكی بالای پارتیی، چه‌ندين ساله له سنوری ئيبراهيم خه‌ليل كاری بۆ به‌رژه‌وه‌نديه‌كانی نێچيره‌ڤان بارزانی له ئه‌ستۆدابووه، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه به‌و نووسراوه نهێنيه‌ی كه به ژماره/تايبه‌ت و نهێنی لە رۆژی ٢٠ی نيسانی ٢٠١٢ بۆ گومرگی ئيبراهيم خه‌ليلی ناردووه، كه هه‌موو كۆمپانياكانی سه‌ربه گروپی سه‌لاحه‌دين له هه‌موو باج و گومرگ و رسوماتێك به‌خشراون، كه خۆی له ١٢٠ كۆمپانيا ده‌بينێته‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيكيش له ته‌مه‌ر كۆچه‌ر ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه‌زياتر له ٤٠ كۆمپانيای حاجی مه‌شهوريش كه شه‌ريكی نێچيره‌ڤان بارزانی له هه‌موو باج و گومرگيك به‌خشراوه، هه‌رچه‌نده حاجی مه‌شهور به ئاشكرا چه‌ندين جار ئه‌وه‌ی باسكردووه كه له پشتوه به نهێنی ده‌يان مليۆن دۆلاری داوه‌ته مه‌سعود بارزانی و كوره‌كانی و عه‌باس و ڕه‌وه‌ندی براكانی نيچيره‌ڤان بارزانی.
فارس كۆچه‌ر ئامۆزای ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه له‌و رۆژه‌ی نيچيره‌ڤان بارزانی كابينه نويكه‌ی وه‌رگرتۆته‌وه هه‌موو ده‌وله‌مه‌نده‌كانی سنوری بادينان له ترسی سه‌رانه‌وه رگرتن و ده‌ست تێروه‌ردانی نيچيره‌ڤان بارزانی بێ ئومێدبوون له كار‌و بازرگانی له‌و سنوره چونكه هه‌ر كه‌سێك به نهێنی پاره‌و سه‌رانه نه‌دا ئه‌وا ماوه‌ی نادريت بازرگانی و سه‌رمايه گوزاری بكات.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه ئيستا نێچيره‌ڤان بارزانی خه‌ريكی دوباره كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئيبراهيم خه‌ليله بۆ دزيی و تالانی و گه‌نده‌ڵی سامانی گشتی خه‌ڵكی كوردستانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست