کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەربەرزی بۆئەو دكتۆرەی وەك كرێكارێك لەسەندیكای كرێكارانی سلێمانی كار ئەكات

Wednesday, 20/02/2013, 12:00



زۆرن ئەوانەی بۆ سەركەوتن و خزمەتكردنی كۆمەڵگا واز لەپیشەكەیان دەهێنن ، سەركردەو ڕابەرەكانی شۆڕشی ئازادیخوازی گەلان تەنها كرێكار و جوتیار نەبوون بەڵكوبەناوی چینی چەوساوەكانەوە خەبات دەكرا ,بەڵام پێشەوای شوڕشەكانی جیهان و كوردستان چەندین پێشمەرگەی بەتواناو لێهاتوی تێدا بووە كەدكتۆر و ئەندازیارو پارێزەو تادوایی.... تێدا بووە .......شۆڕشی كرێكاری بەبێ ڕۆشنبیرو خوێندەوار نەكراوە و سەركەوتوونەبووە ,نمونەكانیان ناودارترینیان گاندی بوو لەهندستان و ئەفەریقیا شۆڕشی كرد بەرگری لەمافی كرێكاران و بەش مەینەتانی ووڵاتان كرد لەهەمان كاتدا پارێزەرێكی سەركەوتوو بووە تادوا هەناسەی سەركەوتن بۆ گەلەكەی بۆ هەژاران كۆڵی نەداو ڕزگاری كردە ناودەتسی هندی و ئەفەریقیەكان ، شۆرشی كوردیش نمونەیان زۆرە وەك مەلاكان شێخەكان دكتۆرەكان ئەم كەسایەتیانە پێشڕەوی شوڕشیان كردوە لەهەمان كاتدا چینی كرێكارو جوتیارانیش شان بەشانی ئەوان پێشمەرگە بوون چەندین شەهیدیان داوە كەتائێستەش ئەوسەركردانە لەژیاندا ماون ,دكتۆرقاسملۆلەپێناو كرێكارو جوتیاردا شەهیدو تیرۆ دەكرێت , عەبدولا ئۆچ ئالان ماوەی 14 ساڵە لەزیندا نەبەزیوە لەهەمان كاتدا زانكۆی قانون سیاسەی تەواوكردوە لەئەنقەرە پێی قبوڵە ئەشكەنجە بدرێ بەڵام شۆڕشە كرێكاریەكەیان سەركەتوبێت ،بۆ نابَیت دكتۆرێك پێشەوای كرێكارانی شاری سلێمانی بێت بۆ دەیان پزیشكی تر لەشۆڕشی كوردریدا نەبوون , دكتۆر زریان كەباشترین وەزیری تەندروستی هەرێم بوو بۆ پێشەوای كرێكارانی نەكرد لەشاخ ,دەیان پزیشكی وەك سوقرات یاری بەتۆپ ئەكەن ئیتر بۆ جێگەی سەرسوڕمانە دكتۆرێك كاروباری كرێكاران بەڕێوەبەرێت , پێموایە گەورە ترین هەڵەیە بوترێت ئەندازیارێك یان پزیشكێك نابێت پیشەكەی خۆی بەجێ بهێڵێ و كارێكی تربكات , ئەوانەی بەكلتورێكی كۆنی ناوكۆمەڵگای كوردی نازانن هەڵەی گەورە ئەكەن , بابەتەكەم ڕونكردنەویەكە بۆ عومەر ڕەسوڵەكان پێم وایە خۆیان پیاوی نەخۆش و بێتوانان ئەگینا چی وای لێكردوە هەڵشاخێ بەدكتۆرێكدا ئەو كەسایەتیانە دەمامكیان بەستوەو تانە لەخەڵكی بەئەزموون و خزمەت چی ئەدەن , من نوسینەكەیان زۆر بهێز ئەبینم تەنانەت نازانن چۆن بنوسن چۆن بڵێن چی باس بكەن تەنها لەبەتاڵ خانەدا ئەخولێنەوە , بۆ زانینیان دكتۆر نەبوەتە سەرۆكی لقی سەندیكای كرێكاران تەنها كاری ڕێكخستنەوەیە بۆ ماوەیەكی كاتی پێموایە بتوانێ هەندێ خزمەت بكات بەكرێكاران ئەوەش شورەیی نیە بەڵكو گەورەیی خۆی پیشان ئەدا ,ئەگەر هەلەشی كرد یان گرفتی دروستكرد ئەوجا بابیری لێبكەنەوە تانەی لێ بدەن, لێرەوە ئەڵێم سەركەتوبێت لەبەر ئەوەی توانی لەناوكرێكاراندا شوێنی خۆی بكاتەوە , بریا كەسانی تریش ئەو خزمەتەیان بگرتایەتە ئەستۆی خۆیان خزمەتیان لەناو كۆمەلگادا بكردایە , سەركەتوبێت چینی كرێكار و زەحمەت كێشان دەیان دكتۆرو موهەندیس و پارێزەر و سەرۆك بەنان و ئاو هێزو بازووی كرێكار پەروەردەكران ,دەیان شارو گوندی كاولی كوردستان بەهێزو بازوی كرێكار بنیات نرانەوە , ئیتر كرێكار چی لەكەسانی تر كەمترە كەخۆتان كوڕی ئەوانن ............


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە