کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بنەماڵەکەی تاڵەبانی بۆمانەوە و زاڵبوونی دەسەڵاتیان لە ناو یەکێتی و لە کوردستاندا جەلال تاڵەبانی هەر وەک بووکە سەماکەرە بەکاریدەهێنن

Saturday, 19/07/2014, 12:00

2803 بینراوە








هێنانەوەی تاڵەبانی بۆلەباربردنی خەونی سەربەخۆیی کوردستانە؟

سەربەخۆیی کوردستان خەونی شاعیرانەیە
جەلال تاڵەبانی


جەلال تاڵەبانی بێجگەلەوەی سەرکردەیەکی کوردبێت، مرۆڤە و وەک هەموو زیندەوەرەکانی تری سەرئەم زەوییە، کۆتاییشی دەبێت، بەڵام چ کۆتاییەک...؟

ئایا بنەماڵەکەی تاڵەبانی بۆمانەوە و زاڵبوونی دەسەڵاتیان لە ناو یەکێتی و لە کوردستاندا هەر وەک بووکە سەماکەرە بەکاریدەهێنن یان وازی لێدەهێنن کە دواساتەکانی ژیانی ئاسایی وەک مرۆڤێکی نەخۆش لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بباتە سەردوور لە درۆ و گەمەی سیاسی بەناویەوە...؟

ئەوەی تۆزێک شارەزای ژیان وسروشت و سایکۆلۆجی و بواری پزیشکی بێت دەزانێت، کە مردن و لەکارکەوتنی خانەکانی دەماغ مانای لەکارکەوتنی بەشێک لە جەستەی ئەو مرۆڤەیە کە تووشی "جەڵتەی دەماغ" بووە، بەمەش ئەو مرۆڤە چیتر ناتوانێت وەک پێشتر بیربکاتەوە و هەڵسوکەوت بکات...!؟

یاریکردن بە کەسایەتیەکی وەک تاڵەبانی لە کاتێکدا ئەو ناتوانێت ئاسایی بیربکاتەوە و لێکدانەوە و قسەبکات، تاوانێکە بە مافی نەخۆش و مرۆڤ بە گشتی..؟

پیش نەخۆش کەوتنی تاڵەبانی خۆی بەرپرسیارە بەرامبەرهەرکار و تاوانێک کە ئەنجامی دابێت....!؟

بەڵام دوای نەخۆش کەوتنی بنەماڵەکەی بەرپرسیارن بەرامبەرهەرکارو تاوانێک کە بە ناوی جەلال تاڵەبانیەوە ئەنجامی دەدەن بۆ مەبەستی سیاسی ...!؟

ئایا هێنانەوەی تاڵەبانی لەم کاتەدا بۆ لەباربردنی ئامانجی سەربەخۆیی کوردستانە، کە ناوبراو بە خەونی شاعیرانە ناوی بردبوو....؟

ئەو هێزانەی کە کاراکتەرەکان دەجوڵێنن لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە پلانی لەباربردنی ئەو ئامانجەی خەڵکی کوردستان دەدەن بە هاوکاری ئەو هێزانەی کە بەشداری لەو گەمە قێزەوەن و تاوانەدا دەکەن...!؟ ئێران و شیعە لە لایەک یەکێتی بەکاردەهێنن و تورکیاش بارزانی...؟

لەم نێوەشدا هەرخەڵکی هەژارو نەداری کوردستان بەناوی پێشمەرگە و سەربەخۆییەوە دەکەنە سووتەمەنی ئەو سیاسەتەی داگیرکەران...؟



ڕۆڵی تاڵەبانی لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا دیارە، بەڵام پرسیارەکە ئەوە ئەو بە کاریزما و کاریگەری خۆی چ کاریگەرییەکی پۆزەتیڤی هەبووە بۆسەر دۆزی کورد و مافەکانی خەڵکی کوردستان بەگشتی لە چوارچێوەی ئەوعێراقەی کە خۆیان دروستیان کردەوە بۆ عەرەبی فاشی و ئیسلامی سیاسی و پاشان بووبە

سەرۆکی ئەو عێراقەی کە بووبە مایەی شەڕ و ئاژاوە و بێمافی و سەرهەڵدانی گەندەڵی و تاوانی زیاتربەرامبەر زۆربەی پێکهاتەکانی...؟

ئێستا ئەو عێراقەی کە ئەوو زۆربەی سەرکردە کوردییەکان دروستیانکردەوە و دڵیان پێخۆش بوو بە کردار دابەش بووە و زۆربەی کوردستان بەکردار جیابۆتەوە هەرچەندە زۆربەی شیعە و یەکێتی و گۆڕانیش بە کردار کاربۆ پێکەوە لکاندنی ئەو سێ پێکهاتەیە دەکەنەوە، بارزانیش توانیوویەتی کارتی سەربەخۆیی کوردستان بگرێتە دەست خۆی، بەڵام هێشتا هەر نەیتوانییووە ڕاستگۆیانە دەریبخات کە مەبەستیەتی ئەو سەربەخۆییە یان کارتەکە لە دژی شیعە بەکاردەهێنێت..؟

لەم نێوەدا گۆڕان وەک بەشێک لە دەسەڵات دەتوانێت کارتی سەربەخۆیی کوردستان لەدەست بارزانی بێنێتە دەر، لەبەرئەوەی سەرۆکی پەرلەمان سەربە گۆڕانە؟

پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت وەک نوێنەری خەڵکی کوردستان بە قسەی خۆیان هەلومەرجی ئێستای کوردستان و عێراق بخاتە ژێر باس و لێکۆلێنەوە پاشان بڕیاری دروست و گونجاو دەربارەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان و سیستمی سیاسی داهاتووی ووڵات دەربکات....!؟

د.یوسف محەمەد وەک گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان دەتوانێت هێزو پایەی سیاسی خۆیان وەک دووەم هیزبەهێزتربکەن، گەر واز لە سیاسەتی ملکەچی فەرمانەکەنی بارزانی بێنن و لەوە زیاترخۆیان بە کەمتر لە پارتی و یەکێتی نەزانن، تا بتوانن سەربەخۆیانە بڕیاری یاسایی و سیاسی گرنگ دەربکەن...!؟

گەر بارزانی بە بە پێێ ڕاگەیاندنەکانیان خوازیاری سەربەخۆییە بۆ خەڵکی کوردستان، ئەوا پێموایە گۆڕان بە قسەی خۆیان لەوە زیاتریان مەبەست بوو...!؟

ئەی باشە بۆ گۆڕان هەوڵنادات پێگەی سیاسی خۆی شانبەشانی پارتی نەک نزمتربەکاربهێنێت و پێکەوە بڕیاری سیاسی دەربکەن، نەک هەر چاوەڕوانی بارزانی بکەن چی لە هەگبەی بڕیاری سیاسیەکەیدا حەشارداوە و بۆ زیاتر بەهێزکردنی پێگەی سیاسی خۆیی و بنەماڵەکەی بەکاریدەهێنێت...!؟

ئایا گۆڕان بڕیار نەبوو دەسەڵاتی بنەماڵەیی بگۆڕێت و شێوازی حکومڕانی کوردستان شارستانیتربکات، تا دەستاودەستی دەسەڵاتەکان بێ ساختەکاری بێت...؟

ئەی باشە بۆچی نەوشیروان مستەفا ئێستا لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا بێدەنگە لە ئاست پرسی هەستیاری کوردستان و سەربەخۆییدا...!؟

چوونی ئەمڕۆی بۆلای بارزانی بۆچی بوو؟ ئایا میدیاکانیان بەڕاستی ئاگاداری کۆبوونەوە دووقۆڵیەکە کرد، یان خۆڵیان کردە چاوی خەڵکەوە...؟

ئەوان بە تەمای چین لە کوردستان و پرسی سەربەخۆیی ئاوا دەبێت، لە کاتێکدا باسیان لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق و پۆستی سەرۆک کۆماری کرد...؟

لە کاتێکدا چوونی نەوشیروان مستەفا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نزیکتربوو، بۆپێشوازی هاوڕێ دێرینەکەی...؟ گەرنەشیان هێشتایە هەرئەوەی باشتربوو وەک لەوەی وا خۆی بچووک بکاتەوە لە ئاست دەسەڵاتی بارزانیدا...؟

ئەی باشە بۆ ئەمڕۆی بە پەلە هەڵبژارد بۆ ئەو سەردانە کتوپڕەی..؟

ئەم سەردانەی کۆمەڵێک پرسیاری تر دەوروژێنێت و ئەو ڕاستیە دەردەخات کە هەموویان بە هەمان بیرکردنەوە سیاسەت دەکەن..؟

شارپرێس دەنووسێت: "هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد داوایەكی مەسعود بارزانی‌و نێچیرڤان بارزانی رەتدەكاتەوە"؟

لە کاتێکدا تاڵەبانی وەک سەرۆکی عێراق نەخۆش کەوتوو هاتەوە، دەبوایە سەرۆکی هەرێم مەراسیمێکی گەڕانەوەی بۆ ڕێکبخستایە...؟

ڕەتکردنەوەکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەو بەشەی کوردستان هەرێمێکی یەکگرتوو نیە کە دەسەڵاتێکی هەبێت بەڵکو هەر دابەشکراوە بەسەر زۆنی زەرد و سەوز و پەرلەمان و هەڵبژاردنەکەشیان گاڵتەجارییەکە بە هەست و نەستی خەڵكی کوردستان...؟

گەرتاڵەبانی بە فەرمی وازی لە سیاسەت و سەرۆکایەتی هێناوە، ئەوا مافی خۆی و بنەماڵەکەیەتی کە نەهێڵن کەس ببینێت، بەڵام هەردوێنێ بووکە قوبادی کوڕی باسی لەوەکرد کە تاڵەبانی بەردەوام دەبێت لە سیاسەتکردن...؟ ئەو بە فەرمی سەرۆکی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتیە...؟

ئەوەش پێشهاتێکی ترسناکە کە کەسێکی ناساخ سەرۆکایەتی پارتێک و ووڵاتێک بکات و کەسیش بۆی نەبێت بزانێت باری تەندروستی چۆنە...؟

چارەنووسی سیاسی کوردستان و پێکهاتەکانی عێراق کراوەتە قوربانی سیاسەتی چەوتی بنەماڵەکان و هێزە سیاسیە لاواز و پاشکۆکان...؟



سەربەخۆیی کاتێک دێتە دی کە هێزە کاریگەرەکانی سەرگۆڕەپانی سیاسی کوردستان سەربەخۆبن و بتوانن بێ کاریگەری هێزی دەرەکی بڕیاری سیاسی خۆیان بدەن بە پاڵپشتی هێزی جەماوەری و زۆربەی خەڵکی کوردستان کە خوازیاری سەربەخۆیی کوردستانە لە پێناو دروستکردنی ووڵاتێکی ئازاد و سەربەخۆتا چیتر کورد هەر پلە دوونەبێت لە ئاستی عێراق دا و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا مرۆڤی کورد هەست بەوە بکات کە سەربە ووڵاتی کوردستانە، نەک عێراق...؟

هەر کاتێک ئەو هێزە کاریگەرانە و دەسەڵاتدارانی کوردستان توانیان ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان بە یاسا و دەستور جێگیربکەن، ئەو جەماوەرە دەبێتە پاڵپشتی ئەو دەسەڵاتەی کە دەیکاتە هاوڵاتیەکی ئازاد و سەربەخۆ وبەهرەمەند لە هەموو مافە مرۆییەکان...!؟

نێشتمان و ووڵاتێک بێ ماف و ئازادییەکان بۆ گشت هاوڵاتیان بێ جیاوازی دەبێتە دۆزەخی هەژاران و ئازادیخوازان...!؟

بۆیە دەبێت پێش وپاش درست بوون و سەربەخۆبوونی کوردستان ڕاشکاوانە باس لە ماف و ئازادییەکانی خەڵک بکرێت بە ڕاشکاوی




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)