كێشەى توركیاو پەكەكە یان كێشەى سنوورە دەستكردەكان.
Saturday, 26/06/2010, 12:00
پەیمانى لۆزان مرۆ كراو لە توركیادا لە كورد زیاتر ڕەگەزێكى گەورەترى تیا نەبوو، لۆرد كرۆزنى وەزیرى دەرەوەى ئینگلتەرەو سەرۆكى نوێنەرەكان لە لۆزاندا چەندجار دووپاتى كردەوە كە گوایا پارێزگارى لە مافى كورد ئەكەن، كە چى هەر دواى چارەسەركردنى كێشەى موێلأ لە نێوان توركیاو ئینگلیز، گفتەكانى لە یاد كردوو پەیمانى دۆستایەتى لەگەلأ بەسترا، بەمجۆرە تورك بەرنامەى دۆزەخ داخستنى بۆ كوردەكان دەستپێكرد، ئیتر هەموو شتێكى كوردى قەدەغە كرا، بۆیە لێرەوە ڕێكخراوە كوردیەكان شتێكیان شك نەدەبرد بێجگە لە پەنا بردن بۆ هێز كە تاكە ڕێگاى بەرپەرچ دانەوەى ئەم كارانەى تورك بوو بەرامبەرنیشتیمانەكەیان،وەك هەموولایەك دەزانین، پارتى كرێكارانى كوردستانیش وەك پارتێكی كوردی كوردستانی توركیا،كەوەك هێزێكی بەرهەڵستكارخۆی ناساندوەناوە ناوەهێرش دەكاتەسەرپێگە نیزامیەكانی تورك، لە بەرامبەریشدا توركیا تۆپبارانى نێوچە سنووریەكانى كوردستانی باشور دەكات، ئەمەى سەرەوە سروشتى ژیانو وێنەى پەیوەندیەكانى دەسەڵاتو هێزە بەرهەڵستكارە یاخیەكانو خەڵكى ئەو زەویانەیە، ئەو پارچە زەویانەى نێویان نراوە سنوورى عێراقو ئێرانو سوریا، هەواڵێكى لەو جۆرە درێژكراوەى ئەزموونێكە لە جەنگو ململانێو كێشەى سنوورى، كە بەردەوام دەرهاویشتەكانى لە كوشتو بڕو ئاوارەیى بەولاوە هیچى تر نەبووە، ئێستاش لە لایەكەوە توركیا ئابوورى خۆى هێناوەتە سەر چۆك تاوەكو سەربازێكى زیاتر ڕاپێچى سنوور بكات، عێراقیەكانیش پێیەكیان قوڕى خەستى كوشتو بڕى ناوخۆ دەشێڵێو پێیەكى ڕووتو بێ پێڵاویشیان بەسەر دڕكو داڵى ئەم برینە كۆنەى ئەمڕۆدا خوێنى لێ دەچۆڕێ، پەكەكەش لە گشت كات زیاتر وزەى سەربازىو سیاسیان تاو پێداوە، ئەوان لە لێدوانەكانیاندا دەڵێن ئەسكەندەرى گەورەش نەیتوانیوە ئێرە بگرێت، لەبەرئەوە ئەوەى لەم ململانێیەدا دەگوزەرێ پێش ئەوەى كێشەى ڕێكخراوێكى یاىو پارتێكى نوێى وەكو پەكەكە بێت، كێشەیەكى سنووریە، كە ڕابردووەكەى زۆر لە دامەزراندنى دەوڵەتە مەنگۆلیەكانى وەكو توركیاو ئێرانو عێراق كۆنترە، هەربۆیە ئەو دەوڵەتانە هەر زوو حساباتى خۆیان كردووەو ڕێكەوتنە سنووریەكانى نێوان عوسمانىو سەفەوى كە خۆیان لە ئەماسیەو زەهاو ئەرزڕۆمى یەكەمو دووەمدا دەبینێتەوە شایەنى ئەم ڕەوشەن، هەربۆیە دەوڵەتە نوێیەكانى وەكو توركیاو ئێرانو عێراقو سوریاش، كێشەیەكى لەم جۆرە جوان لێى تێدەگەنو پێش لە دایك بوونى پارتى كرێكارانى كوردستانو حكومەتە ساواكەى باشوورى كوردستانیش ئیمزاو مۆرى ڕێكەوتنیان كردووەو مۆرەكەشیان لە دیمەشقو تارانو بەغدادو ئەستەمبولأ هەڵگرتووە، ئەوان لە مەنگۆلبوونى پێكهاتە نەتەوەیە سەقەتەكەیان چاك دەترسن، بۆیە بەشار ئەسەدو ڕەجەبو نەژاد كۆكن، بۆیە تاریق هاشمى لیستى كوردە تیرۆریستەكان دەخەنە گیرفانىو بەرەو ووڵات دەینێرنەوە، ئەم هەوڵەى ئەوان بۆ بە سروشتى كردنى سنوورە دەست كردەكان، پشتگیریەكى نێودەوڵەتى خەستو خۆڵى لە پشتە، دەزانین توركیا لە مێژووى نوێیدا تا بوونى خۆى بسەلمێنێ زیانێكى زۆرىدا، ئەوان پاش ڕووخانى ئیمپراتۆرى عوسمانىو ئازاد بوونى عەرەب، خۆشیان لە دەستچوون، ئەتاتورك بۆ هێنانەوەى ئابڕووى تورك، زالأ بوو بەسەر یۆناندا، ئەرمەنى ئیبادە كرد، بویە بەكرێ گیراوو جاشى لینین، لەم پێناوەدا لە جەنگى غالیبولى، چارەكە ملیۆنێ تورك كوژرانو شەست هەزار بەریتانىو فەڕەنسیان كوشت، دواجار كۆمەڵەى گەلان سەروەریان لە لۆزاندا بۆ تورك گەڕاندەوە، بە مەرجێ مافى كەمایەتیەكانى وەكو یەهودو ئەرمەنو یۆنان بپارێزن، لەم ڕێكەوتنەدا ئەوەى ڕەنجى بێوەر بوو كورد بوو، كوردى عەساى دەستى كەمالیەت، ژێر پێ خراو سنوورەكانى بەر خەنجەر دران، ئیتر لێرەوە بە دۆڕانى وویلایەتى موسلأ كێشەى سنوور هەستایە سەر پێ، ئەم هەستانە بە پشت بەستن بە بەرژەوەندیەكانى لەگەلأ ئێرانو سوریاو عێراق كێشەكانیان لەسەر خۆیان كەم دەكردەوە، بەڵام هەرگیز نەدەمرێنرا، لەگەلأ ئێراندا ڕێكەوتنى سەعد ئاباد، حەفتا سالأ پەیوەندیەكانى پێ تۆكمە كردن، بەڵام ئێستاش ئێران بەشێكە لە كێشەكانو سنوورەكانیان بۆنى خوێنى لێ دێ، لەگەلأ عێراقیش بەرژەوەندیەكان پاراستنى ئەم سنوورە دەستكردە لە مێژە زیندووە، شۆڕشى یەكەمى بارزانیەكان بزووتنەوەكەى شێخ ئەحمەد بارزانى شاهیدى ئەم ڕەوشەن، ئاسانە بۆ بەرژەوەندیەكانى عێراق، هەروەك چۆن شێخ ئەحمەد بارزانى لە خاكى توركیادا تەسلیم بە دەسەڵاتى پاشایەتى عێراق كرایەوە بەو جۆرەش كوردە یاخیەكانى باكور لە سنوورى عێراقدا تەسلیم بە توركیا بكاتەوە بەڵام نەكردنى ئەم كارە نەتوانینى ئەو كارەیە ئەگەرنا ئەم ڕەوشەى ئەمڕۆ بەشێكى ترە لە گەمەكردن بە سنوورەكانى كوردستان. چونكە لە ئاماژەكانى جەلال تاڵەبانیدا، كە دەڵێ پشیلەیەكیش تەسلیم ناكەین ئەوە دەردەكەوێ كە ناتوانن، وریاش هەمان هەڵوێستى هەیە ئەویش پۆشاكى تەزویرو سنوورى دەستكردى پۆشیوە، ئەو دەمانەى پەكەكە لە ساڵى 1984 ز لەسەر دەستى سەركردەى لاوى چەپڕەو عەبدوڵڵا ئۆجەلان شۆڕشى چەكدارى دەكات، دەبینرێ چەندین ڕێكەوتنى سنوورى بەرژەوەندخواز ووڵاتە ناكۆكەكانى وەكو ئێرانو توركو عێراقو سوریا لە پایتەختەكانیان كۆ دەكاتەوەو ئەنجام دەدرێ، ئەمەش تەنها بەرژەوەندیەكى هاوبەشى سنووریەو گرفتەكەشیان هەر كوردە، لە شۆڕشى ئۆجەلانو ڕێبازى ئاپۆچیەتیدا تا ئێستا 40.000 چل هەزار سەربازى توركو كورد كوژراونو نیو ملیۆنیش ئاوارەن، هەر بە دەمەوەچوونى ئەم ووڵاتانە بۆ كێشەى كورد، بە دەمەوەچوونێكى تاى تەرازووى بەرژەوەندیەكانیان. لە ڕێكەوتنە سنووریەكاندا هاوسەنگ ناكاتەوەو دواجار خەنجەرى غەدر دەوەشێنن، هەروەك چۆن لە سەرەتادا ئۆجەلان ڕاوێژكارى ئەسەدى باوك بوو، ئەو سنوورەكانى كردەوە لەبەردەم دەیان هەزار كوردى توركیادا، كە بە عەرەبى نەدەدووان، ئەو زمانەى سوریا بۆ هاووڵاتیە كوردەكانى خۆى پێى قەڵس دەبوو، بەڵام فشارى توركیا لەسەر سوریا هەروەكو چۆن ئێستا لەسەر عێراق دەكرێ، بووبەهۆى دەستگیر كردنى ئۆجەلان لە كینیا، ساڵى 1999ز، ئەمەش بە هاوكارى توركى سوورى- ئەمەریكى بوو، لێرەوە مەعنەویاتى پەكەكە نەماو بێ پشتو پەناو سەركردە كرا، ئەوە دەردى ئەو سنوورە دەستكردانەیە لەسەر ووڵاتانى هاوبەرژەوەند كە كوردەكانى ناوچەكانو پارتە جیاوازە كوردیەكان بە یەكتردا هەڵدەشاخێنن، لە لایەكى ترەوە ئەو فشارەى سوریاى ناچار بە دەركردنى پەكەكە كرد هەمان فشارەو حكومەتى عێراقیش هەروا لێ دەكات، ئەوە لە كاتێكدا بوو كە سوریا كەشى بە هارى بۆ پەكەكە ڕەخساندبوو، ئێستاش عێراق لەژێر نیرى ئەمریكادایە، ئەمریكاش پەكەكە لە لیستى تیرۆردا دادەنێتو ئەوان بە میلیشیاو عەسابە ناوزەد دەكات، دواجار ڕەنگە داهاتووى پەكەكە لەم كێشانەدا تاریك بێتو لە خەباتى سیاسى كوردستانى باشوورو چیاكانى قەندیلدا بێ كەسكوژ بكرێن، بەڵام دەنگێكى نەتەوەیىو ڕەنگێكى سروشتى خاكو ئاوى نێوان سوریاو ئێرانو توركیاو عێراق هەر دەمێنێتو بەردەوام كێشەكانى ئەو ووڵاتانە زیندوو ڕادەگرێو پێمان دەڵێ: ئەم ئاڵۆزیە خەتاى پەكەكە نیە، خەتاى سنوورى دەستكردوو بڕیارى سەقەتى زلهێزەكانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست