کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حه‌یرانێک بۆ لیستی گۆڕان

Thursday, 14/05/2009, 12:00












گه‌لی براینه‌ براده‌رینه
حه‌یران حه‌یرانه‌
پێگه‌و مه‌زارگه‌ی حه‌یرانه‌
دلگه‌رمه‌که‌ی من ئه‌مڕۆکه‌
له‌ سه‌ر خاکی پیرۆزی نیشتمانه‌که‌م
له‌ کوردستانه‌
حه‌یرانه‌ به‌رزفڕه‌که‌ی ئه‌و جاره‌ی
من شاهه‌لۆیه‌کی سپی دونیا دیده‌ی
باڵڕه‌گینه‌ ‌‌
خه‌باتکارێکی ڕوو سوورو چاوتیژه‌
ڕوناهی تیشکی چاوی، هێزو تینی
هه‌تاوییه‌
دڕ به‌ تاریکی و نائومێدیه‌‌وه‌ ده‌نێ
ئۆقره‌ ناگری ،ناسره‌وێ تا گۆڕ بۆ
مشه‌خۆرو گه‌نده‌لکاران هه‌لنه‌که‌نێ
په‌نگره‌ ئاگرێکی ئاسوده‌و له‌ سه‌رخۆیه‌
گڕ له‌ جه‌سته‌ی به‌سته‌له‌ک به‌رده‌دا
په‌ڕوبالی یه‌که‌ یه‌که‌ی سازشکارو
فایلداران ده‌سوتێنێ
حه‌یرانه‌ یاخیبوه‌که‌ی من
بروسکه‌و تریشقه‌یه‌،
گه‌واره‌ی به‌هارانه‌
ئامێزی گه‌رمی پڕ له‌
خۆشه‌ویستی دایکانه‌
گرمه‌ی هه‌وره‌ ، ته‌وژمو ڕێژنه‌ی
بارانه
ئامانجی پیرۆزی (گۆڕانه‌‌)
تێنوی گه‌رووی ووشکبوی خاک
ده‌شکێنێ ‌ ‌
هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌ گۆندێکه‌
له‌ شارۆچکه ‌و له‌ شارێکه‌
سه‌ر به‌ هه‌موو کوچه‌و مالێ
داده‌گرێ
گوێ له‌ سه‌ربرده‌و ئازاری گشت
هه‌ژارو نه‌دارێ ڕاده‌گرێ
بۆ هه‌موو ئێشێ ده‌رمانه‌
ده‌نگی ڕه‌وای مێرخاسانه‌
کاسه‌ی سه‌ری فیرعه‌ونه‌کان
تێکده‌شکێنێ
نان بۆ ئازادیخوازانی نانبڕاو
له‌ ته‌ندوری سورهه‌لگه‌ڕاوی دله‌ ‌
گه‌رمه‌کان ده‌برژێنێ
حه‌یرانه‌ جحێله‌که‌ی من
سه‌ری به‌ قه‌د دوندی قه‌ندیل به‌رزه‌
سه‌ری به‌رزی له‌ پێناو ورگو
زگی نه‌وی ناکا
وه‌ستانی نییه‌ تا ئالای ئازادی و
یه‌کسانی هه‌لنه‌کا
حه‌یرانه‌ خه‌ماوییه‌که‌ی من
هه‌نسکو هه‌ناسه‌ی ساردی
بێده‌ستکه‌وتی رۆژو شه‌وی منداله‌
رومه‌ت قه‌له‌شتیو ده‌ست
سڕبوه‌کانه
ده‌نگی بێزاری هه‌ژارانه‌‌
تابلۆی ئاگردانێکی بێئاگرو دوکه‌لی،
ناو مالی په‌ککه‌وته‌و بێوه‌ژن و گه‌وره‌
کیژی کوچه‌و کونجه‌
دابڕاوه‌کانه‌ ‌
کێشه‌و بێشه‌ی مرۆڤی وونبوی
ناو کۆمه‌لگای بێسه‌روبه‌رو بێ
به‌رنامه‌ی مشه‌خۆری
میره‌کانه‌ ‌
خه‌می گه‌وره‌ی هه‌له‌بجه‌یه‌،
که‌رکوکه‌
پاکیزه‌که‌ی گه‌رمیانه‌
حه‌یرانه‌که‌ی من ده‌نگی ڕه‌وای
هه‌موانه
هاواری پڕ له‌ ئازاری جه‌ماوه‌ره‌،
ڕقی پیرۆزی خه‌باتکاری
نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌
ده‌نگی ڕاستی و سه‌نگی
مه‌حه‌کی ویژدانه‌
ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ی ڕه‌سه‌ن و
سۆزداری به‌رچاو ڕۆشنه‌‌ ‎
مۆمێكی گه‌ش و ڕوناهی
ژیانه‌
راو پلانی بۆ کۆمه‌لگای
بێجیاواز و یه‌کسانه‌ ‌
ده‌نگی دادپه‌روه‌رییه‌
زه‌نگی راوه‌دونانی بێدادییه‌
ده‌نگی رزگاری نیشتمانی و
بانگو سه‌دای ئازادییه‌ .

[email protected]
14-05-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە