یه‌کێ له خاڵه لاوازه‌کانی لیستی گۆڕان له هه‌ولێر...!.
Saturday, 11/07/2009, 12:00
دیاره لیستی گۆڕان ، یا راستتر بلێین "گۆڕان" بۆته پیویستییه‌کی حه‌تمیی ده‌بێ له‌وهه‌لومه‌رجه رووبدات ، گۆڕانخوازان ده‌بێ دوور له کاروکاردانه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات رۆژانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.. چونکه ئه‌گه‌ر گۆڕان له ده‌رئه‌نجامی کاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بیته کایه‌وه و دوور له واقیعبوونی کۆمه‌ڵگا بۆ خواستویسته‌کانی ، ئه‌وا ئه‌و گۆڕانه ده‌بێته فۆتۆکۆپی ده‌سه‌لات و پاش گرتنه‌ده‌سه‌لات به‌یه‌ک موو له ئاکاره‌کانی لانادات.
به‌سه‌ردانیک له گه‌ڵ کۆمه‌لیک هه‌ڤالان له سلێمانییه‌وه چووین بۆ باره‌گای لیستی گۆڕان له هه‌ولێر ، بۆ ئه‌وه چوو بووم من بۆ خۆم تا بزانم 'گۆڕان" له ج باسوخواسێکه..زۆر شتی پۆزه‌تیڤم بینی که مایه‌ی دلخۆشیه ، ئه‌وه‌ی جیگای دڵگرانییه بوونی چه‌ند ده‌موچاویکی گه‌نده‌ل و بیرێز ، که له گه‌ل دانیشتن له گه‌لیاندا هه‌ست ده‌که‌یت ئه‌و که‌سانه به‌رهه‌می گۆرانی عه‌قڵ نین ، به‌لکو به‌رهه‌می کاردانه‌وه‌ی منالانه‌ن ، ده‌یانه‌ویت به هه‌ر به‌هایه‌ک بێت بێ ئیلتزامکردن به به‌رنامه‌ی 'گۆڕان' بگه‌نه ده‌سه‌ڵات و له‌ویدا تۆڵه‌ی کاردانه‌وه مناڵانییه‌کانیان بکه‌نه‌وه . نموونه زۆرنین به‌ڵام کاردۆ محه‌مه‌د یه‌کێکیانه ، که روویه‌کی قێزه‌وه‌ن له تابڵۆی گۆڕان له هه‌ولێر پێکده‌هێنێت ،به جۆرێ ئه‌م جۆره که‌سیتییانه ئه‌وه‌نده‌ی زه‌ره‌ر به پرۆسه‌که ده‌گه‌یه‌نن هه‌رگیز قازانج به گۆران ناگه‌یه‌نن..منیش له په‌رۆشیم ئه‌وه‌م نووسی ، چونکه ناکرێت ، بێ ده‌نگ بین له سایه‌ی دوژمنانی "گۆران" له‌ده‌ره‌وه واته له نێو ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ل و مافیا هه‌ردوو بنه‌ماڵه ، له نێو جه‌سته‌ی"گۆڕان"یش که‌سێتیی لاواز و بێبه‌رهه‌م و بووده‌ڵه هه‌بێت ..
گۆڕان چونکه خواستی خه‌لکییه ، به بوونی هه‌ڵه وکه‌سیتی لاواز و بووده‌ڵه ، کۆمه‌ڵانی خه‌لکی تووشی بێ ئومێدی زۆر ده‌کات.. من بۆ خۆم کاتێ ئالای گۆڕان به سه‌یاره‌که‌مه‌وه‌یه دوو ئه‌وه‌نده بۆ خاتری گۆڕان ئیلتیزام به رێنماییه‌کانی هاتووچۆ ده‌که‌م ، چونکه ئه‌گه‌ر گۆڕانخوازان کۆپی گه‌نده‌ڵکاران بن ، کاره‌ساته..نه‌وشیروان مسته‌فا نموونه‌ی که‌سیتی گۆڕانخوازییه ، بۆیه هه‌موو کاره‌کته‌ره‌کانی که‌سێتی گۆڕان له خۆیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.بۆیه هه‌رکه‌سیک بیه‌وێت په‌یامی گۆڕان بۆ ده‌وروبه‌ر بشێنێت ، ده‌بێ له خودی خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکات.
گۆڕان پڕۆسه‌یه‌کی پیرۆزه به چه‌ند که‌سیکی وا به‌رهه‌مهاتووی کاردانه‌وه‌کانی نێو یه‌کیتی ، تیک ناچیت ، به‌لام ئاگادار کردنه‌وه و هۆشداریی کردنه‌وه‌یان ده‌چێته چوارچیوه‌ی خولقاندنی گۆران له ئاکاری بووده‌له‌کان و هاژوانیان به ئاراسته‌ی بی کاریگه‌رکردنیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست