کچی خه‌یاڵی بڕیاری دوورکه‌وتنه‌وه‌ی دا له سێوی سیحراوی
Monday, 27/04/2009, 12:00
2360 بینراوە
ئه‌مشه‌و کچی خه‌یاڵی به‌سێوی سیحراوی ووت سێوی سیحراوی تۆ ده‌بێت سیاسه‌تی خۆت بگۆریت،جونکه خه‌ریکه خه‌ڵک متمانه‌ی پێت نامێنێت و خه‌ڵک باوه‌ڕت پێناکه‌ن،هۆشیاری دایه پێی‌ووت ئه‌ی سێوی سیحراوی دووڕویی له سیاسه‌تدا به‌ره‌و ئاقارێکی ترسناکت ده‌بات،هه‌رچه‌ند کچی خه‌یاڵی ده‌یویست به به‌ڵگه‌وه قسه‌کانی بۆ سێوی سیحراوی بکات،به‌ڵام کچی خه‌یاڵی نه‌یده‌وێرا به‌ڵگه‌کان بداته ده‌ستی سێوی سیحراوی،زۆر ده‌ترسا که ئه‌و به‌ڵگانه سێوی سیحراوی ڕابکێشێت بۆ شه‌ڕێکی گه‌وره‌و تووشی سه‌رلێشێواندنی ببات.
سێوی سیحراوی نه‌ک باوه‌ڕی به‌کچی خه‌یاڵی نه‌کرد به‌ڵکو سوکایه‌تی پێکردو پێی ووت تۆش راستگۆ نیت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆت ناوی ئه‌وکه‌سانه به من ناڵێیت،پێی ووت تۆش هیچ جیاوازییه‌کت نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سانه‌ی که قسه‌م پێده‌ڵێن،کچی خه‌یاڵی به‌وه تۆمه‌تبار کرد که ئه‌و قسانه وه‌ک و کارت دژی ئه‌و به‌کاری دێنێ،به کچی خه‌یاڵی ووت تۆ ده‌ته‌وێت سوود له ناو و ژیانی من وه‌ربگریت.کچی خه‌یاڵی که کوێ بیستی ئه‌م قسانه بوو حه‌په‌سا بوو ئه‌ستێره‌ش له چاوی ده‌هاتنه خواره‌وه به‌سێوی سیحراوی ووت تۆشێتی؟تۆ ته‌واویت؟تۆ ئاگات له‌خۆته؟ئه‌وشه‌وه کچی خه‌یاڵی خه‌وی لێنه‌که‌وت هه‌تا رۆژ هه‌ڵهات،هه‌ر بیری ده‌کرده‌وه له قسه‌کانی سێوی سیحراوی،جار جار کچی خه‌یاڵی ده‌که‌وته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یووت سێوی سیحراوی خۆت زۆر باش ده‌زانیت کچی خه‌یاڵی ئاماده بوو که خوا نه‌فره‌تی لێبکات،ئاماده بوو ئازاری ده‌روونی خۆی بدات،به‌ڵام ئاماده نه‌بوو له تۆ دوور که‌وێته‌وه.پێی ده‌وت سێوی سیحراوی کچی خه‌یاڵی تۆی بۆ ناوبانگ ناوێت جونکه کچی خه‌یاڵی پێی وایه به‌ده‌ست هێنانی ناوبانگ بچوکبونه‌وه‌ی به‌داوادا دێت له دوایشدا ده‌که‌وێته به‌رپێ له‌قه‌ی مرۆڤه بێ هه‌سته‌کان،هه‌رله‌کاتی ئه‌م گفتوگۆکردنهدا له‌گه‌ڵ خۆیدا جار جار خه‌ریک بوو له هۆش ده‌چوو له هاواری خۆی هۆشی ده‌هاته‌وه که ده‌یووت نا،نا سێوی سیحراوی کچی خه‌یاڵی شایه‌نی ئه‌وه نیه تۆ به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌یت،کچی خه‌یاڵی زۆر له‌وه پاکتره که تۆ ده‌یناسیت.به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو که جیاواز له‌وشه‌وه‌ی که کچی خه‌یاڵی وسێوی سیحراوی یه‌کیان بینی کاتێک سه‌عات له‌شه‌وی یهکتربینینهکهدا خوله‌که‌کانی زۆر به‌خێرایی ده‌خولانه‌وه،به‌ڵام ئه‌مشه‌و وه‌ستابوون له جێگه‌ی خۆیان نهدهخولانهوه، نهدهخولانهوه،زه‌ریاکان هینده‌ی تر قوڵ ده‌بوون و زیاتر‌و زیاتر ده‌چوون به ناخی زه‌ویدا،ئاسمان فرمێسکی ده‌باراند،ئه‌ستێره‌کان دوورده‌که‌وتنه‌وه له‌یه‌کیان ده‌ڕوانی،چیاکان هه‌وڵیاندا بکه‌ونه به‌ینی کچی خه‌یاڵی و سێوی سیحراوی ناوبژیان بکه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه که نه‌یانتوانی.له دواجاردا کچی خه‌یاڵی به‌سێوی سیحراوی ووت من و تۆ ده‌بێت هێنده‌ی زه‌وی و ئاسمان له‌یه‌ک دووربین،به‌بێ خواحافیزی کچی خه‌یاڵی سێوی سیحراوی به‌جێهێشت.کچی خه‌یاڵیش له سه‌عات شه‌شی به‌یانیدا خه‌وی لێکه‌وت،کچی خه‌یاڵی خه‌ونی ده‌بینی له خه‌ونه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ سێوی سیحراوی وه‌ك و جاران گفتوگۆیان ده‌کرد،سێوی سیحراوی ده‌می برد‌و به ئاسپایی ماچێکی ڕوومه‌ته ئاڵه‌کانی کچی خه‌یاڵی کرد له‌وکاته‌دا ئه‌له‌رمی مۆبایله‌که‌ی کچی خه‌یاڵی لێیداو خه‌به‌ری بۆیه‌وه.
کچی خه‌یاڵی و سێوی سیحراوی هه‌ردووکیان له مه‌جالی سیاسه‌تدا ئیش ده‌که‌ن چاوه‌ڕێ بن بزانین قه‌ده‌ر چی‌یان به‌سه‌ر دینێ.
تێبینی:له جاری دووه‌م که ده‌نوسرێته‌وه به‌بێ هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی که به‌داخه‌وه که ئێستا هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی تێدایه ئه‌و نوسخه‌یه لای نوسه‌ر ده‌مینێته‌وه هه‌موو ئه‌و کاراکته‌رانه‌ی تێدا ده‌بن که ده‌وریان بینیوه له درووست کردنی کێشه له به‌ینی کچی خه‌یاڵی و سێوی سحراویدا وه‌هه‌موو ئهوکاراکتهرانهی تێدا ده‌بێت که خه‌ریکی سیاسه‌تن له ئێستادا.له‌وانه‌یه کاتێک ئه‌م به‌سه‌رهاته ته‌واو بێت که هه‌ر یه‌که له کچی خه‌یاڵی وسێوی سیحراوی ته‌مه‌نێکیان تێپه‌ڕ کردبێت و هه‌ریه‌که‌یان بووبێتن به که‌سێکی ناودار.
سوپاس بۆ ڕۆمان نووسی گه‌وره کاک به‌ختیار عه‌لی که خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌کانی زۆر کاریگه‌ریان له‌سه‌رم هه‌یه و ته‌ئسیری لێکردووم.