کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(د.سه‌لاحدین عبدالرحمن)ی گەندەڵ بێ ماندووبوون مووچەكەی سێ ملیۆن دینارە.

Thursday, 12/11/2009, 12:00


بەڕێزان (د.ێسه‌ەلاحدین عبدالرحمن)مامۆستای كۆلێژی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی سەلاحەدین ڕۆژ بە ڕۆژ گەندەڵتر دەبێ . پێشێلكاری لە دوای پێشێلكاری بەرامبەر خوێندكاران ئەنجام دەدات, لە بابەتەكانی(ملازم موحسینەكەی كۆلێژی ئەندازیاری بناسن) لە 5/8/2009و(د.ێلاحددین لە جینۆساید بەردەوامە)لە 12/9/2009 لەم سایتە بەشەرەفە گەندەڵیەكانی ئەم مامۆستا گەندەڵەم بۆ ئاشكرا كردن, سەیریش لەمەدا ئەوەیە حكومەتە گەندەڵ پەرستەكەی كوردستان هەردەم پاڵپشتی لە گەندەڵكارانی وەك ئەم مامۆستا گەندەڵە دەكات , خۆشەویستان ئەم مامۆستایە ئەمساڵ وانە بە قۆناغی سێی شارستانی دەڵێتەوە كە لە سێ گروپ پێك هاتوون . هەفتەی 9 كاتژمێر وانەی هەیە واتە مانگانە تەنها 27 كاتژمێر وانە دەڵێتەوە , ئەویش تەنها كتێب دەخوێنێتەوە بێ نووسینەوەو پرسیار شیكاركردن وبێ ماندووبوون , مانگانەش مووچەی (3000000) سێ ملیۆن دینار لە حكومەت وەردەگرێت و خانووی لە گوندی زانكۆ پێدراوە و خانووەكەی خۆشی لە گوندی ئینگلیزی بە كرێی داوە بە 1500 دۆلار, جگە لەو هەموو ئیمتیازاتەی كە لە لایەن حكومەتەوە بۆ مامۆستایانی زانكۆ هەموار كراوە ئەو تێیا سوودمەندە. ساڵانەش بە ئیفاد لە لایەن حكومەتەوە دەنێردرێت بۆ دەرەوەی وڵات . 
كەچی سەیری سەدان گەنجی ئەم وڵاتە دەكەی بە شەو و بە ڕۆژ خەریكی ئیش و كارو نان پەیاكردنە , چارەكی موچەی ئەو مامۆستایە گەندەڵەی دەستناكەوێت. ئازیزان پیشەی مامۆستای زانكۆ بۆتە كاسبی هەر كەسێك دێت ماستەر و دكتۆرایەك بە ئاسانی تەواو دەكات و دەبێتە مامۆستای زانكۆ و بێ ماندوو بوون پارەیەكی زۆر لە حكومەت وەردەگرێت. مامۆستا هەیە لە كۆلێژی ئەندازیاری بە تەزكیەی حزبی لە ماستەر و دكتۆرا وەرگیراوە و ئێستاش لەسەر ڕێبازی حزبەكەی خەریكی مومارەسەی كاری گەندەڵی یە لە ناو كۆلێژ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە