یه‌كێتی و پارتی: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت به‌و شێوه‌یه‌ی ئۆپۆزسیۆن داواده‌کات ناده‌ستووریه
Thursday, 07/04/2011, 12:00
ده‌قی به‌یاننامه‌که:
"بــه نـــاوی خوای گــه‌وره‌و میــهره‌بــان
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست:
رۆژی 5/4/2011 هــه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن لــه كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیاندا رایانگه‌یاند كه:
* داوای هـه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حـكومه‌تی هـه‌رێم و دامـه‌زراندنی حكومه‌تێكی ئینتیقالی ئه‌كه‌ن لــه‌سه‌ر بناغه‌ی ته‌وافق.
* پرۆژه‌ی 22 خاڵییه‌كه‌ی پێشتریان بــۆ چاكسازی دووپات ده‌كــه‌نه‌وه.
* داوای هـه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خـت ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مان.
بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئۆپۆزسیۆن، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك و پ.د.ك رۆژی 7/4/2011 كۆبونه‌وه، له وه‌ڵامی ئه‌و داخوازییه سیاسییانه‌دا، به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و حزب و هێزه‌كانی كوردستان و گه‌لی عیراق و نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و چاودێران به بارودۆخی هه‌رێمه‌وه راده‌گه‌یه‌نین:
له كاتی خۆیدا وه‌ڵامی هه‌مان پێشنیار‌و ئه‌و خاڵانه‌مان داوه‌ته‌وه كه خۆی له پابه‌ند بوون به 17 خاڵه‌كه‌ی په‌رله‌مان و به‌رنامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم وبڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌نوێنێ، بۆ چاكسازی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كه، ئێمه لامان وایه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ئاماده‌ین له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه دانیشین تا ئیتیفاقی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌ر رۆژه‌و زیاد كردنی داخوازییه‌كی دیكه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه مانای په‌كخستنی دیالۆگه، چونكه دیاره مه‌به‌ست لای ئۆپۆزسیۆن مه‌رامی سیاسییه نه‌ك چاكسازیی.
مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن به نایاسایی و ناشه‌رعی و ناده‌ستوری ده‌زانین بۆیه پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئینتیقالی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه هیچ پێویستییه‌كی سیاسی و یاسایی و ده‌ستوری نه‌هاتۆته پێشه‌وه.
ئێمه هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی و به گیانی هه‌ستكردن به مه‌سئولیه‌تی نیشتیمانی ئاماده‌بووینه له هۆڵی په‌رله‌مان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن هۆڵی په‌رله‌مانیان جێ هێشتوه‌و كه‌وتونه‌ته چالاكی سه‌ر شه‌قام و له‌وێوه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌دوێن.
به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین كه هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن چاكسازیی و پێشكه‌وتنی كومه‌ڵ و سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئارامییان ناوێ، به‌ڵكو مه‌رامی سیاسیی دووریان هه‌یه، ئه‌ویش گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات كه دیاره هه‌ر پارت و گرووپێكی سیاسی، هه‌قی خۆیه‌تی چاوی له گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات بێ، به‌ڵام به ره‌چاوكردنی مه‌رجه یاسایی و ده‌ستووریی و ئه‌خلاقی سیاسی و په‌یماننامه نیشتمانییه‌كان، به ده‌ستووری عیراقیشه‌وه.
هاونیشتمانانی كوردستان:
1- بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات هه‌میشه دوو رێگا هه‌یه:
ا - رێگای شه‌رعی و رێزنان له شه‌رعیه‌تی ده‌ستووری و یاسایی كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندا خۆی ده‌نوێنێ.
هه‌موولایه‌ك ئاگادارن كه تا ئێستا له هه‌رێمدا له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا هه‌ڵبژاردنه‌كان ئازادانه به‌ڕیۆه‌چووه و حكوومه‌تی هه‌رێمیش كه له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئازاد‌دا متمانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی وه‌رگرتووه، بڕیاریشه له 10/9/2011 هه‌ڵبژاردنی تازه بۆئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان بكرێت، ئه‌و كات مه‌یدانه‌كه كراوه‌یه بۆ هه‌ركه‌سێ بیه‌وێ پێشبڕكێی ئازاد و ئه‌خلاقیانه بكات و بتوانێ بیباته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پشت به یاسا و ده‌ستوور و متمانه‌ی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست، پێشنیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و ده‌زگاكانی دیكه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
ب - رێگه‌ی دووه‌می گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات رێگه‌ی كووده‌تاو خوێنڕشتن و ئاژاوه و یاخیبوونه له شه‌رعیه‌ت و ده‌ستوور و خواست و ئێراده‌ی خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان.
ئێمه له پێناو پاراستنی مافی یاسایی خه‌ڵك و ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان، بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات دوور له رێگه‌ی سندووقی ده‌نگدان، به توندیی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و گشت عیراق و نه‌ته‌وه‌ی كورد و رای گشتی نێوده‌وڵه‌تی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه شێوه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له هه‌فته‌كانی دواییدا ئاڕاسته‌كان به‌ره‌و توندوتیژیی زیاتر ده‌به‌ن.
بۆیه لێره‌دا بنكه‌ی حیزبه‌كانمان و هاووڵاتیان هۆشیار و وریا ده‌كه‌ینه‌وه به‌رامبه‌ر به مه‌ترسیی داهاتووی نزیك، كه شوێن په‌نجه‌ی هه‌ندێ لایه‌نی بیانی پێوه‌دیاره، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌وڵ و كۆشش چڕكراوه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) كه ناتوانین هه‌ندێ جموجۆڵی ئۆپۆزسیۆن له نیازی هه‌ندێ شوفێنیست جیا بكه‌ینه‌وه.
2- ئۆپۆزسیۆن تا ئێستا به ناهه‌ق به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی پاوان كردووه، گوایه هه‌وڵده‌دات راپه‌ڕین رێكبخات، له كاتێكدا به‌پێی یاسا و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل، ئه‌وان ئه‌و مافه‌یان نه‌ماوه، چونكه هه‌رچییه‌كیان ویست گوتیان، داموده‌زگاكانی هه‌رێمیش وه‌ڵامی داواكارییه ره‌واكانی خۆپیشانده‌رانیان داوه‌ته‌وه و چه‌ندین بڕیاری پێویستیشیان داوه كه به‌شێكه له به‌رنامه‌ی كاری خۆیان.
بێگومان جاده موڵكی هیچ پارت و لایه‌نێك به ته‌نیا نییه، خه‌ڵكیش دیلی كه‌س نییه، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له هه‌ر شۆین و جێگایه‌كدابێ به‌پێی یاسا ئازاده، ئۆپۆزسیۆن مافیان نییه ئارامی و ژیان و بژێویی خه‌ڵك بشێوێنن، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ڵێین خه‌ڵك ئازاد بهێڵن، گه‌رنا ده‌سه‌ڵات رێگه و شێوه و توانای خۆی هه‌یه بۆ پاراستنی مافی هه‌مووان، به مافی خۆپیشانده‌رانی ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه.
3- له دونیای دیموكراسیدا ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی و یاسایی مافێكی ته‌واوی هه‌یه بۆ به‌رگری له خۆی و ده‌زگاكانی وماف و ئازادیی خه‌ڵك.
لێره‌دا ده‌ڵێین: هێشتا ده‌رفه‌تی لێكگه‌یشتن و رێككه‌وتن و پێكه‌وه‌كاركردن ماوه، هیوادارین هه‌موو لایه‌ك به ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و چه‌سپاندنی یاسا و ئاشتی و ئارامی و چاكسازیی و په‌ره‌پێدانی دیموكراسی به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا سه‌ركه‌وین."
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
7/4/2011
http://www.youtube.com/watch?v=60z8qjB0lrw
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست