لە پاراستنى پیرۆزیەكانى ئایینەوە بۆ پاراستنى كەرامەتى مرۆڤ..
Monday, 12/11/2012, 12:00
بیرۆكەى پرۆژە یاساى پاراستنى پیرۆزیەكان لە هەرێمى كوردستان پاش ئەو بابەتە هات كە لە گۆڤارى چرپەدا بڵاوبوەوەو ئەمەش بووە هۆى ئەنجامدانى خۆپیشاندانێكى بێ بنەماو بێ ئامانج لە شارى هەولێردا كە چەند كارێكى توندوتیژى لێ كەوتەوەو پاشان هێزە ئەمنیەكانى شارى هەولێریش دەستیان كرد بە دەستگیركردنى دەیان كەس بە تۆمەتى هاندان بۆ توندوتیژى . دیاردەى خۆپیشاندانو ناڕەزایى مسوڵمانان دژ بە چەند كارێكى نەشیاو دژ بە ئیسلامو پێغەمبەرو قورئان، لە چەند ساڵى رابردوودا چەند جارێك دووبارە بوونەوە. لەلایەك چەند كاریكارتێریستێكى دانیماركى هەڵدەستن بە كێشانى چەند وێنەیەكى نەشیاو دژ بە پێغەمبەرى ئیسلام لەلایەكى تر قەشەیەكى ئەمریكى قورئان دەسوتێنێتو دوایەمینیشیان فیلمێكى سینەمایى بەناوى بەرائەتى مسوڵمانان دەردەچێت كە تیایدا سوكایەتى بە كەسایەتى پێغەمبەرو هاوەڵان دەكاتو وێنەیەكى نەشیاو بۆ كەسایەتى مسوڵمانان بەشێوەیەكى گشتى دروست دەكات، لە كاردانەوەى ئەم فیلمەدا دەیان خۆپیشاندانى گەورە لە وڵاتانى ئیسلامیدا روویداو كە لە هەندێكیاندا كارى توندوتیژى نەخوازراوى لێ كەوتەوە لەوانەش سوتاندنى سەفارەتى ئەمریكاو سوتانى سەفیر لەناو سەفارەتدا.
ئەگەر سەیرى ئەم رووداوە جیهانیانە بكەین لەسەر ئاستى رۆژئاواو جیهانى ئیسلامى راستەوخۆ پەیوەندى بە روداوەكانى كوردستانو ئەو پرۆژە یاسایەشەوە هەیە كە لە پەرلەمانى كوردستان لەلایەن كوتلەیەكى دەسەڵاتو چەند پەرلەمانتارێكى ئیسلامیەوە پێشنیار كراوەو بۆ هەمان مەبەست لەلایەن یەكێتى زانایانو كۆمەڵێك لە مامۆستایانى ئایینیەوە پشتگیرى لێكراوە.
پرۆژە یاساكە بەو مەبەستە پێشنیاركراوە كە رێگە لە سوكایەتى بە ئاین بگریتو رێگە نەدرێت هیچ نووسەرو رۆژنامەنووسێك سوكایەتى بە ئاین بكاتو ئەگەر ئەو كارە بكات روبەڕووى سزاى یاسایى بكرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش یاسایەك لە پەرلەمانى كوردستانەوە دەربچێت، ئەگەر سەیرى ئەو لایەنانە بكەین كە لە پشت پێشنیاركردنى ئەم پرۆژە یاسایەوەن، كوتلەیەكى پەرلەمانى سەر بە دەسەڵاتەو هەر ئەویشە كە كێشەكەى بزاواندووەو هانى خەڵكانى تریشى داوە كە پشتگیرى لێ بكەنو ئەویش بە تێڕوانینى عاتیفیانەى خۆیان بۆ ئاین كە دوورە لە بیركردنەوەى قوولأو عەقڵانى پشتگیریان لە پرۆژەكە كردووە، چونكە لەم بارودۆخەى ئێستاى كوردستاندا پێشنیاركردنى ئەم پرۆژە یاسایە ئامانجێكى سیاسیى گەورەترى لە پشتەوەیە كە مەبەست لێى نەك خزمەتكردن بە ئیسلام نییە، بەڵكو بەجۆرێك لە جۆرەكان دروستكردنى قەیرانێكى نوێیە بۆ ئاین كە دواجار بە زیانى بیركردنەوەى قولأو عەقڵانى لە دین كۆتایى دێت.
ئەم پرۆژە یاسایە لە كوردستاندا لە كاتێكدا پێشنیار دەكرێت كە كوردستان لە قەیرانێكى دیموكراسىو چەسپاندنى ئازادییە گشتىو تاكە كەسیەكاندا خۆى دەبینێتەوە، چونكە دەسەڵاتە تاكڕەو و فاشیەكان ئەوەى لێى دەترسنو ناتوانن بەرگەى بگرن بوونى ئازادىو چەسپاندنى دیموكراسیە لە رووى فیكرىو سیاسیىو كۆمەڵایەتییەوە. لەم كاتەدا كە لە كوردستاندا چەند پارتێكى ئۆپۆزسیۆن هەیەو میدیاى ئەهلى لەگەشەكردندایەو رۆژ بەرۆژ هۆشیارى تاكەكانى كۆمەڵگەش زیاد دەكات.
لەم كاتەدا دەسەڵات لە هەرێمى كوردستاندا كەوتۆتە ژێر فشارێكى هەمەلایەنەو رۆژانە رۆژنامەنووسانو ئۆپۆزسیۆنو رۆشنبیران گەندەڵیەكان ئاشكرا دەكەنو بەرەو رووى دەسەڵات دەبنەوەو داواى چاكسازى بنەڕەتى دەكەنو رەخنە لە بەرپرسەكان دەگرنو پرسیارى جۆراوجۆر لە سەریان دروست دەكەن.
بەڵام دەسەڵات لە جیاتى وەڵامدانەوە بە چاكسازى و گوێ گرتن بۆ رەخنەى ئۆپۆزسیۆنو رۆژنامەنووسان بەردەوام بە شوێن ئەوەدا دەگەڕێت كە زمانى رۆژنامەنووسانو رۆشنبیران بگرێت لە رێگەى دەركردنى چەند یاسایەكەوە بەمەش دەیەوێت خۆى لەم قەیرانە دەرباز بكات. ئەمجارەیان لە جیاتى ئەوەى راستەوخۆ پرۆژە یاساكە دژ بەو چینو توێژانە دەربكات. ئەمجارەیان دەیەوێت لە رێگەى پێشنیاركردنى پرۆژە یاسایەكەوە بەناوى پاراستنى پیرۆزیە ئایینیەكانو كەسایەتییە نیشتمانییەكان هەمان ئامانج بپێكێت. چونكە لە كۆمەڵگاى كوردیدا سوكایەتى كردن بە ئاین هەرگیز نەبۆتە دیاردەو میدیاو رۆژنامەو گۆڤارەكانیش لە كوردستاندا پلانى تایبەتیان نەبووە بۆ ئەم بوارەو نووسەرو رۆشنبیرە ناودارەكانى كوردستانیش لە نووسینەكانیاندا بەوە نەناسراون كە سوكایەتى بە ئاین بكەن، بەڵكو ئەوەى كە نووسراوە زۆربەى لە چوارچێوەى رەخنەدا بووەو رەخنەش هەرگیز لە ئیسلامدا یاساغ نەبووەو تەنانەت بەشێكە لە پێكهاتەكانى فیكرى ئیسلامىو تەنانەت قورئان خۆیشى پڕە لە چەندان دەق كە بە درێژایى 23 ساڵى دابەزینى لەچەندان شوێندا رەخنە لە پێغەمبەرى خوا دەگرێتو هەڵەكانى بۆ راست دەكاتەوە. ئەم راستكردنەوانەش بۆ ئەوەیە كە پێمان بڵێت لە ئیسلامدا هیچ كەسێك تەنانەت پێغەمبەرانیش پیرۆز نینو مرۆڤنو لە رەخنە بەدەر نین، لەم روانگەیەوە دەتوانین بڵێین ئیسلام ئاینێكە بۆ داڕنینى پیرۆزى لە مرۆڤ هاتووەو دەیەوێت پێمان بڵێت كە هەموومان مرۆڤینو هەمووشمان دروستكراوى خوداین بەبێ جیاوازى، لەبەرئەوە بوونى رەخنە چەمكێكى قورئانیەو لە فەرموودەشدا زۆر دەق هاتووە كە باس لە گرنگى رەخنە گرتن دەكاتو بە هۆكارێكى دەزانین تەنانەت بۆ بەخۆدا چوونەوەو دووركەوتنەوە لە تاوانو بەدەست هێنانى بەهەشتو رەزامەندى خوا.
ئەگەر سەیرى قورئان بكەین هەموو ئەو رەخنانەمان بۆ باس دەكات كە تەنانەت شەیتان لە خوداى گرتووەو هەموو ئەو رەخنەو قسەو تۆمەتانەش كە گەلەكانیان لە پێغەمبەرانیان گرتووەو بۆچوونى موشریكەكانیش لە ئاست قورئاندا باس دەكاتو بە زیندوویى دەیهێڵێتەوە.
ئەم مەنهەجەى قورئان بۆ مامەڵەكردن لەگەلأ رەخنەدا بۆ ئەوەیە كە نیشانمان بدات رەخنە گرنگى خۆى هەیەو هۆكارێكى بۆ رەخساندنى بوار بۆ گفتوگۆو لە یەكتر گەیشتنو دواجار قورئان لە بەرامبەر هەموو رەخنەكاندا بەڵگەى عەقڵانى دەهێنێتەوەو لە هیچیاندا بە هەڕەشەو رێگرتن لە رەخنە وەڵام ناداتەوەو ئەگەر هەر سزایەكیش بڕیار بدات تەنها بۆ رۆژى دواییە نەك بۆ دونیا.
لە ئەمڕۆى كۆمەڵگەى مسوڵمانەكاندا ئەوەندەى پێویستمان بە رەخنەیە ئەوەندە پێویستمان بە یاساى تایبەت نییە بۆ رێگرتن لە رەخنەكان. چونكە رەخنەگرتن لە كۆمەڵگە مسوڵمانەكان ماناى خەمخۆرىو بەدەمەوەچوونى كێشەكان دەگەیەنێتو هەوڵێكە بۆ گەشەپێدانو پێشكەوتنو بە ئاگا هاتنەوە دەگەیەنێت لە ئەو خەوەى كە ئێستا تیایدا دەژین. بوونى رەخنەیەكى بنیاتنەرو مەنهەجى یەكێكە لە پێداویستیەكانى ئەمڕۆى كۆمەڵگە مسوڵمانەكان، چونكە ئەو كێشانەى كە ئێستا لەم كۆمەڵگەیانەدا هەن. زۆربەیان هەڵقوڵاوى خودى كۆمەڵگە مسوڵمانەكانو تاكى مسوڵمانو ژینگەكەیەتى نەك ئەو رەخنانەى كە لە دەرەوە دەگیرێت، ئەو كەسانەى كە دەیانەوێت رێگە لە بوونى رەخنە بگرن ئەو كەسانەن كە لە رووى رۆشنبیریەوە خاوەنى بیركردنەوەیەكى قولأ نین، یان جۆرە دەسەڵاتدارو پارتێكى سیاسین كە دەیانەوێت كۆمەڵگە مسوڵمانەكان بەم دۆخە دواكەوتووەى ئێستا بمێنێتەوەو هیچ گەشەكردنێك بەخۆیانەوە نەبیننو كەسایەتیە ئیسلامیەكانیش تەنها سەرقاڵى جەدەلێكى سادەو روكەش بن كە زۆرتر لە دەورى چەند ئەخلاقێكى رووكەش بسوڕێتەوەو نەچنە سەر كێشە جەوهەریەكانى كۆمەڵگە، ئەوەى ئێستا لە كۆمەڵگە مسوڵمانەكاندا دەگوزەرێت بارێكى تەندروست نییەو دەبێت لەلایەن نووسەرانو رۆشنبیرانو ئەكادیمیەكانەوە بدرێتە بەر نەشتەرى رەخنەو چارەسەرى گونجاویشى بۆ دابنرێت.
ئەوەى ئێستا لە كۆمەڵگەى كوردیدا بەڕێوە دەچێت بەناوى ئاینەوە زۆرینەى عورفێكى ئایینیەو بەشێكە لە كلتورێكى دروستكراو بەناوى ئایینەوەو تەعبیر لەو ئیسلامە ناكات كە خودا لە قورئاندا باسى دەكات. چونكە ئێستا ئەگەر لە كۆمەڵگەى كوردیدا كە زۆرجار دەڵێت زۆرینەى مسوڵمانە. ئەى كەواتە ئەو هەموو ناعەدالەتىو گەندەڵیە كێ بەرپرسیارە لێى.
ئەگەر دەڵێن دەسەڵات. خۆ ئەو دەسەڵاتە لە رێگەى هەڵبژاردنەوە حوكمى بەدەستەوە گرتووە، كەواتە هەر ئەو زۆرینە مسوڵمانەیە كە پشتیوانى لەم دەسەڵاتە گەندەڵانەى كوردستانو جیهانى ئیسلامى دەكاتو دەیپارێزێت. لەكاتێكدا كە قورئان دەفەرموێت (ولا تركنوا إلى الژین ڤلوا فتمسكم النار) لە كۆمەڵگەى كوردیدا چەندان تاوانو لادانو ناعەدالەتىو گزیكارىو خیانەت دەكرێتو رۆژانە ئەمانە لە بازاڕو فەرمانگەو شەقامەكاندا دەبینرێنو زۆرینەشى هاوڵاتیانى مسوڵمان ئەنجامى دەدەن. لەبەرئەوە بوونى رەخنە لە كۆمەڵگە مسوڵمانەكاندا یەكێكە لە هۆكارە بەهێزەكان بۆ چاكسازىو هۆشیار كردنەوەو بە ئاگا هێنانەوەى تاكى مسوڵمان كە ئەوەى ئێوە دەیكەن لەگەلأ ئەوەى لە ئاین بڕواتان پێیەتى ئاسمانو رێسمانە.
بە بڕواى من هاتنى خودى ئیسلام لە پێناو خۆشبەختى مرۆڤدا هاتووەو هەتا لە رووى سیاسیىو ئابوورىو كۆمەڵایەتیەوە كۆمەڵگەیەكى خۆشگوزەرانو ئازاد دروست بێتو بۆ ئەم مەبەستەش دەیەوێت، تاكێكى دڵپاكى چاكى مرۆڤ پەروەر دروست بكات، كە رێگە بگرێت لە ناعەدالەتىو تاكڕەوىو توندوتیژى مرۆڤ لە ئیسلامدا پیرۆزى تایبەتى هەیەو وەك لە فەرموودەیەكدا هاتووە "كوشتنى كەسێك بە ناڕەوا لەلاى خوا گرانترە لەوەى حەوت جار كەعەبە بەسەر یەكدا كاول بكرێت"، خواى گەورە هەموو بونەوەرو دروستكراوەكانى لەبەر خاترى مرۆڤ دروست كردووە وەك لە ئایەتێكدا دەفەرموێت (هو الژی خلق لكم مافی الأرچ جمیعا) واتە هەموو ئەوەى كە لەسەر زەوى خوا دروستى كردووە بۆ ئێوەیە.
لەبەرئەوە گرنگى دان بە بوارى رەخنەو سازاندنى كەشێكى لەبار بۆ گفتوگۆو لە یەك تێگەیشتنو قبولأكردنى جیاوازیەكان، سەرەتایەكى باشە بۆ چەسپاندنى دیموكراسىو تێگەیشتن لە ئازادى لە هەر كاتێكى تر بۆ ئێستاى كۆمەڵگەى كوردى پێویستە، ئەو كەسانەش كە خۆیان بە دۆستى ئیسلام دەزاننو لە خەمى گەشەو بەرەوپێش بردنى ئاینەكەدان وەك مەنهەجێكى قورئانى دەبێت پەنابەرن بۆ رەخساندنى بوارى گفتوگۆو بانگەواز بەشێوەى دانایىو میانڕەوىو ئارامى ، نەك پەنا بردن بۆ یاساى رێگرىو دەمكوت كردنو هەڕەشە لێكردن، چونكە ئەو دۆخە هەرگیز لەگەلأ ئامانجە گشتییەكانى ئیسلامدا یەك ناگرێتەوەو قورئان وەرگرتنى ئاین وەك بەشێك لە ئازادى مرۆڤ لەقەڵەم دەداتو لە هەموو قورئاندا بەڵگەو ئایەتێك نییە كە بە زۆر بڕوایەكى ئایینى بسەپێنرێت یان رێگە لە ئازادى ئاینو بیروڕاكان بگیرێتو بۆ ئەم مەبەستەش ئایەتى (لاإكراه فی الدین...) دەتوانرێت بكرێت بە پرانسیپى پاراستنى ئازادى ئایینىو بیروڕا جیاوازەكان، چونكە بەهێزى ئیسلام لەوەدایە كە رودەكاتە عەقلأو داواى گفتوگۆو لەیەكتر گەیشتن دەكاتو لەهەمان كاتدا بەشوێن دۆزینەوەى خاڵە هاوبەشەكاندا دەگەڕێت. ئەوانەى دەیانەوێت بە یاسا رێگە لە رەخنەگرتن لە ئیسلام بگرن هەرگیز خزمەت بە ئیسلام ناكەن.
ئەمڕۆ لە كوردستاندا هەزاران رۆشنبیرو مامۆستاى زانكۆو رۆژنامەنووسو سیاسیى هەن كە خۆیان بە دۆستى ئیسلام دەزانن، ئەمانە ئەگەر لە كۆمەڵگەكەشدا رەخنەیەك هەبێت لە ئیسلام دەتوانن لە رێگەى نووسینو كۆڕو سیمینارو چاوپێكەوتنەوە وەڵام بدەنەوەو لە رێگەى دروستكردنى سەنتەرى فیكرىو مەعریفەوە ئەو وێنە جوانە بۆ ئیسلام دروست بكەن كە خۆیان دەیانەوێت.
ئەمڕۆ لە كۆمەڵگەى كوردیدا لە جیاتى پەنا بردن بۆ یاساى پاراستنى پیرۆزیەكان، پێویستە ئەو یاسایە جێبەجێ بكرێت كە رێز لە پاراستنى مافەكانى مرۆڤ دەگرێتو مافەكانى هاوڵاتى دەچەسپێنێت، چونكە ئەگەر ئەوان راست دەكەن دڵسۆزى ئیسلامن، پیرۆزترین دروستكراو لاى خوا لەسەر زەوى مرۆڤە. خواى گەورە لە قورئاندا كۆمەڵێك بنەماى چەسپاوى داناوە بۆئەوەى هەر دەسەڵاتدارێك پارێزگارى لێ بكاتو لەنێو كۆمەڵگەكاندا بیانچەسپێنێت وەك ئازادىو دادپەروەرىو مافەكانى هاوڵاتى لەبەرئەوە هەركەسێك كە دەیەوێت وێنەیەكى جوان بۆ ئیسلام دروست بكات، با بێت ئەو ئامانجانە بچەسپێنێت كە پێیان دەڵێن (مقاێد الشریعە). كە یەكەمیان بریتییە لە پاراستنى مرۆڤو مافەكانى، لە رۆژگارى ئەمڕۆشدا ئەو دەسەڵاتەى كە دەتوانێت ئەو بنەما گشتیانە بچەسپێنێت بنیات نانى دەسەڵاتێكى دیموكراسى دادپەروەرى شەفافە، كە یاساى بنەبڕكردنى گەندەڵىو بە دادگایى گەیاندنى تاوانباران دەربكات. نەك كێشەى لاوەكى بۆ كۆمەڵگا دروست بكات بەناوى پاراستنى پیرۆزى ئایینیەوە.
*
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست