بارگه‌ت بۆ پێچایه‌وه
Tuesday, 12/03/2013, 12:00
به‌م ئێواره دره‌نگانه به‌ره‌و کوێ هه‌نگاوت ده‌نێی
ئه‌م دڵه پڕ خه‌م و ژانه جێده‌هێڵی بۆ کوێ ده‌ڕۆی
له کڵپه‌ی گڕی ئه‌وینا سوتماکی لاشه‌که‌م ماوه
ته‌نها ئه‌و شوێنانه دیاره که قامکی عه‌شقت لێداوه
جێم مه‌هیڵه دوای ڕۆیشتنت ئاسهواریشم نامێنێ
ئیدی کێ بێ دوای ئه‌م کۆچه‌ت ئێوارانم بلاوێنێ
بمکاته گوڵدانی جه‌سته‌ی شورا بێت بۆ خه‌مه‌کانم
له باوه‌شیدا سوکنایی بێت ئاه و نزوله و گریانم
ته‌نهام مه‌که له‌م شه‌وه‌دا ڕه‌شی و لێڵی هاودهممن
ده‌نا شه‌قام و کۆڵانان هاوه‌ڵی نیوهشهومن
که ناتوانی پرژه‌ی ئاو بیت بۆ ئه‌م شوعله پڕ سوتانه
پشکۆی ته‌رمم فو لێ مه‌که به‌م ئێواره ناوه‌ختانه
به‌کرحه‌بیب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست