لیستی کوردستانی ئاڵای کوردستانی خستۆته ژێر پێ ی که‌ره دێزه،،
Wednesday, 08/07/2009, 12:00
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ، کۆمه‌ڵێک ناڕه‌زایی به‌رز بووه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که لیستی کوردستانی ،لۆگۆی لیسته‌که‌یان ئاڵای کوردستانه، ئه‌م ئاڵایه‌ش ڕه‌مز و هێمای هه‌موو تاکێکی ئه‌م کوردستانه‌یه له هه‌ر کوێی ئه‌م جیهانه‌دا نه ته‌نها موڵکی حیزبێک یان لایه‌نێکی بچووکی دیاری کراو بێت، وه ئه‌وانیش نکۆڵیان کرد له‌وه‌ی که ئاڵای کوردستانیان به‌کار هێنابێت و ته‌نها لێکچوونێک هه‌یه له ڕه‌نگه‌کاندا ،له ڕاستیدا سه‌یری ئه‌م شیکاریه‌ی ئاڵاکه و لۆگۆی لیستی کوردستانی بکه‌ن،
ئاڵای کوردستان له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سووره،که ئه‌مه‌ش هێمایه‌که بۆ ئه‌و زه‌ریایه خوێنه‌ی که ئه‌م گه‌له ڕشتوویه‌تی له پێناوی ئازادی و گه‌یشتن به مافه‌کانی خۆی و نه‌وه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی تری،له دوای ئه مه ڕه‌نگی سپی دێت، که هێمای ئاشتی خوازانه‌ی کورده،چونکه هیچ کاتێک کورد له ئاشووب و شه‌ڕ قازانجی نه‌کردووه، له دوا به‌شی لای خواره‌وه‌ی ئاڵاکه‌ش سه‌وزه،که هێمای ئه‌وه‌یه به خوێن و ئاشتی ده‌مانه‌وێ بگه‌ین به ژیانێکی خۆش و ئازاد ، وه‌ک به‌هار وابێت و هه‌موو بواره‌کانی ژیان تێیدا گه‌شه بکات و سه‌وز ببێت، وه خۆرێک له ناوه‌ڕاستی ئاڵاکه‌یه که 21 تیشکی تێدایه ،هێمایه بۆ ده‌رکه‌وتنی سه‌ره‌تای به‌هار که نه‌ورۆزه.
هه‌روه‌ها له لۆگۆی لیستی کۆردستانیدا به‌م شێوه‌یه یه:
له لای چه‌پ ڕه‌نگی زه‌رد، که هێمایه بۆ دزین و ووشک کردنی سه‌رچاوه‌کانی کوردستان له هه‌موو بواره‌کانه‌وه،
له لای ڕاستی لۆگۆکه سه‌وزه ،هێمایه بۆ خۆشگوزه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ و ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستیان هه‌یه له دزینی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م ووڵاته.
له ناوه‌ڕاسته‌وه وێنه‌ی ئه‌سپێکی سپی ڕاکردووه، هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی له دوای ووشک کردنی سه‌رچاوه‌کانی ژیانی خه‌ڵکی کوردستان ،ده‌سه‌ڵاتداران هه‌رکاتێک مه‌ترسی هه‌بێت بۆ سه‌ر ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵه‌کانیان وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رده‌چن و ده‌ڕۆن بۆ ئه‌وروپا و دوبه‌ی.
وه له هه‌مووی گرنگتر و بێ ڕێزیه‌کی زۆر گه‌وره‌یان کردووه به‌رامبه‌ر شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و،،،هتد، هیچ به‌هایه‌کیان بۆ ئه‌و زه‌ریایه خوێنه دانه‌ناوه که ڕشتوومانه، ڕه‌نگی سوور له به‌شی خواره‌وه‌ی لۆگۆکه و ده‌که‌وێته ژێر پێی ئه‌سپه را‌کردووه‌که‌وه، که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆی دا پرسیارێکه و ده‌بێ لیستی کوردستانی وه‌ڵامی بداته‌وه،وه ده‌بێت هه‌موو که‌سێک تیبینی ئه‌وه بکات که ئه‌م لیسته هیچ کاتیک به ده‌م داواکاری که‌س و کاری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان نایه‌ت،وه هیچ کاتێکیش له خه‌می ئه‌واندا نه‌بووه،له‌م ڕووه‌وه نموونه زۆره جا بۆیه به‌رامبه‌ر به وه ،تۆڵه‌ت خۆتانیان لێ بکه‌نه‌وه به‌وه‌ی ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌و لیسته‌ی که هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانیان خستۆته ژێر پیی که‌رێکی دێزه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست