کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانی نیگەرانە

Monday, 11/08/2014, 12:00


پەیامنیری کوردستانپۆست/ هەولێر
سەرچاوەیەک لە هەولێرەوە بە کوردستانپۆستی راگەیاندن، کە مەسعود بارزانی داوا دەکات هەموو هێزەکان لە ژێر ئاڵای کوردستاندا شەڕ بکەن و بە گژ داعشدا بچنەوە، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە کاتێک دەبینێت گەریلاکانی پەکەکە و یەتەپە، هەروەها یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە ئاڵای خۆیانەوە دەچنە شەڕەوە، لەوناوەدا پارتیی غایبە و بوونی نییە، بۆیە داوا دەکات، هەموویان ئاڵای کوردستان هەڵبکەن، نەک ئاڵای حیزبەکانی خۆیان، مەسعود بەرزانی دەیەوێت بەمە ئەو بەڵگەیە بسڕێتەوە تا لە دواڕۆژدا راکردن و تێکشکاندی خۆیان بشارێتەوە و بڵێت پارتیشمان شان بەشانی گەریلا و پێشمەرگە، شەری کردووە و سوپای زێڕەڤانی و هەزار پیاوەکەی خۆی لە ژێر ئالای کوردستاندا چوونەتە جەنگەوە دژی داعش.
سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند، هەموو کورد کاتی خۆی داوای لە پارتیی دەکرد کە بۆ یەکڕیزی و هاوتەبایی نێوانمان ئاڵای کوردستان هەڵبگیرین، بەڵام پارتی بەمە رازی نەدەبوون، هەمیشە ئاڵای پارتیان بە پیرۆز راگرتووە نەک ئاڵای کوردستان، ئیستا خێرە مەسعود بارزانی ١٨٠ دەرەجە هەڵگەڕاوەتەوە ئەو داوایە دەکات؟
دیسان درێژەی بە قسەکانی دا و وتی ئاڵای کوردستان لای پارتی پیرۆز نییە، تەنانەت زۆر لە ئەندامانی پارتی نازانن رەنگی ئاڵاکەش چۆنە، سەوز و سوور کامیان دەکەوێتە سەرەوە، لە ئەوروپا هەندێک لە پارتییەکان لێیان تێکدەچێت و ئاڵای ئیتالی بە ئاڵای کوردستان دەزانن، هەندێک لەوانە لە ناوشیارییانەوە بێحورمەتیی بە ئاڵای کوردستان دەکەن، پێڵاوەکانیان کردووە بە ئاڵای کوردستان، بێ ئەوەی لەلایەن پارتییەوە رێگری و رێنمانی بکرێت. (لەو وێنەیەی خوارەوە بڕوانە)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە