كێشەى كۆڕەك تلیكۆم و كورد كامیان پێویستى بە چارەسەرە ؟
Sunday, 15/11/2009, 12:00
كێشەى كورد لە سایەى دەسەڵاتى ئەم سەرۆكە ماقیایانەى كوردەوە توشى گەورەترین بەربەست بوە لە بەغداد , بە درێژایى تەمەنى كابینەكەى نێچیر ڤان ئەم كێشانە لەگەڵ بەغداد چارەسەر نەكران و وەكو خۆیان مانەوە هەتا ئێستاش , ئەمانیش ئەمەندە سور نەبون لە سەر پێداگرى بۆ چارەسەر كردنى , پێشمەرگە , بودجە , گرێ بەستیە نەوتیەكان , ناوچە جێ ناكۆكەكان و ماددەى 140 و كەركوك و شتى تریش هەر وەكو خۆیان بون و هیچیان لێ چارەسەر نەكرا و نێچیر بە دختۆر بەرهەمى سپاردوە , سەركردایەتى كورد ئەمەیان داوەتە دەست خوا چارەسەر بوو باشە نەبوو زۆر گوێى پێ نادەن , ئەوەى گرنگە ئەو قەرزانە بوو لە سەر كۆمپانیاى ئاسیا سێڵ و كۆڕەك تلیكۆم بوو , ئەمە دە ئەوەندەى كێشەكانى كورد گرنگە , ئەگەر ئەم قەرزانە چارەسەر نەكرێ ئەى تاكى كورد بەچى قسە بكات و كێشەكانى بگەیەنێتە دەرەوە و بە دنیاى بناسێنێ , بۆیە پێویستە ئەمە پێش كێشەكانى كەركوك و ماددەى 140 بكەوێت , ئاسیا سێڵ و كۆڕەك تلیكۆم كە هەردوكیان هى هەردوو بنەماڵە مافیاكەى كوردستانە , نابێت كێشەى هەبێت بۆیە گەورەترین تەكلیفیان كردوە بۆئەوەى نورى مالیكى لەو قەرزانە خۆش بێت یان هیچ نەبێت بۆیان بكات بە قیستى درێژ خایەن و مالكیش لەم كاتەى هەڵبژاردندا كە پێویستى بە دەنگى كورد هەیە بڕیارى داوە , لەقەرزى ئەو دوو كۆمپانیایە چاوپیۆشى بكات و بۆیان بكات بە قیست كە لە ماوەى پێنج ساڵدا بیدەن ,ئەم كێشەیە ئاسانە و مادام نان و قوتى بنەماڵەى لە سەرە ئەبێَت واسیتەى بۆ بكەن و تەنازولى بۆبكەن ,مالیكى پیاوێكى ئەوەندە داماو نیە ئەمانە فێڵى لێ بكەن , تەنازولێكى هەر پێ كردون ئیتر لەبەرامبەر هەرچیەكدابێت جارێ نازانرێ , بەڵام دڵنیا بن دەردەكەوێت چونكە هیچ شتێك ناشارێتەوە ,سەیرى ئەمانە بكەن چۆن بۆكۆمپانیاكانى خۆیان نایەڵن بۆیەك چركەش بوەستێ یان توشى كێشە بێت , بەڵام كێشەى میللەتێك دەدەنە دەست خوا و هەر گوێشى پێ نادەن , ئەو تەكلیفەى بۆ كۆڕەك و ئاسیا كردوتانە بۆ كەركوك بتان كردایە , بۆ كێشەیەكى تر بتان كردایە نەك تەنها بۆ كۆمپانیاكانى خۆتان , ئەو كۆمپانیایانە ئێستا بونەتە حوت و چى پارەى ئەم خەڵكەیە هەڵى دەلوشن , من دڵنیام هەر بە پارەى ئێمەش دامەزراوە و ئێستاش قەرزەكانیان هەر دەبێت لە گیرفانى ئەم میللەتە دەربێت , بنەماڵەى خائینى بارزانى و مەسعود و نێچیر واسیتە بۆ كۆڕەك ئەكەن بەڵام بۆ كێشە گەورەكانى كورد هیچ ناكەن , جار جار مەسعود هەڕەشەیەك ئەكات , دوایى ئەزانێ وەزعەكە تێك ئەچێت ڕا ئەكات و خۆى ئەشارێتەوە , ئەم جارەش وەكو جارەكانى تر قسەیەكى كرد ووتى چى ئەبێت با ببێت بەڵام زانى ئەم قسەیەى بۆتە مایەى كێشە یەكسەر خۆى وون كرد , بۆ ئەوەى تا جەنابى دێتەوە كێشەكە كۆن ببێت ونەمێنێ , بۆ ئەم كۆمپانیایانەى خۆیان لەوانەیە تەكلیفیان لە ئێران كردبێت تا مالیكى ڕازى بكات یان تەنازولێكى گەورەیان كردبێت بۆ مالیكى تا چاوپۆشى لەو قەرزانە بكات كە كەوتۆتە سەر ئاسیا و كۆڕەك , ڕاستى ناشارێتەوە وەكو ئەوانى تر ئاشكرا ئەبێت ........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست