کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كێ غەمى ئەم منداڵە سوك دەكات ؟

Sunday, 03/05/2009, 12:00

1843 بینراوە


منداڵێكى ئێَسك سوك و ڕوخۆش , منداڵێكى قەزان و چاو پڕلە هیوا چاوەڕوانى هاوكارى ئەو كەسانەیە كە هاوكارى كەسانى كەم درامەت و بەش مەینەت دەكەن (پەیوەندحەمیدمەجید) چاوەڕوانى ئینسانەكانە تا هاوكارى بكەن و وەك ئینسانێكى ئاسایى و دور لەخەمۆكى و دڵ پڕلەژان درێژە بەژیانى ئاسایى خۆى بدات .
ئەو كاتەى كەلەدایك بوە كێشى تەنها چواركیلۆو نیو بوەو لەماوەى یەك ساڵدا كێشى گەیشتوەتە (12 كگم) و ئێٍستا كەتەمەنى تەنها یانزەساڵانە كێشى (114 كگم) و بەشێوەیكە نائاسایى كێشى زیاتر دەبێت و ئەوەش بوەتە مایەى نیگەرانى خێزانەكەى و خودى (پەیوند) یشى توشى ئاڵۆزى دەرونى كردوەو هەست بەوەدەكات كە وەك مرۆڤێكى ئاسایى نییە , سەرەڕایى ئەوەى تەواوى هاورێكانى و كەسو كاروخەڵكى شارى دەربەندیخان خۆشیان دەوێت و بە (خەپە) بانگى دەكەن .
باوكى پەوەند (حەمید مەجیدكەریم ) دەربارەى زیادبونى كێشى پەیوەندى كوڕى دەڵێت "هەمیشە بیر لەئایندەى ئەومنداڵەدەكەینەوەو زۆر ناڕەحەتمان دەكات " زیاد بونى كێشى پەیوەند تەنها بۆئێمە مایەى نیگەرانى نییە بەڵكو بۆهەمو ناسراوەكانیشم جێگەى ناڕەحەتییە , چونكە بەو تەمەنە بچوكەوە هێندەكێشى بێت دەبێت لەگەڵ گەورەبونیدا كێشى بگاتە چەند ؟ " هەروەها دەربارەى بارى تەندروستى (پەوەند) وتى" زوزو توشى تەنگە نەفەسى و هەناسەسوارى دەبێت و كاتێك كە دەخەوێت دەبێت هەمیشە ئاگامان لیبێت بۆئەوەى نەخنكێت و زۆرجار ناتوانێت لەسەر تەنیشت لەكاتى خەوتندا خۆى ڕابگرێت و دەبێت ئاگامان لێبێـت و بیخەنیەوە سەرتەنیشت بۆئەوەى نەخنكێت , تاخۆم لەماڵەوەببم و لە واجبدا نەبم خۆیم دەیگەیەنمە قوتابخانە و دەیشى هێنمەوە بۆماڵەوە , بەڵام كەخۆم لەماڵ نەبم زۆرحار خۆى دەڕوات و دەگەرشێتەوە توشى هێلاك بونێكى زۆردێت و تادەگاتەماڵەوە نزیكەى دوكاتژمێرى پێدەچێت چونكە كەهێلاك دەبێت پشویەك ئەدات ئینجا دەست دەكاتەوە بەڕۆشتن بەمەبەستى گەڕانەوەى بۆماڵەوە و هەندێك جاریش ئەوكەسانەى كە ئۆتۆمبیلیان پێەو دەیناسن ئەگەر لەڕێگادا ڕیكەوتى بكەن هاوكارى دەكەن .
دووكچى ترم هەیە بەناوى (پەناو پرۆشە) پەنا تەمەنى شەش ساڵانەو كێشى (11 كگم) پرۆشە كە تەنها تەمەنى دوومانگە كێشى (6كگم) " دەربارەى چارەسەركردنى (پەیوەند) لەو زیادكردنە بەرچاوەى كێشى (حەمید) وتى " سەردانى زۆرترین دكتۆرمان كردوەو هیچ چارەى نەبوە , لەساڵى 2004 لەڕێگەى كاك (فازڵ میرانى) و خێزانەكەیەوە كەهاوكارى یەكى زۆریان كردین مەسەرفیان كردین چوینە (توركیا) بۆچارەسەركردنى پەیوەندو دواى مانەوەمان لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانى توركیا بۆماوەى زیاتر لەدوهەفتە دكتۆرەكان پێان وتم كە كوڕەكەم نەخۆشى (عەجزى دڵى) هەیە و لەتوركیا چارەسەرناكرێت , لەدواى گەڕانەوەمان دەیان جۆرى دەرمانمان بۆبەكارهێنا بەڵام سودى نەبو , بەڵام دواى پرسیاركردنێكى زۆرلەسەر نەخۆشیەكەى ئاگاداریان كردم كەچارەسەركردنى تەنها لە وڵاتى (ئیسرائیل و هیندستان) ە و داواكارم كە حكومەتى هەرێمى كوردستان و ئەوكەسانەى كار بۆخزمەتكردنى مرۆڤ دەكەن هاوكاریم بكەن بۆئەوەى منداڵەكەم لەو نەهامەتییەو ناخۆشیە ڕزگار بكەوم ".
تێبینى " بۆهاوكارى كردنى (پەیوەند) هەركەسێك بخوازێت دەتوانێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ باوكى پەیوەند,لەگەڵ بەژمارە تەلەفونى (07701575887 ) دا پێوەندى بگرێ , یان (قەزاى دەربەندیخان /گەڕەكى شەهیدان) یان پەیوەندى بكات بەم
[email protected]: ئیمێلەوە



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)