لە دڵۆپەى هەولێر- چهکدارهکانی بنهماڵهی مهسعود فیشەك دەگرنە ئەو كەسانەى كە یەكى ئایاریان پیرۆزكرد
Friday, 01/05/2009, 12:00
گەنجانى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان و چەندین رێكخراوى گەنجى سەربەخۆو قوتابیان هەستان بە بەرزراگرتنى 1ى ئایار رۆژى جیهانى كرێكاران لە دڵۆپەى هەولێر، بەڵام جاشە كلك زەردەكانى بنەماڵە بە بیانووى ئەوەى مۆڵەتیان نییە سەرەتا ویستیان بڵاوە بە خەڵكەكە بكەن و پاشان لەلایەن خەڵكەوە بەبەرد وەڵامدرانەوەو ئەوانیش بەعسى ئاسا فەیشەك بەربوونە جەماوەرەكەو فیشەكیان دەنا بەبەرپێیانەوەو بە ئاسماندا دەیانتەقاند بۆ چاوترساندنى خەڵكەكە. پاشانیش بۆ ئەوەى بیانوو بدۆزنەوە كە ئاهەنگەكاتان بێ پاراستنى ئێمە كێشەى تیادا دەردەكەوێت چەند كەسێكى تایبەتى خۆیان بە جلوبەرگى مەدەنییەوە ناردۆتە ناو ئاهەنگەكەوە كە ناوەكانیان موراد كەیفى و ئامانج عەدۆ كە سەر بە هەواڵگرى گشتین لە مەسیف سەڵاحەدین دەستیان كردووە بە شەڕكردن و سوكایەتیان بە خەڵك كردووە بەڵام لەلایەن جەماوەرەكەوە زانراوە كە ئەوانە سەر بە كلك زەردەكانن و چڵكاو خۆرى بنەماڵەى مهسعودی خیانهتکار و جاشن باشیان كوتیوون لەناو ئاهەنگەكەدا. پاشانیش خەڵكەكە بە دروشمى ئەوەى لەم هەڵبژاردنەدا تۆڵەتان لێ دەكەینەوە كۆتاییان بە چالاكییەكانیان هێناو كە 3 سەعاتى خایاند.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست