24ساڵەی یادی کیمیا بارانی هەڵبجە لە بەریتانیا هودرسفێلدا
Tuesday, 20/03/2012, 12:00
٢٤ساڵەی یادی کیمیا بارانی هەڵبجە لە بەریتانیا هودرسفێلدا
دوێنی لە لە بەردەم "داری هەڵبجە" لە هۆدرسفێلد کۆمـەلەی ڕۆشنبییری کوردی-کێرکلێس و سەکۆی کوردی بە ئاماددە بوونی جەماوەرێکی زۆر چەپکێ گوڵیان خستە سەر گڵکۆی شەهیدان، هەر لەوێدا ووتاری ڕێزدار زانا کوردستانی سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆشنبییری کوردی و سکرتێری سەکۆی کوردی خوێندرایەوە، کە ئەمەش دەقەکەیەتی:
هەروەك لای هەموان ئاشکرایە کە کارەساتی هەڵەبجە یەکێکە لە دیارترین کارەساتە وەحشیگەرییەکانی ئەم سەردەمەمان کە بەدڕندانە ترین شێوە دەرهەق بە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیی بەگشتی و کۆمەڵگای کوردی بە تایبەتی ئەنجامدرا، هەرچەندا ئەم کارەساتە بووە هۆی شەهید بوونی زیاتر لە پێنچ هەزار کەس و بریندار بوون و پەککەوتنی دەیان هەزاری تر و زەبروەشاندنێکی توند لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، بەڵام لەهەمان کاتیشدا بووە یەکێک لە هۆیە هەرە گەورەکانی وەدەستهێنانی ئەو کەمە ئازادییەی کە ئەمڕۆ لەکوردستاندا هەیە.... هەروەها خەباتی نەتەوایەتیی کوردی خستە سەر ڕێرەوێکی نوێ و خێرا کە وەستانی بۆ نیە تا تێکڕای کورد بە تەواوی بە مافی ڕەوای نەتەوایەتی خۆی دەگا کە ئەویش لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی مەزن- بەزروترین کات- شتێکی تر نییە... بۆیە ئەرکی سەرشانی هەر کوردێکە چ لە ئێستا و چ لە ئایندەو بە هەر شێوەو شێوازێک بۆی دەکرێ شەهیدان و لێقەوماوانی هەڵبجە و تێکڕای قوربانیانی چەکی کیمیاویی ناوچەکانی تری کوردستان لەبیرنەکاو کاری کردەییان بۆ ئەنجام بدا و هەڵەبجەش بکاتە مەشخەڵی جەبات و تێکۆشانی خۆی تا تەواوی سیستەمی نەتەوایەتیی لە بن و بۆتکەوە دەرەکێشێ.. هەروا ئەرکی سەرشانی هەر کەسێکی مرۆڤپەروەری سەر ئەم گۆی زەویەیە کە خەبات بکا بۆ ئەوەی کە هەڵبجە دوا کۆستی کۆمەڵگای مرۆڤ بێ بەجەکی کیمیایی و هەموو چەکە کۆکوژەکان لە تێکڕای جیهاندا، ببێتە ڕۆژی جینۆسایدی جیهان.
لە درێژەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر کاروجالاکیەکانی کۆمەڵەی کوردی لە ناوچەکەدا..
وەك دەزانن کە کۆمەڵەی ڕۆشنبییری کوردی و دوایش سەکۆی کوردی بۆ ماوەی دەساڵە هەر ساڵەو بەجۆرێک لەخۆرەکان یادی هەڵبجەی کردۆتەوە ((وەك : نووسین و خوێندنەوە و بلاوبووکردنەوەی ووتار و شیعرو گوتنی سروودو ئەنجامدانی جەندین کاری ئەدەبیی و هونەریی و سیاسی و کۆڕ و کۆبوونەوەی جەماوەریی و چەندین چوپێککەوتنی کەناڵەکان و بڵاوکردنەوەی بابەت لەگۆڤارو ڕۆژنامەکان و کردنەوەی مەکتەبی کوردی و...هتد. ئەمانە هەمووی بەزمانی کوردی و ئینگلیزی و داوەتکردنی چەندین کەسایەتی ئینگلیزو میللەتانی تری ئەم سارە بۆ نموونە-مێری هودرسفێڵد خاتوو ماری هارکن و چەندین کەسایەتیی دیاری تر- دواجاریش بە بەژدایی ماددیی و مەعنەوی کۆمەڵێکی زۆر لە زۆر لەهاوڵاتییانی خۆمان و میللەتانی تر توانیمان درەختێک بەناوی" درەختی هەڵبجە" لە گەورەترین پارکی هۆدرسفێڵد کە گرین هێد پارکە بچینین.)) ئەمەش خۆی لەخۆیدا کەمتر نیە لە گرینگترین چالاکییەکانی لۆبی کوردی لەدەروەی ووڵات.
هەرلەدرێژەی ووتەکانیدا ووتی: جا ئەمساڵیش بۆ یادی ئەم کارەساتە پێمان وایە باشترین و پێویسترین چالاکی ئەوەیە کە لەم ڕۆژەدا هەموو کوردی هۆدرسفێڵد و دەورووبەرەکەی هەریەکەی چەپکێك گوڵ لەبەردەمی "درەختی هەڵبجەدا" دابنێ وەك ئەرکێکی نەتەوایەتیی بۆ یەوەی وەك داب و نەریتێکی لێبێت و هەموو ساڵێك بەبێ ئاگادارکردنەوە لە ڕۆژی کارەساتە کە چەپکە گوڵی خۆیان ببەن و لەبەردەمی درەختەکە پێشکەشی شەهیدانی هەڵبجەی بکەن کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەم یادە هەتاهەتایە بە زیندوویی بمێنێتەوە لەم شارە. بۆ زنیاری زیاتریش بییرۆکەی ئەم دارە لە ساڵی ٢٠٠٥ دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێز دارا ئەحمەد، بەلام بە داخەوە ووستیان سومبڵێکی نەتەوەیی و مێژووێکی زوڵم لێکراوی گەلەکەمان بسڕنەوەو لای بدەن بەداخەوە دوو ساڵ بوو دارەکەیان لا دابوو، بەڵام خۆشبەختانە بۆ جەندین جار پەیوەندیم کرد بە سەرۆکی شارەوانی و لەم هەفتەیەی ڕابردوودا هەڵسان بە دانانەوەی دارەکە لە شوێنی خۆی، (ئەوەی نەی بووبێ بیری تۆلە، لە بابی نەبووەو زۆڵە) ئیتر بۆ پێسەوە بۆ تۆلە سەندنەوە.
پاشان جەماوەرەکە بەجل و بەرگی ڕەشەوە بەڕێ کەوتن بۆ ناو شارو دواتریش بۆ هۆڵی هوداوی سەنتەر، بەرنامەکانی تر دەستیان پێکراو ئێنجا لەلایەن شاخەوانەوە پارچەیەك لە قوڕئان خوێندرایەوە، پاشان پاشان ٢٤ مۆم داگیرسانران لەلایەن کەس و کاری شەهیدانەوە، وەهەروەها بە ووتاری نووێنەری حکومەتی بەریتانیا لەلایەن سەرۆکی شارەوانی مەحبوب خان خوێندارایەوە کە پەیمانی دا بە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ کەیسی هەڵبجە بەجینۆساید کردنی لەپەرلەمانی بەریتانیادا وە پاڵپشتی تەواوی حکومەت لە کێشەی کورد، دواتریش ووتاری بەخێر هاتن لە لایەن دلشاد خوێندارایەوە، لەلایەکی تر ووتاری خاتوو لیسلی یەکێک وەکو کەسێکی دڵسۆز بۆ کورد خوێندرایەوە.وە جەند پارجە ئاوازێک لەلایەن کەمانچە ژەن زیرەك پێشکەس کرا، وە پاشان چەند پارچە شیعرێك لە لایەن هونەرمەندان ڕێبوار ئالانی و گەشبیر ئەحمەد و عوسمان عەبدوللە خوێندارایەوە،وە پارجەیەك گۆرانی لەلایەن هیوا هەڵەبجەیی پێشکەش کرا، پاشانیش لەلایەن بەڕیز زانا کوردستانی خەڵاتی ڕێزوستایش بەخشرا بەوکەسانەی کە بەژدار بوونە لە کارو جالاکیەکانی کورد لەم دەساڵەی ڕابردوودا سەرەتا بەخشرا بە سەرۆکی شارەوانی و ئینجا چلاکوانانی ناوچەکە. لە کۆتایدا پێشانگای تایبەتی هونەرمەند ئامانج مردۆخی کرایەوە لەلایەن سەرۆکی شارەوانیەوە. ئەوەی شیاوی باسە کە ڕێکخەری بەرنامەکانیش سەروەت محمەد جێگری سکرتێری کوردیش فۆرم و شیخ لەتیف و دلێر و مەحمود و فاتیمەخان و زاناو دلشاد و ئاکام بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست