کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاسایشى شارەزوور بەرپرسە لە دڕاندنى پۆستەرەكانى لیستى گۆڕان

Tuesday, 23/06/2009, 12:00


پاش چەند سەعات لە هەڵواسینى پۆستەرەكانیان دەستێكى تێكدەرى پارتى و یەكێتى بەبەرچاوى ئاسایشى شارەزوورەوە پۆستەرەكانى لیستى گۆڕان لێدەكاتەوە.

پاش ئەوەى خەڵكى هەڵەبجەى شەهید پێشوازیەكى گەرمیان كرد لە لیستى گۆڕان و گەنجان و لاوانى ئەو شارە بە خۆبەخشانە دەستیانكرد بە بڵاو كردنەوەى پەیرشەو پرۆگرامى لیستى گۆڕان لەماوەیەكى كەمدا سەرجەم شارى هەڵەبجە بە لۆگۆ و پۆسكارتەكانى لیستى گۆڕان داپۆشرا ,تەنها چەند سەعاتێك بەسەردا تێنەپەڕى بەبەرچاوى ئاسایشى شارەزوورەوە زۆرێك لە پۆستەرەكان لێدەكرێتەوە ....

بۆیە لێرەوە حەق وایە بەڕێوبەرى ئاسایشى شارەزوور و دارو دەستەكەى بڕۆنەوە بۆماڵەوە چونكە ئەم شارە پێویستى بە ئاشایشى خەوتوو نییە ئەگەر ئەشڵێن نەخەوتووین ئەوا خۆتان دەستان هەیە لە لێكردنەوەى ئەو پۆسكارتانە بەپێى ئەو ئیدیعایانەى كە ئاسایشى شارەزوور بۆ كارەكان و چالاكیەكانى خۆیانى دەكەن كە گوایە شەوان تا بەیانى مەفرەزەكانمان لەنێو شاردا دەسوڕێنەوە و ئەمنیەتى شار دەپارێزن,ئەو كارە دزێوە ماڵە لەسەر بەڕێوبەرى ئاسایشى شارەزوور هەتا ئەو كاتەى ئەو تێكدەرانەى سەر بە حیزبەكەى خۆى و حیزبە هاوپەیمانەكەى دەستگیر دەكات,دەستگیر نەكردنى ئەو تێكدەرانەى سەر بە كۆمیتەو ناوچەو لق و مەڵبەندى دەستەڵات ماناى ئەوەیە بەڕێوبەرى ئاسایشى شارەزوور تێوەگلاوە لەو كارە قێزەونە....

وەڵام دانەوە و خۆ بێبەریكردن دادى ئاسایشى شارەزوور نادات ,تەنها بە دەستگیر كردنى ئەو تێكدەرانە ئەتوانن خۆتان بێبەری بكەن و بەرپرسیاریەتەكەتان لە ئەستۆدا نەمێنێت.

بەڵگەى ئێمە بۆ تێوەگلانى ئاسایشى شارەزوور لەو كارە قێزەون و نا دیموكراتیەدا ئەوەیە كە بەشاهیدى هەموو خەڵكى هەڵەبجەى شەهید شەوانە چەندین مەفرەزەى ئاسایش لەناو بازاَى هەڵەبجەدا هەن و لەهەمنا كاتیشدا بەسەیارە بەبەردەوامى مەفرەزەكاتنیان لەناو شاردا دەگەڕێن ئەمەش بەڵگەیەكە لەسەر ئەوەى ئاسایشى شارەزوور دەستى هەیە لەو كارە قێزەونەدا.
ئەم دوو كەسە بەرپرسن لەو كارە
1-ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوبەرى ئاسایشى شارەزوور
2بورهان حاجى فرەج بەرپرسى بەشى ڕامیارى ئاسایشى شارەزوور
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە