سلێمانی ته‌عریب ده‌کرێ که‌ناڵی (فه‌یحا) به‌نمونه
Thursday, 06/01/2011, 12:00
هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ژیانی سیاسیی تاڵه‌بانی، له هه‌موو روویه‌که‌وه که‌سایه‌تیه‌کی گومان‌لێکراو بووه، به‌و مانایه‌ی بیرکردنه‌وه و بڕیاره‌کانی هیچ کات له خزمه‌ت کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یدا له‌نگه‌ریی نه‌گرتووه، بۆیه راشکاوانه ده‌توانین گومان له‌سه‌ر بوونی تاڵه‌بانی وه‌ک کورد بکه‌ن به‌ڵام به یه‌قینه‌وه ده‌توانین بڵێین جه‌لال تاڵه‌بانی دروستکراوی ده‌ستی دوژمن و بێگانه بووه، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیشیدا کاریان کردووه و تاڵه‌بانییان به‌رزکردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر پێوه‌رێک هه‌بێت بۆ ههڵسانگاندیی بزووتنه‌وه سیاسییه و رێکخراوه حیزبییه‌کان که تاڵه‌بانی تێدا به پشتی ئه‌مانه گه‌وره‌بووه و گه‌شه‌ی کردووه، که‌سیان بێ‌تاوان ده‌رناچن. تاڵه‌بانیی به‌ڵایه‌که بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد، به ئاشکرا ئه‌م ناپاکییه له هه‌ڵویست و کاره‌کانییدا ده‌بینرێت، به‌تایبه‌تیی دوای داگیرکردنی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه و دوای ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس له عێراقدا.
کاتێک رژێمی به‌عس له به‌غدا نه‌ما، سه‌رانی دوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تاڵه‌بانی به‌هه‌ڵه‌داوان خۆیان گه‌یانده به‌غداد و بوونه کۆڵه‌که‌ی دروستکردنه‌وه‌ی ووڵاتی عێراق، عێراقێکی پڕ تاوان و پڕ له خوێن. ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌رانی کورد ماڵی کوردیان جێهێشت و چون له‌خزمه‌تی برا عه‌ره‌به‌کاندا یارمه‌تییان دان، ئه‌وعێراقه‌ی که خاوه‌نی تاکه پۆلیسێکی هاتوچۆش نه‌بوو. نێچیروان بارزانی له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌دا ووتی: مه‌سعود بارزانی و مام جه‌لال داوایان کرد، که سوپای عێراق هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه و منداڵانی سوپا نان‌بڕاو نه‌کرێن.
مێژووی خوێناوی تایه‌فه‌گه‌ریی، ته‌یاری سونه و شیعه ڕۆژانه به‌بێ گوێدانه هیچ به‌هایه‌ک له یه‌کیان ده‌کوشت، کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆش خۆی گه‌یانده نێو چادره‌کانی ئه‌نبار، چوار مشقیی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ڕیشه‌دا دانیشت و دانووساندنی کرد، داوای هێمنیی و پاراستنی ئاسایشی کرد. تاڵه‌بانی و ده‌ست و دائیره‌که‌ی کوردیش بوونه ناوبژییکهر.
یه‌کێک له حیمایه‌کانی تاڵه‌بانی ده‌گێڕێته‌وه، که ئه‌و کاته تاڵه‌بانی له به‌غداد ده‌بێ، ووتی ڕۆژانه ده‌یان، بگره به سه‌دان عه‌ره‌ب ده‌چوون بۆ لای تاڵه‌بانی و هه‌موویانی ڕازی ده‌کرد، به‌وه‌ی په‌یمانی پێده‌دان، له کوردستاندا نێشتهجێیانبکات و زه‌وه‌ی و خانوویان پێبدات. ئه‌مانه هه‌مووی به‌ئاگایی (به‌رهه‌م ساڵح)، (حاکم قادر) و (کۆسره‌ت ره‌سوڵ) و ده‌یان به‌رپرسی تر جێبه‌جێ ده‌کرا. هه‌ر یه‌که له‌م تاوانبارانه‌ش هاریکاریی هێنانی عه‌ره‌بیان کردووه بۆ کوردستان و ئاسانکارییان بۆ کردوون، زه‌ویی و خانوویان پێدراوه. ته‌لاری شار، که خاوه‌نه‌که‌ی خه‌ڵکی گوندی (گه‌ڵاڵه و سه‌فره)یه. به‌رهه‌م ساڵح خاوه‌نه‌که‌ی رازی کرد، ئه‌و ته‌لاره‌یان به عه‌ره‌ب فرۆشت، کرا به موڵکی که‌ناڵی (فه‌یحا). ئه‌مه یه‌که‌مین تاپۆیه، له سلێمانی خرایه سه‌ر عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌کان.
بۆ زیاتر زانیاریی کۆکردنه‌وه له ڕێگه‌ی هاوڕێیه‌کمه‌وه، که به‌ڕێوبه‌ری شوێنێکه له ئاسایش، چووین بۆ لای سه‌رۆک ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌کێک و له گه‌ڵیدا دانیشتین، تا زانیاری وردمان له‌سه‌ر نیشته‌جێبوونی عه‌ره‌ب له سلێمانی پێبدات، تێمان گه‌یاند، که کوردیش خه‌ریکه وه‌ک فه‌له‌ستینییه‌کانی لێدێت، له وه‌ڵامدا ووتی: به رووکه‌ش وا پیشان ده‌درێت، موڵک به عه‌ره‌ب نهفرۆشریین، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه واسته‌ی گه‌وره‌ی به‌رپرسان ده‌هێنن، ئه‌و به‌رپرسانه له به‌رامبه‌ره‌وه پاره‌یه‌کی زۆرتر له‌و عه‌ره‌به وه‌رده‌گرن، زه‌ویی، یان خانووهکهنیان بۆ جێ به‌جێ ده‌که‌ن، هه‌ر ئه‌م به‌رپرسانه ئاسانکاری بۆ عه‌ره‌به‌کان ده‌که‌ن. ده‌سه‌ڵاتیش چاو له‌و هه‌موو شتانه ده‌پۆشێ، چونکه هه‌موو ده‌زانن له لایه‌کی تره‌وه پێچه‌وانه‌که‌ی جێبه‌جێ ده‌کرێت به‌وه‌ی تاڵه‌بانی، یان هێرۆی ژنی نامه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌کان ده‌نێرن، که فڵانه شوێن به فیساره عه‌ره‌ب بدرێت.
با بگه‌ڕیینه‌وه بۆ که‌ناڵی (فه‌یحا).
که‌ناڵی فه‌یحا:ئه‌م جێگه‌یه جێگه‌یه‌کی زۆر ستراتیجییه و به‌رامبه‌ر پارکی ئازادییه، دیواری ئه‌و باڵه‌خانه به‌رزه‌یان به دیواری کۆنکرێتی هه‌ڵچنیوه، له‌وێ ده‌یان وێنه‌ی عه‌ره‌بییان نه‌خشاندوه، له کوێوه گوزه‌ر ده‌که‌یت چاوت ده‌که‌وێت به وێنه‌ی (چل دزه‌که، هه‌زار و یه‌کشه‌وه، مناره‌که‌ی حله، وێنه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا، له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی ئاقڵ دانیشتوو). ئه‌و وێنانه پێمان ده‌ڵێن: ئێره نیشتمانی عه‌ره‌به. ئه‌وانه‌ی له‌و که‌ناڵه‌دا کار ده‌که‌ن هه‌ر له‌وێش ده‌ژین، به‌بۆنه‌ی ئه‌و دوو ماتۆڕه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌که دایان ناوه 24 کاتژمێره کاره‌بایان هه‌یه، رێگای له هاتووچۆکه‌ران ناخۆش و دیمه‌نی شه‌قامه‌که‌یان ناشرین کردووه، به پێی بڕیاری ئاسایشی سلێمانی که‌س بۆی نییه، ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت و پێیان بڵێت لای به‌ن. وه‌ک وتم خه‌ڵکی به‌ئاسانی ناتوانن هامشۆبکهن، ده‌بێ بۆ رۆیشتن و په‌ڕینه‌وه بچنه سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌کێکه و خۆیان بده‌نه ده‌ست چاره‌نووسی ئه‌و ئۆتۆمۆبیلانه‌ی، له پڕ له دواوه یان به‌ره‌وه روویان دێن. هه‌روه‌ها وه‌ک سه‌رده‌می به‌عس ده‌یان تفه‌نگ به‌ده‌ست له ده‌وروبه‌ری ته‌لاره‌که ده‌بینرێت، دیمه‌نێکی ترسناکیان دروست کردووه، به‌وه‌ی له خه‌ڵک مۆڕده‌بنه‌وه، مێبازیی و له کچ و ژنی ئه‌و ناوه ده‌ڕوانن، سوکایه‌تی به‌خه‌ڵک ده‌که‌ن، کاتێک من چووم پرسیاری که‌سێکی خوازراوم له چه‌کدارێکی چڵکن کرد، ئه‌ویش رۆیشت کوردێکی گوندیی بۆ هێنام، منیش له خۆمه‌وه ناوێکم دروست کرد، ووتم ده‌مه‌وێ (ئه‌حه) ببینم! ووتی که‌سێک نییه لێره ناوی ئه‌حمه‌د بێت. پرسیارم کرد: باشه کوردی زۆر لێیه؟ وه‌ڵامی دایه‌وه: به‌ڵێ کاک (سه‌لام) له‌وێیه. کاتێک له سه‌لامم کۆڵییه‌وه، پێیان وتم ئه‌م کاکه‌یه گۆڕانه و هاتوچۆی گرده‌که‌ش ده‌کات. دوای ئه‌وه بۆم ده‌ر که‌وت، بۆیه ئه‌م کوردانه‌یان داناوه، تا کورده‌کان ببنه به‌رده‌باز و پارێزگاری له مان و نه‌مانی ئه‌م شۆڤێنیستانه بکه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ هێنان و (
په‌ڕینه‌وه)ی عه‌ره‌به‌کان.
(فه‌یحا) ته‌نها نییه و له شانێوه چه‌ند ئاڵای سه‌وز هه‌ڵکراوه و ئه‌و خانووشیان کڕیوه، بۆ زیاتر وردبونهوهمان له‌پشتی (فه‌یحا) ڕادوێی دیجلهشیان داناوه، که من چووم له‌وێش کوردی نه‌خوێنه‌وار و چه‌ند عه‌ره‌بێکی شۆڤێنی ڕادوێیهک به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ڕادیۆکه له‌هه‌موو عێراقدا په‌خش ده‌بێت! ئه‌مه له کاتێکدا به‌سره و ناسریه و عه‌ماره هێمنه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێکی دیکه‌ی سیاسیی له پشته‌وه نه‌بێت، ئه‌ی چییه له سلێمانی ئه‌م رادیۆیه‌یان داناوه؟ خۆ له سه‌رده‌می به‌عس و رژێمه‌کانی پێشووی عێراقدا هه‌رگیز بیر له‌وه نه‌کراوه‌ته‌وه که‌ناڵ و رادیۆیه‌کی عه‌ره‌بی له کوردستاندا بکه‌نه‌وه، ئیستا بۆ ئه‌مه ده‌که‌ن؟ کێی له پشته؟ مه‌به‌ست له چییه؟
به‌ر له 50 ساڵ عه‌ره‌به‌کان له که‌رکوکدا به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران، ئێستا له سایه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی، عه‌ره‌ب له که‌رکووکدا هاوشانی کورده.
له‌و جێگه‌یه‌ی پۆلیسی ههتوچۆ وه‌ستاوه به هه‌ر دوو دیوه‌که‌دا دوو کامێرا هه‌ڵواسراوه به فه‌رمانی تاڵه‌بانی و بۆ سه‌لامه‌تی برا عه‌ره‌به‌کانی ئه‌م شوێنه، له‌م که‌ناڵه‌وه ده‌یان جار سوکایه‌تی به مێژووی کورد کراوه.
له کۆتایی ئه‌م کورته راپۆرته‌دا، ده‌ڵێم پێتان وا نه‌بێت هه‌ولێر و دهۆک حاڵیان باشتربێت، نه‌خیر ئه‌وێ وێرانتر و داماوتره.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، که 10 ساڵی تر قوتابیانی قوتابخانه‌ی جه‌واهیری و شۆڕش، ده‌بنه عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌نی سلێمانی، ئاخر ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌سه‌ڵاتێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆز بوایه، بڕیاره‌کانیان له نێو په‌رله‌ماندا به‌عه‌ره‌بی نه‌ده‌خوێنرایه‌وه، به‌رهه‌م ساڵح به عه‌ره‌بی له هه‌ڵه‌بجه قسه‌ی نه‌ده‌کرد، تاڵه‌بانی له دوکان و له سلێمانی به عه‌ره‌بی وتاری نه‌ده‌خوێنده‌وه. ئالای تاوانی عێراق ههڵنهدهکرا، گۆڕانیش که زۆربه‌یان پاشماوه‌ی یه‌کێتییه تۆراوه‌کانن و به عه‌قڵێکی عێراقیانهوه، ئه‌مانیش ئاڵای عێراقیان له‌به‌رده‌م گرده‌که‌دا هه‌ڵنه‌ده‌کرد.
زۆربه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه، خێزانه‌کانیان به کاری له‌شفرۆشییه‌وه خه‌ریکن، ده‌بێ رێگه له‌و کاره بگرین، ئه‌و عه‌ره‌بانه له سلێمانی ره‌وشتی خه‌یمه هه‌ڵدانیان بۆ هێناوین و له پرسه‌کاندا خه‌ڵکی له‌به‌ر ده‌رگاکاندا هه‌ڵی ده‌ده‌ن و له ژێریدا داده‌نیشن.
نێرگه‌له بۆته خووی زۆربه‌ی گه‌نجه‌کان سه‌رقاڵی نێرگه‌له کێشانن و شاره‌که هیچ سیمایه‌کی کوردیی پیوه دیارنییه، له جیاتی بیجامه، ئیستا زۆربه‌ی خه‌ڵکی دیشداسهی سپیی له‌به‌ر ده‌که‌ن، کچه‌کان له بری جلی کوردیی، جلی عه‌بایی درێژه ره‌شه‌کان له ده‌پۆشن، به‌تایبه‌تیی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شار هاتوونه‌ته نێو سلێمانی.
کاتێکیش له مه‌ترسیی ئه‌م دیارده‌یه ده‌ته‌وێت خه‌ڵکی وشیاربکهیتهوه و تێ‌یان بگه‌یه‌نیت، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: وازیان لێ بهێنه، ئه‌وانه فه‌قیرن وه‌ک ئێمه داماون له ترساندا هاتوونه‌ته سلێمانی و په‌نایان بۆمان هێناوه.
به‌رپرسه‌کان له جه‌ژنی ساڵی نوێ‌دا ده‌یان شایه‌ری عه‌ره‌بیان هێنا بۆ شار و پۆسکارتیان بۆ بڵاو ده‌کردنه‌وه، شه‌ویش تا به‌ره‌به‌یان به‌و بارانه، ده‌یان عه‌ره‌ب خۆیان له‌به‌رده‌می مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی هێرۆدا هه‌ڵده‌خست. ئاخر هێرۆش ئه‌وه‌نده میهره‌بان و دڵسۆزه، بۆیه خه‌ڵاتی کۆتری ئاشتی له سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
ئای سلێمانی و شه‌هیدان چیتان به‌سه‌ر هات و چۆن چاره‌نووسی نه‌وه‌کانتان خسته ژێر نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌م به‌دڕه‌وشت و به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداره خائینانه‌ی کورد.
چاوه‌ڕوانی ڕیپۆرتاژی گه‌نجانی سلێمانی ونێرگهلهکێشان بن.
ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د
په‌یامنیری کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست