کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستنى پارتى لە هەولێر كەوتۆتە جموجۆڵ لە دژى ئەو فەرمانبەرانەى كە بانگەشە بۆ گۆڕان و چاكسازى دەكەن

Sunday, 26/04/2009, 12:00


پەیامنێرى كوردستانپۆست_ تایبەت
سەرچاوەیەك لە پاراستنى پارتیەوە تایبەت بە كوردستانپۆستى راگەیاند، كە پاراستنى هەردوو لقى 2 و 16 لە هەولێر لە رێگاى دەزگاكانیانەوە ئاگادارى هەموو رێكخراوەكانى خۆیانیان لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەكانیاندا كردووە، كە چاودێرى توند بخرێتە سەر فەرمانبەران بۆ ئەوەى بزانن چ فەرمانبەرێك سەر بە هێڵى نەوشیروانە و بانگەشەى هەڵبژاردن لە ناو خەڵكیدا بۆ نەوشیروان مستەفا دەكات، سەرچاوەكە ئەوەشى راگەیاند كە رێخراوەكانى پاراستنى ناو فەرمانگە حكومیەكان ئاگادار كراونەتەوە، كە هەر فەرمانبەرێك بەو كارە هەستێت، دەتوانرێت لە ماڵى خۆیدا بە دروستكردنى تۆمەتێك دەستگیرى بكەن، نەك لە ناو فەرمانگەكەى، هاوكات هەمان سەرچاوە ئەوەشى بۆ كوردستانپۆست ئاشكرا كرد، كە هەریەك لەو فەرمانبەرانەى ناو دەزگا حكومیەكان كە كار بۆ دەزگاى پاراستنى پارتى دەكەن، ئامێرێكى دەنگ تۆماركەرییان لە پاراستن وەرگرتووە، ئەمەش بۆ دەنگ تەسجیلكردنى ئەو فەرمانبەرانەى كە بانگەشە بۆ گۆڕان و چاكسازى دەكەن و دەنگ بە لیستى سەربەخۆى نەوشیروان مستەفا دەدەن، هاوكات ئەوەشى گوت، ئێستا پارتى لە شارى هەولێر لە مەترسیەكى گەورەدایە و لە رێى راگەیاندنەكانیشیەوە، سەرۆ قادر بە هەمان شێوە دەنگ تۆماركەرى بەسەر چەند رۆژنامەنووسێكى سەر بە دەزگاكەى خۆى بڵاوكردۆتەوە، بۆچوونە ناو رۆژنامەنووسە بێلایەنەكان، بە مەبەستى زانینى رەوشى ئێستاى بەرفراوان بوونى لیستى نوشیروان مستەفا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە