موسڵمانی بێباوه‌ڕ و سکولاری مشه‌خۆر
Thursday, 29/08/2013, 12:00
1315 بینراوە
ئه‌گه‌ر قازانجپه‌رستی له هه‌ر کارێک‌دا ڕه‌وابێت، ئه‌وا له کارێک، که ئیدعای خزمه‌تکردنی بۆ کرابێت و به‌تایبه‌تیش به نه‌ته‌وه‌یه‌کی داگیر و دابه‌ش وجینۆسایدکراو، تهواوبێمانایه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسەتەیه که داگیرکه‌ر پێیهه‌ڵساوه . ئاواتی یه‌که‌می نه‌ته‌وه‌ی داگیرکراو، ڕزگاریه، ئه‌م ڕزگاریهش به‌خه‌بات و قوربانیدان ده‌گاته ئه‌نجام . نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواته، ئاماده‌ی ته‌واوی ده‌ربڕیوه تا گه‌یشتوه‌ته ئه‌م ڕۆژگاره، به‌ڵام ئاواتی ڕاسته‌قینه‌مان نه‌هاتوه‌ته‌دی و ئه‌م ئاواته وه‌ک ئاگرێکی کڵپه‌سه‌ندوو له دڵی هه‌مواندایه و به‌ئه‌نجامگه‌یاندی به‌رپرسیاره‌تیه‌کی مێژووی گه‌وره‌یه له ئه‌ستۆی ههموودڵسۆزان . بۆ ئه‌وه‌ی بچمهناو باسه‌که‌وه و بهرچاوڕۆشنیش بۆ به‌ڕێزت و دواتر هه‌ریه‌که‌مان له‌لای خۆیه‌وه به‌راوردێک بکه‌ین له نێوانی دوو جۆر ووتار، به‌ناوی دڵسۆزی و دڵسۆزبوونهوه . به‌پێویستی ده‌زانم ڕووداوێک بگێڕمه‌وه له‌ناو سه‌دان نمونه له‌نێو نمونه‌کانی خه‌باتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان دژ به‌داگیرکه‌ر و ده‌بینین دڵسۆزی ڕاسته‌قینه چۆنه و چۆن به‌کرده‌وه و به‌بێ درێژدادڕی وههراوهۆریا وچه‌واشه‌کاری نیشان ئه‌درێ .
کاک ئه‌میری ده‌شتی هه‌ولێر(هیوادارم له ژیاندا مابێت)، یه‌کێک بوو له پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی، له به‌هاری ساڵی 1980 فیشه‌کێک به‌ر چاوی چه‌پی که‌وتبوو، به‌و هۆیه‌وه چاو و به‌شێک له ئێسک و گۆشتی نزیک چاوی نه‌مابوو، چه‌ند هاوڕێیه‌کی هه‌ورامان بهسهریانکردبوهوه تا لانی که‌م، که‌مێک له خه‌م و ئازاره‌کانی بڕه‌وێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌و فریشتەیە، چونکە باوه‌ڕدار بوو به‌و په‌یمانه‌ی که چه‌کی به‌رگری له نه‌ته‌وه و خاک له‌کۆڵ بکات و بیکاته هاوڕێی هه‌موو ساته‌کانی ژیان، هیچ ڕێگریه‌ک نه‌یئه‌توانی چۆکی پێبدات، به‌ده‌م پێکه‌نین و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نازێک بکات، دڵنه‌وای هاوڕێیانی هه‌ورامانی کردبوو، فه‌رمووبوی (به‌س نه‌بوو به‌ر چاوی قهرهوڵم نه‌که‌وت) .
ئه‌وه یه‌کێکه له سه‌دان نمونه‌ی مرۆڤی دڵسۆز، ئه‌و مرۆڤانه‌ی له پێناوی ئازادی و سهرفرازیدا قوربانیان به ژیانی خۆیاندا، به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی هیچ ده‌سکه‌وتێک بووبن چ حه‌ڵاڵ و چ حه‌رام .
حه‌ڵاڵ وحه‌رام جوانترین یاسای ئاینی ئیسلامه . حه‌رام له چوارچێوه‌ی خه‌تی سووره، هیچ موسڵمانێک بۆی نیه توخنی ئه‌و نه‌فره‌تلێکراوه‌ی خواوه‌ندی مه‌زن بکه‌وێت، خواوه‌ند ڕزق و ڕۆزی بۆ به‌نده‌کانی خۆی دیاریکردوه، تاهیچ که‌سێک له‌به‌شی به‌نده‌یه‌کی تر نه‌خوات و هه‌موو پێکڕا به‌ئاسوده‌ی بژین و ده‌فه‌رموێ(وما من دابە فی الارچ الا علی اللە رزقها وتعلم مستقرها ومستودعها کل فی کتاب م‌بین) اڵایە 6 سورە هود .
ئهێحابهکان له سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر گێڕاویانه‌ته‌وه(أكل أموال الناس بالباگل ، بالرشوە أو النهب أو الخدیعە أو الغش) . له‌حه‌رام و نه‌فره‌تلێکراوه‌کانه و ئومه‌تی ئیسلام توخنی ناکه‌ون .
لادان له فه‌رموده‌ی خوای مه‌زن و سونه‌ت و فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ر، لادانه له ئاینی ئیسلام، لادان له ئاینی ئیسلام، مانای باوه‌ڕ نه‌بونه به‌و ئاینه، که‌واته باوه‌ڕ نه‌بوونه به خواوه‌ند و پێغه‌مبه، له‌هه‌مانکاتدا خۆناساندن وه‌ک موسڵمانێکی باوه‌ڕدار، هیچ ته‌فسیرێکی نیه جگه له‌وه‌ی پێم بڵێت هه‌ی جاهلی به‌دبه‌خت، خواپه‌رستی وئیمانداری چیته بۆ ئه‌و دنیا، دنیا ته‌نها ئه‌م دنیایه، که به‌هه‌شته بۆ خاوه‌ن سامان وده‌سه‌ڵاتدار و جهههنهمیشه بۆ ئێوه‌ی هه‌ژار، ئه‌گه‌ر تۆش زانای وه‌ره وه‌ک من بههرهمهندبه و چیتر به‌دوای سه‌رابدا ڕامه‌که.
خواوه‌ند له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌م کردنی پێداویستیه‌کانی ژیان، عقڵ و هێزیشی بە مرۆڤ به‌خشیوه که هه‌وڵ وکۆششی بدات به‌پێی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی که دیاریکراون، ده‌فه‌رموێ (لیس للإنسان إلا ما سعى..) الایە 19 سورە النجم . که‌واته کاتێک بانگخوازێکی موسڵمان، ڕۆشنبیرێکی ئیماندارکه ئیدعای به‌رقه‌راری حوکمی قورئان ئه‌کات، که فه‌رموده‌ی خوای مه‌زن و یاسای ژیانه بۆ مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی، که‌چی پابه‌ند نابن پێیه‌وه و ڕووقایمانهش له‌ڕووی هه‌ژاراندا دیفاع له‌خوا په‌رستی و عه‌داله‌ت ده‌که‌ن، ئه‌م هه‌ڵوێسته ناو بنێین چی؟. ئه‌مه له‌کاتێکدا هه‌زاران مرۆڤی هه‌ژارو بیروجهستهماندو، چاوی هیوایان بڕیوه‌ته ئه‌و ڕۆژه پڕ له دادپه‌روه‌ریه‌ی که په‌یمانیان پێداون . لێره‌دا مه‌به‌ستم په‌رله‌مانتار و خانه‌نشینکراوه‌کانی هه‌ردوو حزبی ئیسلامی (یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ)له کوردستان و هه‌موو انورالبلکیمیهکانی# جیهان، که اموالی باگل و خدیعه ده‌خۆن و هیچ حسابێکیان بۆ ئه‌و نه‌فره‌ته نه‌کردوه که خوا و پێغهمبهرنهفرهتیان لێکردوه، ئه‌گه‌ر به‌پێی فه‌رموده‌ی خواوه‌ند (لیس للانسان الا ماسعی) بێت، ئه‌و مۆڵهپارهیهی که وه‌ریده‌گرن حه‌ڵاڵه ؟.
ئه‌گه‌ر کرێ به فرۆشتنی هێزی بازو یان زهنی و کات و شوێن وجۆری کارکردنه‌که دیاری بکرێت، ئه‌و مۆڵه پاره‌یه‌ی که له نێوان 6000000 ـ 11000000 شه‌ش ملیون تا یانزه ملیون دیناری عێراقیه له‌بری خانه‌نشینی یان ئه‌ندام په‌رله‌مانی وه‌ریده‌گرن، حه‌ڵاڵه ؟ . ئایا ئه‌و مۆڵهپارهیه موڵکی خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته نیه و به نهب حساب ناکرێت ؟. ئایا ئه‌و موسڵمانه به‌ڕێزانه پابه‌ند بوون به‌و په‌یمانانه‌ی که له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا به‌خه‌ڵکیان داوه و ئایا له پهیمانهکانیاندا هیچ باسێک له‌وه بووه که ئه‌و پاره حه‌رامه پاش 4 ساڵ حهڵاڵیانه ؟. ئایا ئه‌م کاره‌یان به خدیعه حساب ناکرێت ؟ .
ئه‌گه‌ر ئه‌و موسڵمانه به‌ڕێزانه به‌راوردێک بکه‌ن له نێوانی موچه‌ی خۆیان له خانه‌نشینی و په‌رله‌منتاری، له‌گه‌ڵ موچه وخانه‌نشینی مامۆستا، دکتۆر، فه‌رمانبه‌ر، کرێکار، کاسبکار و پیشه‌وه‌ر وله سه‌روی هه‌موشیانه‌وه پێشمه‌رگه (لێره‌دا مه‌به‌ستم پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌و لاوه‌ی له ڕابوردودا ژیان وسامانی خۆی کرده قوربانی و ئێستا پیرو نه‌خۆش و هیوا له گۆڕنراوه)، ئه‌مه له کاتێکدا هه‌موو یه‌کێک له‌و توێژاڵانه‌ی کۆمه‌ڵگا زۆر زیاتر له‌وان خزمه‌تیان به کۆمه‌ڵگه کردوه و ده‌یکه‌ن، ئاخۆ هیچ پاساوێکیان بەدەستەوەیە بۆ حەڵاڵی نانی سەرخوانیان ؟. خۆ ئه‌گه‌ر پێیانوایه پۆسته‌کانیان حەساسە و نوێنه‌رایه‌تیه، ده‌پرسم به‌ڕێزان تا ئه‌مڕۆ کام کاره‌تان له خزمه‌ت کۆمه‌ڵگه و به‌ره‌وپێشچونی کۆمه‌ڵگه بووه ؟ . کام پرۆژه‌تان جێکه‌وته بووه له پێناوی به‌هێز بوون و ڕۆشنبیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه ؟ کامه‌یه جێگهپهنجهتان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و مۆڵه پاره‌یه‌ی به حه‌رام ده‌یخۆن؟. ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئێمه زۆرایه‌تی نەبووین تا پرۆژه‌کانمان جێکه‌وته ببێت، چونکه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه شکستخواردوبووین، ئه‌ی که‌واته بۆ مانه‌وه له‌ناو په‌رله‌مان و چیتان کرد ؟. بۆ، بۆ ته‌نها جارێک بڕیارێکی ڕاستگۆیانه وبوێرانهتان نه‌داوه وڕووسورانه وەک پەرلەمانتارەکانی تونس بهاتنایه‌ته‌وه ناو جه‌ماوه‌ر و په‌یوه‌ند بونایه به‌و سوێنده‌ی که کاک ئه‌میری هه‌ولێری خواردی و ئێوه‌ش له ناو هۆڵی په‌رله‌مان خوارتان و به‌یه‌کجاری بایکوتی په‌رله‌مانتان بکردایه،تا ڕووسوربونایه لای جه‌ماوه‌ر و وەک ئەمڕۆ نه‌بونایه به بنێشهخۆشهی ناو هه‌موو کۆڕوکۆمه‌ڵێک و جه‌ماوه‌ریش ئه‌و باوه‌ڕه‌ی بۆ بگه‌ڕایه‌وه وهیوابڕاو نه‌بوایه و بیتوانیایه له داهاتودا ده‌نگ به‌که‌سانێک بده‌ن که نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌یان بکات و جارێکی تر که‌س غیره‌ت نه‌کات نوێنه‌رایه‌تیکردنی جه‌ماوه‌ر بکاته گاڵته‌جاڕ و که‌سانێک ئیدعای ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌یان بکردایە که پاك و خۆنه‌ویست و به باوه‌ڕه‌وه خزمه‌تی کۆمه‌ڵگه بکه‌ن، نه‌ک که‌سانێک هیواخوازبن کات به‌خێرای تێپه‌ڕێت و ئه‌و ده‌وره نه‌عله‌تیه دوورودرێژه چوارساڵیه، کۆتای بێت و موچه‌یه‌کی خانه‌نشینی مفت له‌سه‌ر حسابی ده‌نگده‌رانی هه‌ژاران بخۆن .
په‌رله‌منتاران ئیدعای ئه‌وه ده‌که‌ن که هه‌ڵبژێرراون و نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ن، ئه‌م دووپاتکردنه‌وه به‌رده‌وامه‌یان جگه له بێزاری و دروستکردنی بێهیوای لای خه‌ڵکانی هۆشیار هیچ مانایه‌کی تر نابه‌خشێ، ئه‌گه‌ر ئێوه نوێنه‌ری جه‌ماوه‌رن چ پێویستده‌کات حمایهتان هه‌بێت ؟. نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ر له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه له ئامێز ده‌گیرێت و ده‌پارێزرێ، جه‌ماوه‌ر ئاماده‌ی گیانفیدایه له پێناویان‌دا وه‌ک چۆن له شۆڕشی گه‌لان و لای خۆشمان ڕوویدا، ئه‌م پێداگریه‌ی ئێوه بۆ بوونی حمایه تا دوا ساته‌کانی ژیانتان، ته‌نها یه‌ک مانای هه‌یه، ئه‌ویش خۆبه‌تاوانبارزانین و ترسانه له تۆڵه‌ی جه‌ماوه‌ر، چونکه لای خۆتان ئاشکرایه له‌سه‌ر حسابی ئاواته‌کانی جه‌ماوه‌ر، ژیانی تێروته‌سه‌لتان بۆ خۆتان مسۆگه‌رکردوه .
په‌رله‌مانتار پێشه‌نگ و زمان حاڵی جه‌ماوه‌رن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له کوردستاندا ڕوویدا زۆربه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ری بێزارکرد، ئه‌م بێزاریه هه‌ر زوو که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک کاک نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ستی پێ‌کرد، هه‌ر بۆیه داوای له په‌رله‌مانتارانی گۆڕان کرد کورسی و پاره له خشته‌تان نه‌بات . ئێوه قه‌رزاری ده‌سه‌ڵات و کهمئهزمونی ئێمه‌ن که ڕووکه‌شانه کاره‌کانتان ده‌خوێنینه‌وه و چه‌پڵه‌تان بۆ لێده‌ده‌ین، ئه‌و چه‌پڵانه‌ی ئێمه له جه‌وهه‌ردا بۆ ئێوه‌نیه، به‌ڵکو ناڕه‌زایه‌تیه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات که نازانێ یان نایه‌وێت حکمڕانیهکی ته‌ندروست بکات، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه ده‌ریده‌بڕین . قه‌رزاری ده‌سه‌ڵات له‌وه‌دان، ئه‌و خزمه‌ته‌ی ئێوه به‌ده‌سه‌ڵاتان کرد ممکن نیه به هیچ که‌س و لایه‌نێک ئاوا به شێوه ڕێخراوه‌یه کرابێت، خۆشتان باش ئه‌م ڕاستیه ده‌زانن به‌ڵام له به‌ر نانه چه‌وره‌که، خۆتانی لێگێل ده‌که‌ن و ئێمه‌شی پێ چه‌واشه ده‌که‌ن، ئێوه له‌سه‌ر ته‌وقی سه‌ر هاوار ده‌که‌ن ئه‌مه قودی شعبه، منداڵ ئاسا ئه‌تۆرێن و بایکوت ده‌که‌ن!!!! ئه‌ی بۆ به‌ملی لاره‌وه گه‌ڕانه‌وه و قودی شعب ده‌خۆن ؟ .
خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات له‌وه‌دایه به‌شێک له جه‌ماوه‌رتان گه‌یاندوته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی بڵێن هه‌رکه‌سێک بێتهسهرحوکم له‌مان باشتر نابێت، ئێوهکهباسی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی موڵکی گشتی ده‌که‌ن، ئایا خۆتان به‌شدار نین له‌و تاوانه ؟ ئێوه ته‌نها یه‌ک ڕێگاتان له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ته‌نها جارێک قسه‌تان بخوات، به‌ڵام ئایا ئێوه ده‌توانن ئه‌و ڕێگایه بگرنه به‌ر؟، من ده‌زانم هه‌رگیز ئه‌و ئازایه‌تیه له ئێوه ناوه‌شێته‌وه، به‌ڵام با به‌خه‌یاڵ له بری ئێوه بڵێم به‌ڵێ، ده‌سه‌ڵات پاره ده‌خوات، ئهیدزێت، ده‌یبه‌خشی، ده‌نگی پێده‌کرێ، موچه‌ی پاسه‌وانی تایبه‌تی ئه‌دات، لق و مه‌ڵبه‌ندی پێئاوهدان ده‌کاته‌وه،کادیری نه‌خوێنده‌واری مشه‌خۆرو کۆشک و ته‌لاری پێدروست ده‌کات،پۆستی تایبه‌ت و وه‌همی و هه‌زار شتی تریش که ئێمه بهههواڵیش نه‌مانبیستوه، به‌لام ئێوه‌ش موچه‌یه‌ک که موسته‌هه‌ق نین ده‌یخۆن، ئیمتیازاتێک که حه‌ڵاڵ نیه شه‌ڕی له‌سه‌رده‌که‌ن وپەنا بۆ دادگا دەبەن، خویشتان وه‌ک فریادڕه‌س نیشان ئه‌ده‌ن . ئایا بۆ هه‌وڵتان نه‌دا له ڕێگای هه‌ڵخڕاندنی جه‌ماوه‌ره‌وه، موچه‌ی په‌رله‌مانتار بهرابهرکهن به موچه‌ی ئه‌و مامۆستا مه‌زنانه‌ی که مرۆڤ دروست ده‌که‌ن ؟ گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌شتان هه‌بوو جه‌ماوه‌ر پشتیوانی‌تان لێده‌کات و له‌هه‌مانکاتدا زه‌مینه‌تان خۆشده‌کرد بۆ مهحفکردنی گه‌نده‌ڵی و مێژوویه‌کی پڕ سهروهریشتان بۆ خۆتان تۆمار ده‌کرد .
ئێوه هیچتان نه‌کردو بێمنهتین لێتان، مێژووتان نه‌ک خاڵێکی پرشنگدار و جێگه‌ی شانازیمان نیه، به‌ڵکو مێژووی به‌شداری بوونه له داکوتانی ڕه‌گی ده‌سه‌ڵاتێک، وه‌ک خۆتان دووپاتان کردوه‌ته گوێ له‌هیچ ناگرێت و ڕێزله هیچ یاسا و هه‌تا بڕیاره‌کانی خۆیشیان ناگرن، ئه‌وه‌ی که کردوتانه ته‌نها مسۆگه‌رکردنی نانی حه‌رامه بۆ هه‌تاهه‌تای، چونکه خۆتان باش ده‌زانن جگه له چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێک، باقیاتهکهی ئه‌وه‌نده ده‌ست سپین، ئه‌گه‌ر نانی سیاسه‌ت نه‌بێ توانای په‌یداکردنی نانێکی حه‌ڵاڵیان نیه .
وەفا و دڵسۆزی و خۆبەخشی ڕوولەخوارە، ئەوەی کە دەتوانێت باری لاری ئەم گەلە ڕاستکاتەوە، هەژارانە، وەرن باپێکەوە ئەم بارەلارە ڕاستکەینەوە، چونکە ئەوە هەر ئێمە بووین بۆ هەموو کارێکیان قنگمان باداو چەپڵەمان کوتا، هەر ئێمەش باجی ئەو نابەرپرسیارەتیەماندا، هەر ئێمەش دەتوانین ڕەوشت بۆ سیاسەت بگێڕینەوە و چیتر مشەخۆرەکان لەسەرجەستەمان نەژین . ئەگەر نەچینە بۆ دەنگدان فۆڕمەکانمان تەزویر دەکەن، کەواتە بابچین و دەنگ بەکەسانێک بدەین کە نیەتیان پاک و لە پێناوی پارەدا ئەم حزب و ئەو حزبیان نەکردبێت و کەسایەتیەکی تێکشکاو وساویلکە نەبێت و پەیمانی لێوەربگرین کە پەرلەمانتار بێت نەک چاوچنۆک .