کورد له مێژوودا سه‌رکرده‌ی ترسنۆکی به‌رهه‌مهێناوه
Monday, 10/10/2011, 12:00
ئه‌گه‌ر کورد (رۆمڵ)ێکی تێدا بوایه ئه‌م رۆژه‌مان بۆ دروست نه‌ده‌بوو
به‌ده‌ستی خۆم نه‌بوو، کاتێک گه‌یشتمه ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی، که ڕۆمڵ زه‌هره‌که‌ی خوارده‌وه خه‌م دایگرتم، من له‌ناخه‌وه بۆ مارشاڵێکی نازیی دڵگران بووم، به‌و مانایه نا من نازییم خۆش ویستبێت، به‌ڵکو هه‌ستم کرد مێژوو غه‌در له مرۆڤێکی مه‌زن ده‌کات، پیاوه بچووکه‌کانیش ده‌خاته مێژووه‌وه!
کاتێک له ناوه‌ندی جه‌مهوری له سلێمانی ده‌مخوێند مامۆستایه‌کمان هه‌بوو به ناوی ئاسۆ، یادی به‌خێر، ئه‌وده‌م پێی ده‌گووتین، که بچین سه‌یری شه‌ڕی (عه‌له‌مێن) بکه‌ین له سینه‌ما دڵشاد. من یه‌کێک بووم له‌و قوتابیانه‌ی که شه‌ڕی ئه‌و بیابانه‌م دی و تاماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌و مینه‌م بیرنه ده‌چۆوه که به تانکه‌که‌دا ته‌قێوه ، بیرم نه‌ده‌چۆوه که چۆن چاره‌نووسی ئه‌و بیابانه به‌و مینه‌وه به‌سترابوو، من ئه‌و ده‌م نه مارشاڵ ڕۆملم ده‌ناسی، نه به‌لامه‌وه گرنگ بوو بزانم، کێ له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌رکه‌وتوو بووه، به‌ڵام چه‌که‌ره‌ی باوه‌ڕبوون به مرۆڤی ئازا و ئازاد له هزرمدا گه‌شه‌ی کرد، له‌وێوه له مانا و له تامی ئازادیی گه‌یشتم، که مرۆڤه ئازاکان کۆششی بۆ ده‌که‌ن، من هه‌رگیز ناتوانم فلیمه‌که‌ی (عومه‌ر موختار)یش له‌یادم بکه‌م، که چۆن شه‌ڕکه‌ره‌کانی لیبیا قاچی خۆیان ده‌به‌سته‌وه نه‌با ترسنۆکی و خۆپه‌رستی پێیان بڵێت رابکه‌ن و هه‌ڵبێن و ژیانی خۆیان کۆیله‌بوونی خۆیان بسپێرن به ئیتالییه‌کان. کاتێک ده‌فته‌ره‌که‌ی ڕۆمڵم دی، که هاوڕێیه‌کی فره نازدارم بۆی هێنام، لای باش بوو منیش ئه‌و شاکاره بخوێنمه‌وه، ڕاستر هاوڕێکه‌م هانده‌رم بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه. هه‌موو شتێکم وه‌لا ناو ده‌ستم کرد به خوێنه‌وه‌ی، ئیتر مارشاڵ ڕۆمڵ هه‌زاران پرسیاری له هزرمدا دروست کرد .
(لیدڵ هارد) که که‌سێکی ئینگلیزه و چاودێرێکی سیاسییه و له‌ڕاستیدا ده‌کرێ بڵێن دوژمنی ڕۆمڵ و ئهڵمانهکانیشه که‌چی هه‌ستاوه به کۆکردنه‌وه‌ی یاداشت و نامه کورته‌کانی ڕۆمڵ و له دووتوێی کتێبێک‌دا به‌ناوی ده‌فته‌ره‌که‌ی ڕۆمڵ. چه‌نده گه‌وره‌یه دوژمنه‌که‌ت ڕێزت بگرێ و به‌تامه‌زرۆوه بڕوانێته بۆچوونه‌کانت .
ڕۆمڵ له‌جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا یاداشته‌کانی جه‌نگی له دوتوێی کتێبێک‌دا به‌چاپ گه‌یاندبوو، ئێستا ده‌ڵێم خۆزگه ژیان بواری ده‌دام ئه‌وه‌شم ده‌خوێنده‌وه ، شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی، چاکتر بڵێم بیابانه‌کانی ئه‌فریقا ، ڕۆمڵی کرده مارشاڵ و له نێوانی شه‌ڕگه‌کاندا ده‌یان زانیاری ورد و مێژوویی و بنه‌مای ناساندنی گهلهکانمانی بۆ دیاری ده‌کات ، که ڕۆمڵ پیایدا ڕۆیشتوه یان ئه‌و ووڵاتانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به‌شه‌ڕی جیهانی دووهه‌مه‌وه هه‌بووه، له‌وێدا ڕۆمڵ بۆمان ده‌گێڕێته‌وه، کاتێک له‌داگیر کردنی فه‌ڕه‌نسادا ئه‌فسه‌رێکی فه‌ڕه‌نسی نایه‌وێت له‌گه‌ڵیاندا بڕوات و دیلی ژێر ده‌ستی نازییه‌کان ده‌بێت، له نامه‌که‌دا رۆمڵ که بۆ لووی ژنی ده‌نووسێت: ئازیزم لوو ئه‌و ئه‌فسه‌ره که‌لله‌ڕه‌قه بوو ناچاری کردین بیکوژین ، ئه‌م دێڕه چه‌ند لایه‌نه‌یه له‌لایه‌ک جوانی و قاره‌مانی ئه‌فسه‌رێکی نیشتمانپه‌روه‌رمان بۆ باسده‌کات، که نایه‌وێت ببێته کۆیله و زیندانیی ده‌ستی نازییه‌کان، دوژمنه‌که‌ی هاتووه ووڵاته‌که‌ی داگیر کردوه، له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌و فه‌ڕه‌نسییه ده‌یه‌وێت وه‌ک ئه‌فسه‌رێک گیانی به‌نیشتمانه‌که‌ی ببه‌خشێ، ڕۆمڵ له ناخه‌وه دوژمنه ئازاکه‌ی خۆی لاگرنگه و ڕێزی لێده‌گرێت، کاتێکیش باس له سه‌ربازێکی ئیرله‌ندی ده‌کات، که دیلیان کردوه سه‌ربازه‌که هه‌شت جار ڕاده‌کات جارێک برینداری ده‌که‌ن، که‌چی وه‌ک باڵنده‌یه‌ک خۆی قوتار ده‌کات. له‌وێدا ڕۆمڵ بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێت باسی مرۆڤی ئازامان بۆ ده‌کات.
ڕۆمڵ که شه‌ڕمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، پێمان ده‌ڵێ: ده‌بێ باسی مرۆڤه ئازاکان بکه‌ین، چونکه که‌م که‌س ئازایه‌تی له باردایه. منیش سه‌رده‌مانێك له‌چیا بووم، ئه‌مڕۆ که ئه‌م کتێبه‌م خوێنده‌وه له‌لای خۆمه‌وه بهراوردهکانم ده‌هاته‌وه به‌ر چاو ، ئێمه زیاتر له‌چیاکان توشی شه‌ڕ ده‌بووین، بێ له چونمان بۆ ناو شاره‌کان ، به‌ڵام داستانی ڕزگاری که 123پایگای دوژمن تێیدا پاککرایه‌وه له‌گه‌ڵ دوو مه‌قه‌ڕ فه‌وج و یه‌ک مه‌قه‌ڕی فرقه ، به‌نده له‌چیای گۆجاڕ بووم ده‌مه و به‌یانییه‌کی زوو، ئیتر به‌رده‌می خۆممان نه‌ده‌دی ، که‌سێکمان لێ یاخی بوو له به‌ره‌ی دوژمن، به سێ جۆر چه‌ک ته‌قه‌ی لێ‌کردین ، هه‌موومانی له په‌نا و پاساو ناو به‌رده‌کاندا خزاندبوو چاکتره بڵێم ئێمه‌ی ناچار کرد خۆمان له‌سه‌نگه‌ری به‌رده‌کاندا بخه‌ین. ئێمه به ده پێشمه‌رگه ته‌قه‌مان ده‌کرد ئه‌و سه‌رشێت تر ده‌بوو، تا بێده‌نگ بوو، کاتێ چوینه سه‌ر لاشه‌که‌ی، ئه‌فسه‌رێکی گه‌نج بوو، پێ ده‌چوو تازه کرابێته ئه‌فسه‌ر، خه‌ڵکی شاری بابل بوو. من به‌دڵ خۆشم ویست، چاوه‌کانیم به‌ده‌ستی خۆم بۆ نوقاند، تا به‌ئارامی بخه‌وێت، من نه‌متوانی ئیره‌یی به‌و دوژمنه ئازایه نه‌به‌م، شه‌هیدێک قه‌مسه‌ڵه‌که‌ی داکه‌ند و له‌به‌ری کرد ئه‌ستێره‌یه‌کی زۆر زه‌رد به‌سه‌ر شانێوه بوو.
ڕۆمڵ که‌سێک نه‌بووه ته‌نها بیرێکی سه‌ربازی هه‌بێت، به‌ڵکو ئه‌و که‌سه هه‌م دوژمنه‌که‌ی ناسیوه، هه‌م دۆستی ووڵاته‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگاندووه، کاتێک ده‌چنه لیبیا، به‌ناو شاردا ده‌سوڕێته‌وه بۆ ژنه‌که‌ی ده‌نوسێ:
(خۆشه‌ویستم لوو، شوێن ده‌ستی ئیتاڵییه‌کان به‌م ووڵاته‌وه دیاره).
رۆمڵ ئیتاڵییه‌کانی لاباش نه‌بوو له‌شه‌ره‌کاندا، له هه‌ندێ کاتدا به‌ترسنۆک و درۆزن و بێ په‌یمان پیشانمان ده‌دات، ده‌کرێ بڵێین ئه‌مه ڕاستی تێدایه، ئه‌ی بیرتان نییه، کاتێک (عه‌بدووڵا ئۆجه‌لان) گه‌یشته ئیتاڵیا چۆن ئیتاڵییه‌کان، به چه‌په‌کانیشه‌وه، له هه‌موو گفته‌کانیان په‌شیمان بوونه‌وه؟ پاشان رۆمڵ زۆر جوان باسی ئیتاڵییه‌کان ده‌کات، من له‌و به‌راورده‌دا کوردم بیر که‌وته‌وه، هه‌ر وه‌کو کوردن هیچ ئیتاڵیهک له‌شارێک که‌سی شارێکی تری خۆش ناوێت و دژایه‌تی ده‌کات ، ئه‌گه‌ر چێ ڕۆمڵ که باسی مۆسۆلۆنیمان بۆ ده‌کات، که‌خه‌ونی درستکردنهوهی ئیمپراتۆرییه‌تی ڕۆمای هه‌بووه، به‌ڵام چونکه خه‌ڵکی ڕۆم نه‌بووه لای ئیتاڵێکان که‌سێكی زۆر خۆشه‌ویست نه‌بووه، من کاتێ سه‌ر گه‌رمی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه بووم لام سه‌یر نییه، که مافیا چۆن له‌مێژوودا له ئیتاڵیاوه سه‌ری هه‌ڵداوه ، هێنده‌ی به‌دووی گروپی بچوکهوهن، هێنده بیر له نیشتمان ناکه‌نه‌وه ، ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێت هێنده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا سه‌رکرده بهگومانهکانی ئێمه داڵده ده‌داو خه‌ڵاتیان ده‌کات و هیچ گوێ به گه‌لێک نادات که ئه‌و سه‌رانه به‌نوێنه‌ری خۆیان نازانن .
ڕۆمڵ باسێکی تری ئیتالییه‌کان ده‌کات زۆر جار باسیان له شه‌ڕێک کردووه، ئه‌وان نه‌بوون ده‌ڵێ، که سه‌ربازه ئه‌ڵمانییه‌کان ئازاتر بوون، به‌ڵام له دانیشتنه‌کاندا ئیتاڵییه‌کان زۆر باسی خۆیان کردووه.
بیرمه شه‌وێکیان چوینه سلێمانی و له‌گه‌ڕه‌کی مه‌جیدبه‌گ شه‌ڕێکی ده‌سته و ئێخه‌مان له‌گه‌ڵ (قوات خاسه‌کان) کرد و بێ‌زیان گه‌ڕاینه‌وه بۆ دۆڵه‌ڕووت، هێنده ئه‌و شه‌ڕه کاریگه‌ریی هه‌بوو به‌عسییه‌کان بڕیاریاندا له هه‌ر کوێیه‌ک تهقهبکرێ ئیتر ئه‌و ناوچه‌یه یان ئه‌و گه‌ڕه‌که له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت ده‌که‌ن. ئه‌وده‌م ئیتر بڕیار درا، که که‌متر ڕوو له‌شاری سلێمانی بکرێت. ئه‌وه دواهه‌مین شه‌ڕ بوو له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا له سلێمانی کرا، هه‌تا کاتی ڕاپه‌ڕین، که‌چی ڕۆژی دوای له‌سه‌ر چه‌مه‌که‌ی باڵخ لهچایخانهکه چه‌ند که‌سێک باسیان له‌و شه‌ڕه ده‌کرد بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵماندا بووبن. من خۆم ده‌شارده‌وه، چونکه هه‌مووی دوو ڕۆژبوو دایک و باوکه کڵۆڵهکهیان گرتبووم و هێنابویانن بۆ سورداش به‌ریان دابوون، که بچن بۆ لای کوڕه‌کانیان، بۆیه ئیستا هیچ گومانم نییه یان ده‌بێ ئیتاڵییه‌کان کورد بن یان کورد ئیتاڵی بێت.
لام خۆش بوو زیاتر باسی ئه‌م کتێبه بکه‌م ، لێ به‌ڵێ ده‌مه‌وێ بڵێم ناخۆشی له‌وه‌دایه ئێمه سه‌رده‌مێک له چیا بووین ده‌بوو له کۆڵه پشتهکانماندا له‌م جۆره کتێبانه هه‌بوایه، تا له‌ئه‌زموونی شه‌ڕ و پلانه‌کانی شه‌ڕی جیهانی ئاگادار بوینایه، که‌چی له‌کۆڵه پشتهکانماندا (عه‌زیز نه‌سین)ی تێدا بوو، یان دیوانی ئه‌و شاعیرانه‌ی ده‌بونه گوڵ له چیا، که‌چی هه‌واڵمان بۆ ده‌هات له سه‌ربازین ، یان ته‌نها وه‌ره‌قه‌یه‌کی بچکۆله‌یان لهباخهڵیان ناوه و ده‌وامی پایگاکان ناکه‌ن و موچه‌که‌شیان بۆ سه‌رۆک جاشه‌کانه.
ڕۆمڵ له پێناوی ئه‌ڵمانیادا هه‌موو شتێکی کردووه و هه‌رگیز ترس لای میوان نه‌بووه ، ده‌توانم بڵێم مارشاڵێک بوه ده‌کرێ مێژوو هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکات.
پاشان که‌دێته سه‌ر باسی هێتله‌ر ده‌ڵێ هێتله‌ر که‌سێکی ڕاڕابووه و کێ دواجار قسه‌ی بۆ کردووه به‌قسه‌ی ئه‌وی کردووه، له کۆتاییه‌که‌یدا هێتله‌ر وا لکاوه به‌کورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه ترسنۆکی لێده‌رچووه.
جارێک ڕۆمڵ پێی ده‌ڵێ، تا سه‌رێک له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ بدات. ده‌یه‌وێت بچێت کاتێك بۆردومانی هاوپه‌یمانان زیات ده‌کات به‌په‌له‌پڕوزێ خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌وه به‌رلین و ژێر زه‌مینه‌که‌ی. من ڕاسته و خۆ کتێبه‌که‌ی (من کوڕی سه‌دامم بیر که‌وته‌وه)، که سه‌دام له‌ژێر زه‌مینه‌که‌دا به‌ترسه‌وه له هاوشێوه‌که‌ی عوده‌ی کوڕی ده‌پاڕێته‌وه که بچێت بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌به‌سره، سه‌دام ڕه‌نگی پێنه‌ماوه. دیکتاتۆره‌کان هه‌موویان له‌یه‌ل ده‌چن ئه‌ی ئه‌وه نه‌بوو له‌ترسا له‌کونه سه‌گێکدا گیرا .
کاتێکیش مه‌سعود هه‌ڕه‌شه‌ی له تورکان ده‌کرد، که تورکیا ده‌ست وه‌رداته باشوری ووڵات گوایه ئه‌میش به‌خۆی و هێزه‌وه ده‌چیته (دیار به‌کر) و ده‌ست له (ئاماد) وه‌ر ده‌دات ، که یارییه‌که بوو به‌راست، مه‌سعود رای‌کرد و دانی دایهژان و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته که‌س نه‌یزانی بۆ کوێ ملی شکاندووه، دوایی ده‌ر که‌وت که له نێوان ئیتاڵیا و تورکیاد ابووه .
دوا قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م کتێبه ئه‌وه ده‌بێت کاتێک ڕۆمڵ ده‌زانێ که ئیتر دۆڕاو ی شه‌ڕه‌که‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی بۆ ناو ئه‌ڵمانیا داوای ئاشتیه‌کی به‌هێز ده‌کات و گله‌یی له‌و جه‌نه‌ڕالانه ده‌کات که ده‌وری هێتله‌ریان گرتووه و پێیان ده‌ڵێ سه‌رشانه‌کانیان هه‌مووی مه‌دالیا و ئه‌ستێره‌یه، به‌ڵام له‌نزیکه‌وه گوێیان له‌ته‌قه نه‌بووه، لای ئێمه‌ی کوردیش سه‌دان نمونه‌ی واهه‌یه.
جه‌نه‌راڵه بێ ئه‌ستێره‌کانی ئێمه بۆ خۆشیش ده‌مانچه‌یه‌کیان هه‌ر پێیه، کهدهش قه‌ومێ که‌س نازانێ له‌کوێن ؟
ڕۆمڵ کۆتایی به ژیانی به‌وه دێت، که هێتله‌ر ده‌رمان خواردی ده‌کات، کاتێك ده‌زانێت ئه‌م مارشاڵه له‌خه‌می گه‌لی ئه‌ڵمانیادایه، دوایش ده‌یه‌وێت مێژوومان بۆ بنووسێته‌وه، له‌نامه‌یه‌کدا ئاوا بۆ ژنه‌که‌ی ڕۆمڵ ده‌نوسێت:
(ئه‌زیزم فراوڵ ڕۆمڵ ، به‌بۆنه‌ی مه‌رگی مێردت مارشاڵ ڕۆمڵ،خۆم و خێزانه‌که‌م گه‌رمترین هاوخه‌می بۆ تۆ ده‌ر ده‌بڕین ، سوپای ئه‌ڵمان یه‌کێکی له‌فه‌رمانده هه‌ره سه‌ر کهوتۆکانیلهدهست چوو که‌وا تا ئه‌به‌د ناوی ئاڵووده‌ی نه‌به‌رده‌کانی له‌شکری ئه‌فه‌ریقیا ده‌بێت ، تکاده‌که‌ین خاتر جه‌م بیت که هاو به‌شی خه‌می تۆین .)
هایل هێتله‌ر
کوڕه‌که‌ی ڕۆمڵ ده‌ڵێ له‌و کاته‌دا له به‌رلین ئه‌مانه واته هێتله‌ر و نازییه‌کان ئاوا دوو ڕو بوون، ڕۆژانه هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌ڵمانی له‌به‌ره‌کانی جه‌نگدا ده‌کوژران . هه‌ر کوڕه‌که‌ی له‌باسی ڕۆمڵدا ده‌ڵێ باوکم فۆتۆ گرافێکی زۆر شاره‌زابوو به‌ڵام له‌ته‌مه‌نیدا وێنه‌یه‌کی پاشه‌کشێ نه‌گرتوه ، له‌شه‌ڕی ئه‌فه‌ریقادا هه‌زاران وێنه‌ی گرتوه به‌ڵام هی پاشه‌کشێ نا ،
ئه‌م کتێبه ، ده‌ڵێ باس له‌ئه‌مڕۆی ئێمه‌ده‌کات ، کاتێک مرۆڤ له تهلهفیزۆته ڕووزه‌رده‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوانێ له‌ژێره‌وه به‌تێکست هه‌واڵی تۆپ باران و بۆردومانه‌کانی تورکیا‌و ئێرانمان بۆ بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌و له‌ناو ڕۆژنامه و مێدیاکانیشیاندا هه‌واڵێ پرسه نامه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆک کۆمار و مه‌کته‌بی سیاسێکانمان بۆ بڵاو ده‌که‌نه‌وه که پرسه‌نامه بۆ دوژمنانی گه‌له‌که‌مان ده‌نێرن به‌بۆ نه‌ی مردنی دایکیانه‌وه ، ئای که دووڕوون ئه‌م جهڕهناڵ و به‌رپرسه ترسنۆکانه ، له‌کۆتایدا ده‌مه‌وێ سوپاسی ئه‌و هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌م بکه‌م که‌هانی دام ئه‌م شاکاره به‌رزه بخوێنمه‌وه ، بریا هه‌موو کورد ئه‌م کتێبه‌ی ده‌خوێنده‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست