تكایە چیتر مەنوسن دەنا كاك عەونی مۆڵەتی ڕۆژنامەوانیتان لێئەسەنێتەوە
Sunday, 15/08/2010, 12:00
لە سەردەمی شۆڕشی فەڕەنسادا كەسایەتیەك هەبوو بەناوی مۆنابۆ،خەڵكی زۆر بە ڕێز و شكۆوە تەماشایان ئەكرد،كاتێكیش كە مرد لە گۆڕستانی ناوداران و پیاو چاكاندا بەخاكیان سپارد بەلام دواتر كە بۆ خەڵكی ئاشكرا بوو مۆنابۆ كەسێكی ناپاك و بەدكاربووە ئەوا بەمردوویش وازیان لێنەهێناو لەگۆڕدا دەریان هێنایەوە و فڕێیاندایەگۆرشستانی دزو جەردەكانەوە.
مەبەست لەم بەسەرهاتە ئەوەیە كە میللەت ئەگەر ڕاستی كەسایەتییەكی بۆ ئاشكرابێت كە پێشتر بە شێوەیەكی تر خەڵەتێنراوە ئەبێت سوپاسی ئەو كەسانە بكات كە ڕاستیەكە ئاشكرا ئەكەن نەك لۆمەو سەرزەنشتیان بكات .
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێك بەڵگە و لێدوان لە گۆڤاری لیڤیندا لەسەر كەسایەتی كۆچكردوو مەلا موستەفای بارزان بڵاوكرایەوە و بەهۆیەوە بەجارێك پارتی توڕەكرد و هاوكات زوڕناژەنەكانیشی نیگەران كرد ، ئەوەبوو سەندیكای ڕۆژنامەوانانی كوردستان بەیاننامەیەكی ناڕەزاییان دژ بەستافی گۆڤاری لیڤین بڵاوكردەوە كە ژمارەیەك جاش قەڵەم و لەسەرو هەمووشیانەوە فەرهاد عەونی نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەوانانی كوردستان واژۆیان لەسەر كردبوو ، دواتریش عەونی لە گفتوگۆیەكی كراوەی كەناڵی كوردساتدا ڕاو بۆچونی خۆی سەبارەت بە بەیاننامەكە ئاشكراكرد.
لەیەكێك لە وتەكانیدا ئەیوت نەئەبوو لڤین لەسەر كەسایەتیەكی نەتەوەیی وەك بارزانی كە ئێستا لە ژیاندا نەماوە بنوسێت، یاخود ئەیوت چۆن ئەبێت ئەو گۆڤارەپشت بە سەرچاوەی دەرەكی ببەستێت هەروەها ئەیوت ستافی لیڤین نوسینەكانیان دورە لە ئیتیكی ڕۆژنامەوانیەوە.
بەرلەهەموو شتێك ئەمەوێت بپرسم دەركردنی بەیاننامەی ناڕەزایی لەبەرچی ئایا هیچ بەڵگەیەكت لە بەر دەستایە تا ئەو لێدوانانەی عیرفانی قانعی لافەرد بەدرۆ بخاتەوە، ئاخۆ ئەو كاتەی كە سەگۆ قادر هەموو كوردی بە سەگ ناوزەند كرد و خەڵكی لادێی بە چاوبرسی دواكەوتو لەقەڵەمدا بەیاننامەت لەدژی بڵاوكردەوە یاخود ئەوكاتەی لەگۆڤاری وێراندا كە سەرنوسەرەكەی فەرهادی شكستە باڵە، سوكایەتی بەگشت پێغەمبەران كرا ئایا بەیاننامەی ناڕەزایت ڕاگەیاند.
ئەى ئەو كاتەی سەردەشت عوسمان تیرۆركرابوو پارتی لەكەناڵە كانی ڕاگەیاندیەوە بەئاشكرا وبێ شەرمانە كادیران و جاش قەڵەمەكانی ئەوەی بە دەمیاندا ئەهات لە جوێن و سوكایەتیكردن بە كاك نەوشیروانیان ئەوت ،كاكە عەونی بۆ هیچ هەڵوێستێكت نەبوو ئایا بە بڕوای تۆ تەنها ناوهێنانی ئەو بنەماڵەیە بڤەیە و ئیدی سەركردەكانی دیكە قیروسیا چییان پێئەوترێت .
كێن ئەوانەی سەركۆنەی ڕابردووئەكەن ئێوە نەبوون بەسەرهاتی قڕناقەو پشتئاشانتان هەڵئەدایەوە، كامەتا ئیتیكی ڕۆژنامەوانی نوسەرە بودەڵەكانتان ؟ دیارە لەلای ئێوە جوێن دان و ناوزڕاندن ئەتەكیەتە.
كاك عەونی لەبەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا باسی لەوە ئەكرد كە ئەوانەی لە میدیای ئازاددا ئەنوسن زۆربەیان جێگەی گومانن ولەوانەیە دەستی دەرەكیان لەپشتەوەبێت .
هەروەها ئەیوت سەندیكا ئەبێت بە ئەندامەكانیدا بچێتەوە و مەرج نییە هەرچییەك ووتارێكی نوسی یاخود بابەتێكی بڵاوكردەوە ڕۆژنامە نوسبێت .
منیش ئەڵێم ڕاستە مەرج نییە ،من بەش بەحاڵی خۆم ڕۆژنامەنوسنیم و تەنها كادرێكی ڕاگەیاندنم بەڵام ئاخۆ جەنابت بە دۆسیەی ئەو ڕۆژنامەنوسانەشدا ئەچیتەوە كەبۆ ئۆرگانەكانی دەسەڵات ئەنوسن و دنیایەك هەڵەو كاڵ وكرچی بە نوسینەكانیانەوە دیارە.
یاخود تەنها بەهانەیەكە بوئەوەی تانە لە میدیا ئازادەكان بدەیت وبە تابوری پێنجەم ودەستی دەرەكی تاوانباریان بكەیت .
بەهەر حاڵ ئێستا دنیای پێشكەوتن و جیهانگیریە وزۆر بەخێرایی هەواڵەكان بڵاوئەبێتەوە وگەڕان بەدوای هەر بابەتێكدا تەنها بە سێرچ كردنێك بەناو ماڵپەڕەكانی ئەنتەر نێتدائەوەی ئەمانەوێت بەزیادیشەوە دەستمان ئەكەوێت،لەبەرئەوە كاكە عەونی خەیاڵتان خاوە ئەگەر بتانەوێت ڕاستیەكان لە میللەت بشارنەوە ،ئەوزەمانەیە گوزەشت كەپێمان بڵێن بشفڕێت بزنە .
ئیمەیڵ :
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست