کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ تایەر هەورامى لە منداڵە بێ دكتۆرەكانى هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوورەوە

Wednesday, 17/02/2010, 12:00


زۆرجار گلەى ئەوە لەمن دەكرێت كە بەزمانێكى توند دەنووسم,بەڵام ناحەقى ئەوانە ناگرم چونكە ئەو جۆرەكەسانە لەناو خەڵكدا ناژین و لەگەڵ ئێشو ئازارەكانى خەڵكدا ژیان ناگوزەرێنن ,ئەوانەى گللەییان لە نوسینەكانى من هەیە ئەو جۆرە كەسانەن كە لە پشت مێزەكەى خۆیەوە دانیشتووە لەوێشەوە بۆ ماڵەوە لەماڵەوە بۆ دەوام ئیتر نازانێت چى ڕوو دەدات و ژیانى خەڵك چۆن دەگوزەرێت,ئەگەر تایەر هەورامى ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەى هەڵەبجە بوایە و گوێى لە زریكەو گریانى دەیان مناڵى هەڵەبجە بوایە كە لەبەر نەخۆشى و نەبوونى دكتۆر ئەگریان ئەوا دڵنیام یان دەستى لەكارى دەكێشایەوە ئەگەر خاوەنى ویژدان بێت ,یان دكتۆر ئالانى زیندانى دەكرد كە رێگەى داوە دكتۆر شوانى منداڵان هەفتەى 3 بەیانى دەوام بكات ,یان دكتۆر شوانى فەسڵى كرد.ئێمە دكتۆرمان نەبێت باشترە لەوەى كە دكتۆرێك هەفتەى 3 بەیانى دەوام بكات,واتە لە ساڵێكدا 6مانگ دەوام دەكات,لەكاتێكدا ئەو دكتۆرانەىكە لە هەفتەیەكدا 3 بەیانى دەوام دەكات بەڵام 6 ئێوارە لە عیادەكەى خەڵك بڕوتێنێتەوە ....
من دەپرسم :
-ئایا فرمانى وەزیرى تەندروستى تایەر هەورامییە كە لە هەفتەیەكدا 3 بەیانى دكتۆر دەوام بكات؟ئەگەر ئەوە ئەمرى تۆیە پێمان بڵێ ,ئەگەر فرمانى تۆش نییە ئایا بەڕێوبەرى گشتى ئەو دەسەڵاتەى هەیە لە هەفتەیەكدا 3 بەیانى دەوام بە دكتۆرەكان بكات .
-دكتۆر ئالان درۆتان لەگەڵ دەكات و ئەو درۆیەشى لەگەڵ مندا كرد كە ووتى هەموو ڕۆژێك دكتۆرى منداڵان لە هەڵەبجەدا هەیە من پێتان دەڵێم لە هەفتەیەكدا 3 ڕۆژ هەموو منداڵانى هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور بێ دكتۆرن.بۆ درۆ و ڕاستى من ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەى هەڵەبجەوە بەتەلەفوون بەپوەندیم دروست كرد لە نێوان بەڕێوبەر كارگێڕى نەخۆشخانەى هەڵەبجە و كەسێك كە خاوەنى ئەم ژمارە تەلەفوونەیە (07701562626)كە لەگەڵ تۆدایە ئیتر نازانم بەڕێوبەرى نوسینگەى جەنابتە یان چ پۆستێكیتر بۆ ئەوەى لە زمانى ئەوەوە شێوەى دەوام كردنى دكتۆرەكانى هەڵەبجە بزانن بۆ ئەوەى قسەكەى من پشت ڕاست بكاتەوە كە من ڕاست دەكەم نەك دكتۆر ئالان ئەكرێت لە بەرپرسى نوسینگەكەت بپرسیت بۆ ئەوەى ڕاستیەكەت پێ بڵێ .

لە كۆتایدا دەڵێم چەندە شەرمە بۆ وەزارەتێك كە نەتوانێتن دكتۆرێك بۆ دەیان هەزار منداڵى هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور تەرخان بكات,چەندە خەجاڵەتیە بۆ دەسەڵاتى مافیای كوردى كە پاش 18 ساڵ دەسەڵات نەتوانێت كێشەى تەندروستى و كەمى دكتۆر لە هەڵەبجە و هەورامان و شارەزووردا چارەسەر بكات.
لەكۆتایدا بە تایەر هەورامى دەڵێم ئەگەر باوەڕ بە من ناكەیت ئەوا بێزەحمەت داوا لە كەناڵى KNN بكە بادیمەنى گریان و زریكەى منداڵە نەخۆشەكانى هەڵەبجەت پیشان بدات,دواى بینینى ئەو دیمەنە وەڵام ئەم پرسیارەم بدەرەوە (ئەگەر ئەو منداڵانە منداڵى تۆ بن و دكتۆریان نەبێت و من وەزیر بم چیم پێدەڵێت و چۆن ڕووبەڕووم دەبیتەوە ؟
دواهەمین فرسەتت پێدەدەم ئەمە كۆتا وتارو نوسینە بە زمانى نەرم ئەگەر نا لە دكتۆر زریان و ئاكۆ سەعیدى ناموبارەك خراپترتان پێدەكەم نەك تەنها بەنوسن بەڵكو بە خۆپیشاندان و مانگرتن هەتا ئەو ڕادەیەى خەڵك هان بدەمە مانبگرن و بیانهێنمە بەردەم ماڵەكەت.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە