کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


فاروق مەلا مستەفا نەخۆشە و بنەماڵەی تالەبانی ئاسیاسێلیان بە قەتەرییەکان فرۆشت

Wednesday, 06/06/2012, 12:00


بنەماڵەی تالەبانی لە٦٠ % پشکی کۆمپانیای ئاسیاسێلیان  بە ملیارێک و چوارسەد حەفتا هەزار دۆلاری ئەمەریکی بە کۆمپانیایەکی قەتەری فرۆشتووه‌.
بۆ خوێندەوەی هەواڵەکە سەردانی ئەو سایتە عەرەبییەی خوارەوە بکە:

http://www.dananernews.com/News_Details.php?ID=916

سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی فاروق مەلا مستەفا، بنەماڵەی تالەبانی کەوتۆتە خۆی، لە ئیستادا خەریکی فرۆشتنی بەشێکی زۆری کۆمپانیا و بینا و کۆشک و موڵکەکانێتی، ئەوانەی کە فاروقی مەلا مستەفا سەرپەرشتییان دەکات. سەرچاوەکە نەیشاردەوە کە فاروق مەلا مستەفا چەند مانگێک لە ئوردون سەردانی دکتۆرەکانی کردووە، دیارە نەیانتوانیوە، چارەسەری بکەن، بۆیە ئیستا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بۆ چارەسەر لەوێ ماوەتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە