کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵوێست ....

Saturday, 01/05/2010, 12:00


 هه‌ڵوێست ته‌نها ئه‌و ووشه‌حه‌وت پیته ‌نیه ‌هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت به‌نوکی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردا ته‌خشان و په‌خشانی بکات، پیاوی به‌هه‌ڵوێست ده‌توانێت به‌بچوکترین ڕه‌فتار گه‌وره‌ترین میژوو بۆ خۆی تۆمار بکات کاتێک ده‌ڵێم بچووک ته‌نها چوارچێوه ‌ماتماتیکه‌که‌ی نیه ‌به‌ڵکو به‌خشینی خۆشیه‌کانی ژیانه به‌گه‌ل ‌که‌هه‌رگیز پیاوی قه‌به‌زلی وورگ زلی ناوه‌ڕۆک فشه‌ڵ بۆ ساتێکیش غیره‌تی نه‌بووه ‌بگاته‌نوکی که‌وشه‌کانیان، سۆرانی مامه‌حه‌مه ‌نمووونه‌ی تاکێکی به‌هه‌ڵوێستی جه‌سته‌بزری مۆرال زیندووه‌‌ هێنده‌ی باس و خواس له‌و ده‌کرێت له‌هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی وورگ زل و جامه‌نه‌سورێک ناکرێت.
 هه‌ڵوێست وه‌رگرتن په‌چه‌کردارێکی ناو بازاڕی سیاسه‌ت نیه ‌که‌ی نرخه‌که‌ی که‌م بوو خۆم مه‌ڵاس بده‌م و که‌ی گران به‌هاش بوو خۆم و شه‌هید و قه‌ڵه‌مه‌که‌م و ده‌نگی گه‌لی پێ هه‌ڕاج بکه‌م، هه‌ر نوسه‌رێک - خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێک پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین- برای شه‌هیدێک - کادرێکی ڕێکخستن _ هه‌ڵسوڕاوێکی خۆ به‌گۆڕانخواز ئه‌م میتۆده ‌هه‌لپه‌رسته ‌پیاده‌بکات هیچ نیه ‌بێجگه ‌له‌خۆفرۆشتنێکی هه‌رزان به‌ها به‌سه‌رکرده‌یه‌کی کاتی حیزبێک که‌خودی ئه‌م سه‌رکرده‌که‌یه‌‌ش دڵنیا نیه‌له‌کۆنگره‌ی داهاتوودا سکرتێری حیزبه‌که‌ی ‌متمانه‌ی پێده‌داته‌وه‌ یان نا!!!!!
 نرخی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیش باجی خۆی هه‌یه‌، زۆربوون ئه‌وانه‌ی بۆ مووچه‌و ئیمتیتاز ملی که‌ڵیان شۆڕنه‌کرد و له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی گه‌نجه‌کانی شه‌قامی سه‌هۆڵه‌که‌دا شه‌قی یاساوڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان خواردو که‌مینه‌ش بوون ئه‌وانه‌ی به‌پاره‌ی ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی حیزبه‌دۆش داماوه‌کی سنووری سلێمانی له‌فڕۆکه‌خانه‌کانی هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیا و سویده‌وه ‌برانه‌وه‌و کاتێک به‌هۆش هاتنه‌وه ‌نه‌یان ده‌زانی به‌کام په‌نجه ‌ڕووی به‌تف سواخ دراویان بسڕنه‌وه‌.
 نووسین له ‌سه‌ر شه‌هید کاری پیاوانی ته‌سلیم بووی ده‌سه‌ڵات نیه‌، ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی ته‌سلیم بوبێت وه‌ک ئه‌و که‌سه‌وایه ‌له‌گه‌ڵ مولازم موحسین په‌یژه‌ی نابێت به‌دیواری ماڵی ڕێکخستنێکی کۆمه‌ڵه‌وه‌، ئه‌وه‌ی هانیشی دابێت له‌سه‌ر شه‌هید بنووسێت جیاوازیان نیه‌، شه‌هید پێویستی به‌و خامانه‌یه ‌له‌شه‌هیدبوونی شه‌هیده‌کاندا حزوری ڕۆحیان هه‌بێت نه‌ک وه‌ک نه‌خۆشه ‌قژبژه‌کان ووڕینه‌بکه‌ن و خۆشیان نه‌زانن ماڵیان له‌م به‌ره‌یاخوود له‌و به‌ری چه‌می دانیمارک.
 له‌کۆتایدا منیش ده‌ستی دایکی ڕزگار ڕه‌نگوڕ ماچ ده‌که‌م که‌نوسیبووی (گه‌ر ده‌ته‌وێت دیار ئاخرت نه‌بم واز له‌کوردستان پۆست بێنه‌) ئاخر گه‌ر من و ڕزگاریش بۆ بڕێک پاره‌ته‌سلیم ببوینایه ‌ئێستا وه‌ک ئه‌وانی تر ده‌براینه ‌باڕی خۆش خۆش و پاشانیش وه‌ک ئه‌و ڕۆبۆته‌مان لێده‌هات که‌نازانێت خۆی ته‌خته‌یه ‌یان دارتاش. ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە