کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێشێل ده‌کات، ئه‌مه‌ریکاش ده‌سته‌وه‌ستانه‌

Sunday, 11/07/2010, 12:00


کوردستانپۆست هه‌ر له‌نیوه‌ی یه‌که‌می 2007 ه‌وه‌ ئاشکرای کرد، که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود نه‌وتی کوردستان ئاودیوی ئێران ده‌کات و به‌ نرخی خۆڵ پێیده‌فرۆشێت. له‌ ریپۆرتاژێکدا ئیداره‌ی ئه‌مریکیی و دنیامان لێ ئاگادار کرده‌وه‌، که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به‌ تاڵانبردنی بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ناوه‌ستێ، ئه‌وه‌تا رۆژانه‌ هه‌زاران تانکه‌ر نه‌وتی خاو بۆ ئه‌ودیو ده‌نێرێت.
حکومه‌تی ئه‌وسای ئه‌مه‌ریکا "ئیداره‌ی بۆش" هه‌ندی په‌رچه‌کرداری له‌سه‌ر راپۆرته‌که‌ی کوردستانپۆست ئه‌نجامدا، به‌ڵام نه‌بووه‌ ئاسته‌نگ بۆ بنبڕکردنی، ئیمڕۆ پاش توندکردنی سزا ئابورییه‌کان به‌سه‌ر تاراندا، ئه‌نجومه‌نی ئاسیش به‌ بڕیاری 2919 که‌ تایبه‌ته‌ به‌ توندکردنی ئابڵوقه‌ی سوته‌مه‌نی به‌سه‌ر تاران دووپاتیکرده‌وه‌ که‌ ده‌بێ به‌ربگیرێت له‌ رژێمێکی وا تیرۆریستی وه‌کو ئێران بۆ ئه‌وه‌ی بیهێز ببێت و نه‌توانی شه‌ڕ به‌ دنیا و ده‌وله‌تانی ده‌وروبه‌ر بگێڕێت.
دوای ئه‌و بریاره‌ دیاره‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و بێ گوێپێدانه‌ بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له ‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا و رێساکانی جیهانی وه‌ک هێزیکی مێلیشیاتی تیرۆریست نمونه‌ی تاڵیبان و قاعیده‌ که‌وتۆته‌ چڕکردنه‌وه‌ی ناردنی نه‌وتی خاو بۆ ده‌وڵه‌تی تیرۆریست و مرۆڤکوژی ئێران.
فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن بۆ بینینی راپۆرته‌که‌ که‌ تییدا به‌ به‌ڵگه‌ ده‌یسه‌لمێنیت، که‌ مه‌سعود بێ رێزگرتن له‌ یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان پێشێلی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌کات، له‌ زاخۆوه‌ نه‌وت ده‌نێڕیت بۆ ئێران، شایانی باسه‌  بنه‌ماڵه‌ی جه‌لالیش ئه‌ویش به‌ هه‌مان شیوه‌ درێژه‌ به‌و به‌ تاڵانبردنه‌ی نه‌وتی کوردستان ده‌دات :
http://www.alarabiya.net/articles/2010/07/11/113548.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە