کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە لەندەن له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكی گفتوگۆیان کرد

Friday, 30/09/2011, 12:00


دوا نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ / ٩ / ٢٠١١ ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە لەندەن لە ئوتێل ڕامۆن لە ناوچەی ئیلین کۆمێن کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری لەندەن ئاماده‌ی کۆبونەوەیه‌ک بوون لەگەڵ وته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان (جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكی) پێکه‌وه‌ گفتوگۆیان کرد، هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا چەندین بەرپرسی پارتیش هاوبەشی کۆبونەوەکەیان کردبوو. یه‌کێک له‌ ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌وا ئەم کۆبونەوەیەش لەدوای چەندین کۆبونەوەی نهێنی و ئاشکرای تر به‌دی هاتووه‌ کە بەردەوام هەردو لایەنی حیزبی لە هەوڵداندان کە پەیوەندیەکانی نێوان پارتیی و گۆڕان پتەوتر بکەن و زیاتر پەرە بە گفتوگۆکانی نێوانیان بدەن. ئەوەی شایانی باسە یەکێك لەتەوەرەی باس و خواستەکانی نێو کۆبونەوەکە کە لەلایەن جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكیەوە ئاماژەی پێدراوە هەر زۆر بەڕاشکاوانە بە ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕانی وتوە (ئێوە کێشەتان لەگەڵ ئێمەدا نییە، کێشەی ئێوە لە گەڵ یەکێتیدایه‌) . هه‌ر ئه‌و که‌سه‌ وتی: جگه‌ له‌وه‌ی جه‌عفه‌ر ئیمینکی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسییه‌، داڕێژه‌ری ستراتیژی سیاسه‌تی پارتیشه‌، ده‌یه‌وێت به‌ ته‌واوی له‌ رێگای گۆڕانه‌وه‌ رۆڵی یه‌کێتیی که‌متر و که‌متر بکاته‌وه‌ و له‌ ناوی به‌رێت، وه‌ک خۆیان له‌ دانیشتنی نهێنییدا زۆر جار قسه‌یان کردووه‌، گوایه‌ گۆڕان ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ دوایی نه‌توانن ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گرن.
 دوای ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌که‌ش ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی جه‌عفه‌ر ئیمینکی به‌ دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ دوو که‌سی ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا دانیشتنێکی تایبه‌تیی کردووه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ جێگای گومان و سه‌رسوڕمانی گۆڕانخوازه‌کانی دیکه‌، کوردستانپۆست ناوی ئه‌و دوو که‌سه‌ی سانسۆر کرد، بۆ ئەو مەبەستە کوردستانپۆست په‌یوه‌ندی کرد به‌ کاک شۆڕش دۆڵبێشکی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌که‌وه‌ کرد، له‌ وه‌ڵامدا وتی ئێمه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆییه‌کی خۆمان هه‌یه‌ پێویستمان به‌وه‌ نییه‌ له‌ هه‌موو کارێک و چالاکییه‌کی خۆماندا کاک نه‌وشیروان مسته‌فا  له‌وه‌ ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌، چونیشمان کارێکی ئاسایی بوو، ئێمه‌ چه‌ندین پرسیار و ره‌خنه‌مان ئاڕاسته‌یان کردووه‌ له‌وانه‌  له‌ سه‌ر ماده‌ی 140 و رێککه‌وتنی نهێنی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه‌ریکا و به‌غدا، ئێمه‌ وه‌کو گۆڕان به‌ته‌نها بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ نه‌چووین،  به‌ڵکو نوێنه‌ری حیزبه‌کانی تریش ئاماده‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ بوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە