ئێستا و جاران
Thursday, 30/05/2013, 12:00
جاران
شمشیر
دەستی
زەبرو زەنگ بوو
چەندین مزگەوت
چەندین
خەڵوەتگای باپیران
فەرزی ئەو بوو
کاتێک ویستیان
مەحاڵ بوەستێنن
ئەوەی سەیر بوو
هەموو ڕەوشتە
جوانەکان
دوای ئەو
وون بوو
دوایش کۆکرایەوە
لە ناو جانتای
سەفەری هەندەرانە
دۆزرایەوە
**
جاران
میلەت
سێ چین بوو
جێنێک سەروو
چینێک لەخوار
چینێک مامناوەندی
لە خاڵی ناوەڕاستە
بوو
بەڵام ئیستا
چینێک بوغرا
لە کەشکەلانی فەلەکە
ڕاوەستاوە
چینێک هەژار
لە ناخ خاکە
خۆی ناگرێ
جاران
ئەجری دراوسی
لە سەر چاو بوو
دراوسێی
لێ قەوماو
بوو
ئیستا دراوسی
بە فیزو
خاون تەلار
وا بیر ئەکاتەوە
کە نامرێت
هەر کاتێک
ئەتبینێ
ڕوو گرژ دەکا
خۆی واپیشان ئەدا
کە ناتناسێ
چاران
هەژار
لە سەر جادەی
وردەواڵا
ژیانی خۆی
دابین دەکرد
ئێستا
ڕێگاو بان
تاپۆیە
خاک تاپۆیە
تانیوەی ئاسمان
تاپۆیە
هەژار
مرۆڤی نامۆیە
تەنانەت
لەم وڵاتە
جێگای نابێتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست